هانگاوەكان بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى ناو یەكێتى تاچەند جێى دڵخۆشیە ؟
Wednesday, 04/03/2009, 12:00
1578 بینراوە
رۆژى 16/2/2009كۆسرەت رەسوڵ جێگرى یەكەمى سكرتێرى گشتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان و چوار سەركردەى باڵى ڕیفۆرم كە بریتى بوون لە هەریەك لە (عومەرى سەید على و جەلال جەوهەرو مستەفاى سەید قادر و عوسمانى حاجى محمود)دەست لە كار كێشانەوەى خۆیان لە ریزەكانى ناو یەكێتى راگەیاندوهاوكات تاڵەبانى بەبیانوى چاوەڕوانكردنى میوانێك كەدواتر دەركەوت مەبەستى هاشمى رەفسەنجانى بەرپرسى بەرژەوەندیە باڵاكانى كۆمارى ئیسلامى ئێرانە بۆ چارەسەرى ئەم كێشەیە رایگەیاند كەناتوانێت بەغداد بەجێبهێڵیت.ئەمە لە كاتێكدایە كە هیچ كات كێشەكانى ناویەكێتى بەم جۆرە نەتەقیوەتەوە . لە ناوخۆو دەرەوەى وڵات تالەَبانى بەوە ناسراوە كە هەمیشە سەرقاڵى ڕێكخستنەوە و چارەسەر كردنى كێشەى كوتلەو تەیاراتە سیاسیەكانە لە ناو عێراقدا ،كەچى بۆر ِووبەڕووبونەوەى ئەم مەترسیە بریارى گەرانەوەى نەدا كەدەبێت بوترێت بابەتێكى زۆر هەستیارەو پەیوەندى نەك بە شانەوڕیزەكانى یەكێتى بەتەنها بەڵكو پەیوەندى بە پرۆسەى سیاسى كوردستان و ئازادى و دیموكراسى لە كوردستان هەیە .ئەگەر بمانەوێت بنچینەى سەرهەڵدانى ئەم كێشەیە بزانین دەكرێت دەستلە كاركێشانەوەى نەوشیروان مستەفا بە سەرەتاى سەرهەڵدانى ئەم گرژى و ئاڵۆزیە ناو یەكێتى دابنێین .لە دواى ئەمەش پاش ئەوەى دەنگۆى ئەوە بڵاوبویەوە كە نەوشیروان مستەفا بە لیستێكى جیاواز بۆ هەڵبژاردنەكانى 19/5 دادەبەزێت ئەمە گرژىو ئاڵۆزیەكانى بەرەو زیاتر برد.كار گەیشتە ئەوەى هەندێك لێدوانى توند بدرێت كە بۆنى شەڕى لێ بێت .هەرلەو ماوەیەدا بڕیاربوو كۆبوونەوەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى ببەسترێت. هەرچەندە پاشتر مەلابەختیار ئەو هەوالەى رەتكردەوە بەڵام بەگوێرەى سەرچاوەكانى هەواڵ لە پێش كۆبونەوەكەدا كەوا مەلا بەختیارى كارگێڕمەكتەبى سیاسى یەكێتى بەكۆسرەت رەسوڵ و هەندێك ئەندام مەكتەب سیاسى ترى وتبوو كەوا لەم كۆبونەوەیەدا مەسەلەى نەوشیروان مستەفا یەكلایى دەكرێتەوە .ئەم مەسەلەیە لە لایەن جەلال جەوهەرو عوسمانى حاجى محمود و مستەفاى سەید قادرو عومەرى سەید عەلیەوە رەتكرایەوە .لە هەڵوێستێكى چاوەڕواننەكراویشدا كۆسرەت رەسوڵ على دەنگى خۆى خستە پاڵ دەنگى ئەو چوار ئەندامەى ترو جگە لە نارەزایەتى دەربڕینیش پرۆژەیەكى 11 خاڵى لەگەڵ ئەو چوارئەندامەكەى تر ئامادەكردوو مەرجى مانەوەیان لەیەكێتیدا بەستەوە بە جێبەجێكردنى ئەو خاڵانەى كەلە پرۆژەكەیاندا هاتبوو .كارگەیشتە ئەوەى كە وا عوسمانى حاجى محمود داواكارى دەستلەكاركێشانەوەى خۆیى و ئەو چوار ئەندامەى ترى یەكێتى گەیاندە تالەبانى لە بەغداد.جێ ى ئاماژەیە لەو كاتەوە تاوەكو ئێستا نەوشیروان مستەفا لەم كێشەیەدا بێ دەنگى هەڵبژاردووە و پێش دەست لە كاركێشانەوەكەى چوار ئەندامەكەش ئەوەى راگەیاند كە هیچ كەسێك بەبۆنەوەى ئەوەوە خۆى توشى كێشە نەكات ئەگەر لە یەكێتیش دەربكرێت.بۆیە تاڵەبانى بانگێشتى ئەو گروپە پێنج كەسەى كردوو لە ئەنجامى كۆبونەوەیكدا توانى تارادەیەك كێشەكە هێور بكاتەوە و كۆسرەت على ڕازى كردوو لە داواكردنى دەست لەكاركێشانەوە كەى پەشیمانى كردەوە .
بەڵام چوار ئەندامەكەى تر بەو بارودۆخەى ئێستاى ناو یەكێتى و ئەنجامى ئەو كۆبونەوەیە رازى نەبوون بریاریاندا دەست لە كاربكێشنەوە . بەپێچەوانەوەى نەوشیروانەوە سەرۆكى هەرێمى كوردستان راگەیەنراوێكى بڵاوكردەوە و تیایدا نیگەرانى خۆى بەو بارودۆخەى ئێستاى ناو یەكێتى دەربڕى و هیواى خواست بەشێوازێكى بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەو كێشەیەدا مامەڵە بكەن.ئەنجامى ئەم جوڵانەوەو دەنگى نارەزاییە بوە هۆى چەند گۆرانكاریەك كەزۆر جێى دڵخۆشى خەڵكى نیەوهەندێ لە چاودێرانى سیاسى بە پینەو پەڕۆ ناوى دەبەن .رۆژى 25/2/عیماد ئەحمەد لەبرى عومەر فتاحى جێگرى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران دانراو هەریەك لە جەلال شێخ كەریم پۆستى وەكیلى وەزیرى ناوخۆو شێخ جەعفەر پۆستى وەزیرى كاروبارى پێشمەرگەو حاكم قادر پۆستى بەریوەبەرى ئاسایشى ناوخۆیان پێ سپێردرا.
،.ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانى تر كۆمەڵێ پرۆژەو پێشنیاز لە لەلایەن حزب و رێكخراوو تەنانەت كەسایەتیە سیاسیەكانیش بۆچاكسازىو چارەسەركردنى قەیران و كێشەكان و دیارەدەى گەندەڵى خرایە روو بە شێوەیەك كە دەكرێت ئەمساڵ بە ساڵى پرۆژەكانى چاكسازى ناوببرێت بەڵام تائێستا هیچكام لەوانە چى ئەوانەى تایبەت بە چاكسازى لەحكومەت چى ئەوانەى تایبەت بە چاكسازى یەكێتى كە هێزێكى كاریگەرى ناوچەكەیە ئەنجامێكى ئەو تۆى نەبووە،بەڵام ئەمانە سەرەتاى ئومێدێكن بەرەو گۆرانكارى چاكسازى لەمەشدا كات رەگەزى جەوهەریە بۆ پراكتیزەكردنى ئەو پرۆژانە بە شێوەى دروست .ئەوەمەش هەوڵى جدى دەوێت ،لە راستیدا گۆرانكارى بریتى نى یە لە جێگۆركێكردن بە بەرپرسان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكى تر بەلكو چاكسازى بە گۆرانكارى لە سیستمى كاركردن دێتە دى بە شێوەیەك كە دامەزراوەى تۆكەمەو تەندروست لە ولاتدا بێتەدى .
دەبێ بگوترێت كێشەكانى ئەم دوایەى یەكێتى بەتەنها زیان بە جەستە ى یەكێتى ناگەیەنێت بەڵكو كاریگەرى زۆر خراپى لەسەر ئایندەى كوردو پرۆسەى سیاسى كورد هەیە دەبێتە هۆى لەبیركردنى كێشەكانى خەڵك .بۆیەئەم كێشەیە پێویستى بەچارەسەرێكى حەكیمانەى لە خۆبردویانە دوور لەبەرژەوەندى تایبەت هەیەو دەبێ بەو شێوەیە مامەڵەى لەگەڵ بكرێت چونكە دەبێتە هۆى دروست بوونى بەرپرسیاریەتیەكى مێژوویى و پێوەرى دلسۆزى بۆ گەل و میللەت .
[email protected]