هه‌والێکی گرنگ.. نێچیر له دوای نووسینه‌که‌ی گۆڤاری گولانه..
Thursday, 01/04/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له مه‌کته‌بی مه‌سعود به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، نووسینی وتاره‌که‌ی گوڵان که له دژی دکتۆر به‌رهه‌م نووسرا به رێنمایی و فه‌رمانی خودی نێچیر بووه، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌که فوئاد سه‌دیق له لایه‌ن خودی نێچیره‌وه بانگکراوه و زانیاری پێویستی خراوه‌ته به‌رده‌ست بۆ نووسینی ئه‌و ریپۆرتاژه که تێیدا کاریگه‌رییه‌کی زۆری کردۆته سه‌ر یه‌کێتی و به‌تایبه‌تی دکتۆر به‌رهه‌م.
کوردستانپۆست داوای ته‌ئکیدکردنه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌که کرد که به‌ڵگه چییه نێچیر له دوای ئه‌و نووسینه‌وه‌یه ، سه‌رچاوه‌که ووتی باشترین و کۆنکریت ترین به‌ڵگه ده‌توانم ئاوا بۆ خوێنه‌رانتان بخه‌مه‌ڕوو:
رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ریپۆرتاژه له گۆڤاری گوڵان ، دکتۆر به‌رهه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجونمه‌نی وه‌زیرانی نه‌کردووه، په‌یوه‌ندی به مه‌سعود و نێچیر کردووه ، ئه‌وانیش هه‌ریه‌که و به رێگای نووسینگه‌کانیانه‌وه ناوه‌ڕۆکی ئه‌و وتاره یا ریپۆرتاژه‌یان ره‌تکردۆته‌وه ، به‌ڵام جه‌لال و به‌رهه‌م دوایان کردووه که بۆ ره‌دی ئیعتباری دکتۆر به‌رهه‌م گوڵان دابخرێت و پێداگری زۆریان کردووه ، له‌سه‌رداوای جه‌لال مه‌سعود به‌یانی رۆژی 31/3/2010 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که‌ی بانگکردووه بڕیاریداوه گۆڤاره‌که بوه‌ستێنێت ، هه‌ر بۆ ئێواره پێیڕاگه‌یه‌نراوه گۆڤاره‌که با به‌رده‌وام بێت و هیچ ئیجرائاتیک ناکرێت تا هاتنه‌وه‌ی نێچیر له تورکیا . ئه‌مه باشترین به‌ڵگه‌یه که نێچیر به‌دوای ئه‌و ریپۆرتاژه‌وه‌یه ، چونکه ئه‌گه‌ر مه‌سعود ویستبێت گۆڤاره‌که بوه‌ستێنێت ، نێچیر فه‌رمانی به به‌رده‌وامبوونی داوه و هه‌ربۆیه داوایان لێکراوه به‌رده‌وام بن تا هاتنه‌وه‌ی نێچیر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست