خوێنهرێک قسه لهسهر کارهساتهکانی شیرین دهکات!
Thursday, 14/10/2010, 12:00
هەر بەخوێندنەوەى بەسەرهاتى (شیرین) لە سەرەتاوە بێتاقەتیەك دایگرتم كە هەردەم لە خەیاڵمدابوو زۆر سۆزى ڕاكێشام و ویژدانى بریندار كردم وە بە چەند كۆپیەك هەموویم چاپكرد وە دام بەو كەسانەى كە دەزانم هاو شێوەم بوون و نەفرەت لەكارى ئاوەها ناشیرین و قێزەون دەكەن وە ئەوانیش هەر هەمان هەڵوێستیان هەبوو ....
بەڕاستى كردەوەیە دەریدەخات كە تا چ ڕادەیەك ئەم دەسەڵاتە كوردییە تاوانبارە تا چ ئاستێك كەسانیان بە دواى كارى ناشیرین و ناپاكى و ئەتك كردنى تاكى مێینەى لێقەوماوى وەكو شیرینن وەكو نێچیر بەدوایاندا دەگەڕێن و تۆڕى مافیایى دەخەنە گەڕ ولەباتى چارەسەركردنى كێشەكانیان دەیانكەنە شەوانى سوورى راِبواردن و دەعوەتى هاوشێوەكانیان و تێركردنى غەریزەى ئاژەڵ ئاسایان ... ئا ئەمەیە ئەو كوردایەتیەى كە گەلى كوردمان چاوەڕوانى بوو ؟! لەباتى چارەسەر خراپتر بكرێت ..كوێر بكرێت !! ئەمانە جیاوازیان لەگەڵ ڕژێمى بەعس چیە؟؟؟ ئەوان كچانیان فرۆَشتین بە ووڵاتانى دەرەوە و ئەتكیان كردن ئەمانیش لەناوەوە بازرگانى پێوەدەكەن ...
دەتوانرێت زۆر لەسەر ئەم بابەتە بنوسرێت و زۆریش هەڵدەگرێت بەڵام بەكورتى هەڵە و هۆكار و تێبینى خۆمان دەنووسین بۆ خاتوو شیرین و خوێنەرانى بەڕێز كە هیوادارم كەلێنێك بگرێت وە هۆشێك بەویژدانى كەسانەدا بێنێتەوە كە هەوڵى كارى ئاوا ئاسا دەدەن وە بە بەرپرسانیش دەڵێم بەسە خۆ و لایەن و كورد ناشیرین كردن ...
1- سەرەتاى هەڵە لە شیرین خۆیەوە دەست پێدەكات كاتێ كە باپیرى هیچوپوچى كارى دەستدرێژى كردۆتە سەرى بۆ بێدەنگ بووە ئاوا تەسلیم بەو قەدەرە بووە دەیزانى باوكى گوێى لێناگرێت با بوێرانە شكاتت لێبكردایە لاى پۆلیس ئەوەنا بە خزمانى مەرد ، دراوسێ ، مامۆستاى ئاینى ئەو ناوچەیەى بوتایە بێدەنگ نەبووایە چى دەبوو با ببوایە كەسى وا خراپ وا نا مرۆڤ هەر بۆ مردن باشبووە .. تەنانەت شیرین خۆشى بیكوشتایە حاڵى لە ئێستا باشتر دەبوو ئاوا ئەو زەریا دەستدرێژى وتاوانەى لێنەدەكرا و بۆ شەرەفى خۆى با بەند بكرایە نەك چەندەها جار لەسەر لەشفرۆشى بەند كراوە و مەلەفى ڕەش ئاسا نەدەبوو و ئاوا نەدەكەوتە ئەو هەموو تاوانەوە كە دەرهەق بەخۆى كردویەتى و كێ دەڵێت ئەو پیاوە بەد ڕەوشتە كە باپیریەتى لەگەڵ مناڵانى خوشك وبراى ئەو و كەسانى تریش هەمان تاوانى قێزەونى ئەنجام نەداوە و حەیف و سەد مەخابن بۆ ڕادەیەكت بۆ ئەم چەپەڵە دا نەنا و بە سزاى ڕەواى خۆیت نەگەیاند تا ببوایەتە عیبرەت بۆ هەر نامەردێكى نا مرۆڤى ئاوەها.
2- تاوان ئەنجامدەرى سەرەكى باوكى نامرۆڤتە كە بڕواى دەستدرێژى باپیرتى نەكردووە و پارێزگارى لێنەكردوى و لەو تەمەنەدا تۆى فرۆشتووە و ئاوەها تۆى تووشى ئەو كارەساتە كردووە كە سەرشۆڕیشى بۆ خۆى هێناوە و باوك هەیە ئەگەر زەڕەیەك مرۆڤایەتى تیا بێت ئاوا لە مناڵى ناكامى خۆى بكات و خۆى بكاتە پەندى زەمانە و بۆ هەتا هەتایە بە سەر نەوێتى بمێنێتەوە ، ئێستا ئەو كابرایە تەمەنى هەرچەندێك بێت چۆن لە ڕووى دێت سەر هەڵبڕێت و سەیرى دەوروبەرى بكات بۆ ساتە وەختێكیش كردەوەى قێزەونى خۆى بەبیر بێتەوە ئەگەر تەنها قەترەیەك حەیاى ببێت خۆى و ئەو باپیرە ناڕەسەنەت دەكوژێت و ویژدانى ئاسوودە دەكا ...بەڵام سەد حەیف لەو پیاوانە نیە بەڵكو گەورەترین نامەردى مێژووە ... تف وهەزارەها تف لە باوكى نامەردى وەها....
3- سادەیى و ساویلكەیى و دڵپاكى هەڵەى شیرین بووە ، كە لە دەستدرێژیەك قورتار بووە وە كەسێكى ترى دیووە هاتووە هەمووى لە نوكەوە بۆ گێڕاوەتەوە وە واى زانیوە سۆزیان دەجوڵێت و یارمەتى دەدەن نەیزانیوە ئەوە نزیكى دەكاتەوە لەوەى كە تەماعى تێبكەن و بە نێچیرێكى باشى بزانن و بڵێن كردەیە و كەس لێى ناپرسێتەوە با وەهاى پێبكەین كە لەوانەیە چەندەها جار دەستدرێژیان لێكردووە و لێیان داوە و پارەشیان نەداوەتێ كە ئەمە هەڵەیەكى كوشندە بووە بۆى و نەیتوانیوە بە تەواوى پارێزگارى لە خۆى بكات و بە ڕەفتارى خۆى ئاوا ئەو هەموو چەرمەسەرییەى تووش بووە كە لەوانەیە هەندێكیشى بیرچوبێتەوە و باسى نەكردبێت ماناى زۆر لەوە زیاتر و تراژیدى ترە.
4- ئیستا (شیرین)لە ووڵاتێكى وەك سویدە و ئارامە و كوڕێكى داماوى بێ باوكى هەیە كە نازانێ باوكى كێیە بەڵام ئەوە گرنگە ئەزانێت كوڕى خۆیەتى و ئەمە زۆر ئەستەم نییە و هەزارەها حاڵەتى ئاوەها و بگرە ملیۆنەهاى وا هەیە لە ئەوروپا و ئەمەریكادا، هەزارەها هەیە مناڵ لەسەر جادەو كۆڵان و .. هەڵدەگرێتەوەو بەخێوى دەكات لەگەڵ ئەوەى كە نازانێت دایك وباوكى كێیە ... هیچ بیر لەكارى نەگونجاو نەكاتەوە .. قەدەرەى ئەم ئاوەهابووە و تازە ناتوانێت هیچى بگۆڕێت وە تەمەنى ئادەمیزادیش چییە !!! لە ساتە وەختێكدا دێت بەلاداو تەواو ئەبێت... زۆر ئاقڵانە بیر بكاتەوە و خۆى خەریك بكات بەو كوڕەى و هەوڵیش بدات بچێتە رێكخراو و ئەو كۆمەڵە خێرخوازیانەى كە خزمەت دەكەن بە لێقەوماوان و تایبەتى لە هاوشێوەى ئەو .
5- با كاربكات وە زۆر بەجیدى بەو زانیاریانەى كە هەیەتى سەبارەت بە قاچاغچیە بەد ڕەوشت و بێویژدانانەى كە دەستدرێژیان كردۆتە سەر ئەو و كەسانى تر وەك لە ئاگادارى كوردستانپۆستى ڕۆژى 10/10/2010 هاتووە كە ڕێكخراوێك هەیە بەناوى (RDQK) كە زۆر كارێكى گونجاوە و دەتوانیت زۆر دەوڵەمەندیان بكەیت وزانیارى زۆریان بدەیتێ تا تاوانباران بە سزاى خۆیان بگەن و هەقى خوراوى ئەو كەسانەیان لێ بسەندرێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست