بەناو د.سەروەر عبدالرحمان ئەندامى لیژنەى نەزاهەى پارلەمانى كوردستان بناسە!

Monday, 27/12/2010, 12:00


ئەڵقەى یەكەم
بەڕێزان! لە سایەى گەندەڵستانەكەى پارتى و یەكێتى و حوكمڕانیەكەیان، ئەمڕۆ كۆمەڵێك كەسى نەفس نزم و كاسەلێس و هیچ لەبارانەبوو لەڕێگەى بەرپرسە نابەرپرسەكانەوە گەیشتوونەتە هەندێ جومگەى دەسەڵات كە ئەگەر ئەم كارانەیان نەبا ، لە خەویشا ئەم ڕۆژەیان نەدەبینى. یەكێك لەم پاشەڵپیس و كاسەلێسانە ناوى (د.سەروەر عبدالرحمان)ە كە سەردارەكەى لە یەك كاتدا كردوویەتى بە ئەندامى لیژنەى نەزاهە و بریاردەرى لێژنەى پەروەردە وخوێندنى باڵاى پارلەمانى كوردستان!! جا لەبەر ئەوەى ئەم (بەڕێزە!) پێش چوونى بۆ پەرلەمانە ناموبارەكەكەى كوردستان، مامۆستا بوو لە هەمان كۆلیجەكەى من و لە نزیكەوە ئاگادارى كار و رەفتارەكانیم و بە تایبەتیش كە تێبینى ئەكرێ تا ڕۆژى ئەمڕۆ هەر خەریكى تقریر نووسین و ملشكاندنى خەڵكانى دڵسۆز و كارامە و كوردپەروەرەكانى گەلەكەمانە، بۆیە بڕیارمداوە بە چەند ئەڵقەیەك لە سایتى تێكۆشەرى پڕخوێنەرى كوردستانپۆستدا هەندێ ڕاستى گرنگ لەبارەى ئەم كەسایەتیە خۆلێگۆڕاوە بڵاوبكەمەوە:
1. سەروەر عبدالرحمان كە هات بۆ سلێمانى ناوى عبدالمجید بوو، دوای چەند ساڵێك ناوەكەى خۆى گۆڕى بۆ سەروەر. ئەو كاتە هێشتا كەسێكى لات و پات بوو لەگەڵ هەندێ هاوەڵى ترى خەریكى خۆڕاهێنان بوون لەسەر بنەماكانى تقریرنووسین و ملى یەكترشكاندن لە كۆمەڵەى خوێندكارانى كوردستان. كاك سەروەر ناچاربوو ئەمە بكا بەپیشەى خۆى چونكە ئەو لە خێزانێكە لە ژیانیان كراسێكیان لە ڕێگەى كوردایاتیا پیس نەكردووە، مەگەر ئەوە نەبێ جەنابیان دواى ڕاپەڕین چەند حزبێكیان كردووە لەوانە زەحمەتكێشان و حسك و حزبەكەى غفور مخمورى و هتد.
2. لە خۆشبەختى سەروەر و لەوكاتەى بە گیرفانى بەتاڵ لە سلێمانى دەسووڕایەوە, ساڵى 1998 ئاشنایەتى لەگەڵ كچێك پەیداكرد بەناوى (س.....ا) لە مەكتەبى رێكخراوە دیموكراتیەكانى ى.ن.ك. ئەم ناسینە دەرگاى خێرو بەرەكەت و خوێندنى باڵاى لە سەروەری تێكۆشەر كردەوە چونكە بەڕێزیان ئەم كچە بەدبەختەى بە بەڕێز كاك (د.ئەرسەلان بایز!!) ناساند، هەموو خەڵكى بەشەرەفى كوردستانیش دەزانن ئەرسەلان بایز كەسێكى چەند بەڕەوشتە و خاوەن چ ئەخلاقێكى بەرزە!
3. هەر لەوساڵەدا كە لە زانكۆى سلێمانى بە فەرمانبەر دامەزرا، زۆرى نەبرد لەسەر كارەكەى ڕاهات و تا ئەمڕۆشى لەگەڵدابێت بە (دەڵاڵەكەى كاك ئەرسەلان) ناوى دەركردووە. هێندەى من ئاگاداربووم بەتەنیا، فەرمانبەرێكى تریشى بە بەرپرسەكەى ناساند كە ناوى (خ) بوو د.
4. دواى دامەزراندنى ئەم پەیوەندیە (كۆمەڵایەتیە!!) لەگەڵ كاك ئەرسەلان، ئیتر مامۆستا و خوێندكار نەما لە ناو زانكۆى سلێمانى و دەرەوەى زانكۆدا كە كاك سەروەر راپۆرتیان لێنەدات و تۆمەتى پاراستن بوون و ئیسلامیبوونیان نەداتە پاڵ (مەبەست لەو كەسانەیە كە ملیان بۆ سەروەر نەداوە)، تەنانەت چەندین خوێندكار لەو كاتە ناهەقى گەورەیان بەرامبەر كرا لەلایەن ئەم دەڵاڵە گەندەڵ و پاشەڵپیسەوە.
5. ڕەحمەتى د.كەمال خۆشناو بە چاكى هەستى بەم كارانەى سەروەر كردبوو كە لەناو زانكۆیا ئەنجامى دەدا، بۆیە لەساڵى 2001 و 2002 دوو جار فەرمانى نقل كردنى سەروەر-ى دەركرد: جارێكیان بۆ پەیمانگەى تەكنیكى چەمچەماڵ و جارێكیان بۆ پەیمانگەى تەكنیكى كەلار، بەڵام دواى ئەوەى كاك سەروەرى دەڵاڵ و بەرپرسەكەى لە هەردوو جار كەوتنە سەر پێڵاوى ڕەحمەتى د.كمال، ئینجا فەرمانەكەى ڕاگرت بەو مەرجەى كە پیاو بێت و خۆى بگۆڕێت.
6. ئەو ئەندامە بەڕێزەى لیژنەى نەزاهە لە پارلەمانى كوردستان ئەتوانێ ئینكارى بكات كە خۆى وەك مامۆستایەك لە كۆلیجى زانستە مرۆڤایەتیەكان لە ساڵانى 1999-2003 چەند نمرەى بۆ خێزانەكەى گۆڕى كە خوێندكارى خۆى بوو لەو كاتەدا لە بەشى مێژوو؟ ئایا مامۆستاكانى رەفیقى خۆى چەند نمرەیان بۆ ئەو دڵخوازەى سەروەر زیاد كرد بۆ ئەوەى بكەوێتە ڕیزى 10 خوێندكارە یەكەمەكە وبە ئاگاداریى جەنابى ڕاگریش (كە د.دلێر احمد بێكەس بوو هەموو زانكۆى سلێمانیش ئەزانن ئەم دلێرە چەند داوێن پیس و شەرواڵپیسێك بوو). ئەگەر سەروەر ئەم قسانە ڕەت ئەكاتەوە، با قسە بكات ، منیش ئامادەم سەرجەم وردەكاریەكان بخەمە ڕوو لەم بارەیەوە.
7. من لە شارەزایان و ئەكادیمیان و مامۆستایانى زانكۆى سلێمانى دەپرسم ئایا چۆن ئەكرێت دەفتەرى ئیمتیحانى كۆتایى ساڵ ڕاستەوخۆ لە هەمان ساڵى ئیمتیحانەكەى تیا ئەنجام دراوە بسووتێنرێت ؟ بە پێى رێنمایى زانكۆیى ئەبێت ئەو دەفتەرانە لانى كەم تا 2 ساڵ دواى دەرچوون بمێننەوە بۆ ئەوەى لەكاتى پێویستدا وردبینى بكرێن. مەگەر ئەو سووتاندنە دەسبەجێیانە بۆ شاردنەوەى گەندەڵیەكانى سەروەر و دەستوپێوەندەكانى نەبوو؟!
8. من لە خوێنەرى ئازیز و هەموو كوردستانیەكى بە شەرەف و ئەندامانى ى.ن.ك-یش دەپرسم ئایا ڕەوایە كەسێكى ئاوا ناپاك و فاسد و بێئابڕوو كە تابینەقاقاى نوقمى گەندەڵییە بكرێت بە ئەندامى لیژنەى (نەزاهە!!) و خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى كوردستان و ئەركى ڕزگاركردنى كوردستان لە گەندەڵى و چاككردنى بارودۆخى خوێندنى باڵاى كوردستانى پێبسپێردرێت ؟؟
9. بۆ زانیاریى زیاتریش سەروەر عبدالرحمان یەكێكە لە كەسە گومانلێكراوەكانى ناو ی.ن.ك كە بەپێی هەندێك سەرچاوەى باوەڕپێكراو لەگەڵ هەندێك كەناڵى ناو پارتى دەستى هەیە بۆ ئەمەش 2 بەڵگەى زۆر ئاشكرا هەن:
أ‌. وەكو ئەندامى لیژنەى خوێندنى باڵا لە پەرلەمان تا ئێستا سەرجەم ئەو ڕەخنانەى گرتوویەتى و دەیگرێت لە زانكۆ و كۆلیجەكانى دەڤەرى ى.ن.ك بوون، لەوانە زانكۆى سلێمانى و زانكۆى كۆیە و كۆلیجى پەروەردەى كەلار(هەروەك بە ئاشكرا دژى كردنەوەى زانكۆى گەرمیان بوو) و زۆرجار بوختانیشى بۆ دروست كردوون تەنانەت هەندێك نووسینیش كە لە ئینتەرنێت بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە كارە ئیداریەكانى سەرۆكایەتى زانكۆى سلێمانى و زانكۆى كۆیە و كەلار هەر هەمووى بەدەستى سەروەر بووە، لە بەرامبەردا سەروەر عبدالرحمان نەك وتارێك تەنانەت جورئەتى ئەوەى نەبووە ڕەخنەیەكى زارەكیى بچووكیش لە دەزگاكانى خوێندنى باڵاى هەولێر و دهۆك بگرێت بەو هەموو گەندەڵیى و بێقانوونیەى تیایانا هەیە بەتایبەت لە هەولێر.
ب‌. دەبوایە سەروەر یەكەم كەس بووایە لە ئاست بەردباران كردن و هێلكەبارانكردن و پەلاماردانى حەرەمى وەزارەتى خوێندنى باڵا (كە هى ى.ن.ك-ە) و شكاندنى پەنجەرەكانى ئەو وەزارەتە لەلایەن یەكێتى قوتابیانى پارتى ، ئەبوایە بهاتایە دەنگ و هەر هیچ نەبووایە ئیدانەى بكردایە، كەچى نەیكرد! ئەندامەكانى پاراستنى پارتیش لەناو لیژنەكە هەر هەمان هەڵوێستى سەروەریان هەبوو! هەر بژى كاك سەروەرى یەكێتى عەیار 24!

درێژەى هەیە....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە