یه‌کێتی و پارتی ئاڵای کوردستانیان له ئوسترالیا به پێنج دۆلار مه‌زاد کرد !
Saturday, 28/03/2009, 12:00
به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی تازه و چه‌ژنی پیرۆزی نه‌ورۆز ، له شه‌وی 27/3/2009 ئاواره‌کانی هه‌نده‌ران به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌کێتی و پارتی ،ئاهه‌نگه شه‌وێکیان گێرا ، به هاوکاری هونه‌رمه‌ندی میللی (نوری گه‌رمیانی) له شاری سدنی .
بۆ ئاگاداری نرخی بلیت 50 دۆلار بوو ! زیاتر له 600 که‌س ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌که بوون و له‌وانه‌یه ده‌سکه‌وتی ئه‌و شه‌وه خۆی له 30000 سی هه‌زار دۆلار دابێت ،
له‌هه‌مووشیان شه‌رمه‌زارتر ئه‌وه بوو له به‌رده‌م چه‌ندین عه‌ره‌ب و تورک ،ئاڵای پیرۆزی کوردیان به 5 دۆلار مه‌زاد کرد !
تورکه‌کان ده‌یان ووت : کورد له پێناو پاره هه‌موو شتێک ده‌کات و ئیشتهم عهلهمهکهشیان به 5 دۆلار فرۆشت !
له‌و کاته‌دا شاعێری گه‌وره‌م وه‌بیر هاته‌وه ،
هه‌رچی هه‌بوو مه‌زادی کرد
بربره‌ی پشت و کاسه سه‌ر
کڵاوی که‌ریم خانی زه‌ند
مێژووی لنگه‌و قووچی بێبه‌ر
به‌نده‌کانی په‌یمانی سیڤه‌ر
ده‌نده‌کانی نیانده‌رتالی
پیره ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر
هه‌ر هه‌مووی مه‌زاد کرد له پێناو یه‌ک پارچه په‌ڕۆی ساده ،که ئه‌ویش ئاڵای کوردستان بوو !
که‌چی له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی پیرۆز ، له یه‌ک شه‌ودا 30000 هه‌زار دۆلاریان کۆکرده‌وه‌و به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان ئه‌و پارچه په‌رۆ پیرۆزه ، که ئاڵای کوردستان بوو ، یه‌کێتی و پارتی له‌به‌ر چاوی عه‌ره‌ب و تورکه‌کاندا به پێنج دۆلاریان مه‌زاد کرد !!!
ئافه‌رین سه‌رکرده‌ی کورد بۆ خۆت و نوێنه‌رایه‌تیت و ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ت له‌و په‌ڕی دونیاشدا بازرگانی به کورد و ئاڵای کوردستان ده‌که‌ن !
تێبینی : ئەم وێنانە بە مۆبایل گیرلون بۆی كوالتیەكەیان خرابە
Australia
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست