کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عيماد ئه‌حمه‌د بۆ دووهەمین جار (20) مليۆن دينار بۆ دوو ڕێكخراوی به‌ناو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خه‌رج ده‌كات؟

Friday, 14/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سليمانی
سه‌رچاوه‌يك له‌ مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستنی يه‌كيتی نيشتمانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر عيماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسیی يه‌كيتی، به‌جيا هاوكاری دوو ڕێكخراوی به‌ناو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كردووه‌، ئه‌وانيش خه‌رج كردنی بری 11 مليۆن دينار بۆ ڕێكخراوی به‌ناو ئاشتی، كه‌ دلێر محه‌مه‌د ساڵح ، هەروەها خه‌رجكردنی بری 9 ملێۆن دينار بۆ ڕێكخراوی مالی كورد_هۆڵندا، كه‌ ئاوات مه‌حمود ناسراو به‌ ئاواتی عه‌ريف مه‌حمود كاديری لقی 21 و كاديری پاراستن له‌لای فازيل ره‌ئوف سەرفکردووە.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ هه‌ردوو ريكخراوه‌كه‌ راسته‌وخۆ په‌يوه‌ندیيان به‌ هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی و پاراستنی بنه‌ماڵه‌وه‌ هەيه‌، به‌لام عيماد ئه‌حمه‌د 3 مانگ جاريك ئه‌و هاوكاريانه‌يان ده‌كات، تا زانیاریی و کەڵکیان لیوەربگرن، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ هه‌ردوو ريكخراوه‌كه‌ له‌كاتی دامه‌زراندنيان به‌ناوی دابينكردنی پيداويستی هه‌ريه‌كه‌يان بڕی زياتر له‌ 10 مليۆن ديناريان له‌لايه‌ن عيماد ئه‌حمه‌د ئه‌و كاته‌ی كه‌ جيگری سه‌رۆك وه‌زيران بووه‌ له‌ كابينه‌ی نيچره‌ڤان بارزانی بۆ خه‌رجكراوه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە