حکومه‌تی فتیله و به‌ڵێنی گه‌وره
Monday, 24/01/2011, 12:00
دوای بیست ساڵ له خاوه‌ندارێتی حکومه‌تی کوردی و به‌ڕێوه‌بردی حوکمی سیاسی له لایه‌ن سه‌رکرده کوردیه‌کانه‌وه، هه‌تا ئێستاش خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه به ده‌ست کێشه‌یه‌کی گرنگه‌وه ده‌ناڵێنن که کێشه‌ی کاره‌بایه، له چه‌ندین هه‌ڵبژاردنی ڕابردودا و بانگه‌شه‌ی هه‌ردوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی هه‌رێم یه‌کێک له‌و بانگه‌شانه‌ی که بێ شه‌رمانه ده‌یکه‌ن بنبڕکردنی کێشه‌ی کاره‌با و سوته‌مه‌نیه،
(بیرم دێت یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر که نه‌بوونی کاره‌با و سوته‌مه‌نی بێزاری کردبوون به‌رواری13/8/2006 بوو، ئه‌و کات که‌ناڵه ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆکان به‌م ڕاده‌یه‌ی ئێستا بوونی نه‌بوو، له‌و ڕۆژه‌دا کۆمه‌ڵێک گه‌نجی سلێمانی و چه‌ند ڕێکخراوێک خۆپیشاندانێکی بێ مۆڵه‌تمان کرد و به توندی ئیدانه‌ی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی هه‌رێممان کرد و به خۆپیشاندانێک ههڵمانکوتایه سه‌ر بهڕیوبهرێتی کاره‌بی ئه‌وکاتی سلێمانی که له پشته‌وه‌ی سلێمانی پالاس بوو، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌که وه‌ک ئێستا لێهاتووانه نه‌یانده‌توانی کۆنترۆلی که‌شی خۆپیشاندانه‌که بکه‌ن و توڕه‌یی خه‌ڵک له گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران گه‌شتبووه لوتکه بهرهوسلێمانی پاڵاس ملمان نا و بهربارانمان کرد چونکه ئه‌وکات وه‌ها باو بوو که هه‌ر بینایه‌ک به‌رز بێت به‌رپرسێکی دزی تیا دانیشتووه، هه‌ر دوای نیو کاتژمێر له بهردبانکردنی سلێمانی پاڵاس به‌رپرسێک هات وتی کۆببنه‌وه قهستان بۆده‌که‌ین و له کاتی کۆبونه‌وه‌ماندا هه‌ر چاکه‌ت و پانتۆڵی ڕه‌ش له به‌ر بوو یه‌کێکی په‌نای خۆی ده‌دایه به‌ر شه‌ق و ده‌یبرد، بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌وانه هه‌مویان ئاسایشی نهێنی بوبون و پلانیان داناوه له کاتی کۆبونه‌وه‌ماندا به ناشرینترین شێوه ده‌ستگیرمان بکه‌ن ، من خۆم خۆشبه‌ختانه ده‌سگیر نه‌کرام و له باخی گشتیه‌وه خۆم کرد به گه‌ڕه‌که‌کانی پشت باخی گشتیدا و قوتار بووم به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌دا برایه‌کی بچوکم ده‌ستگیر کرا و دوای کاتژمێر دوازده‌ی شه‌و له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ژده ساڵی ته‌واو نه‌کردبوو ئازادکرا)، مه‌به‌ستم له گێرانه‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته مێژووی خۆپیشاندانی ئه‌م شاره‌یه بۆ کاره‌با، پێنج ساڵه ئێمه خۆپیشاندانمان کردووه بۆ کاره‌با و پێنج ساڵه ده‌سه‌ڵات به‌ڵێن ده‌دات ئه‌و دۆخه باش بکات که‌چی هه‌ر قسه‌یه و به‌س، شه‌ش کابینه گۆڕا، ماڵی نیوه‌ی کورد له شه‌ری ناوخۆدا وێران بوو، منداڵی دوای ڕاپه‌ڕین وا زانکۆی ته‌واو کرد و ئێستا کارمه‌ندی کاره‌بایه، دامه‌زرێنراوی دوای ڕاپه‌ڕین وا خانه‌نشین بوو ، که‌چی هێشتا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گوێ به چاککردنی کاره‌با نادات، کاتێکیش دێته سه‌ر باسکردنی کێشه‌که هه‌زار پرۆژه‌ی وه‌همیت بۆ حساب ده‌که‌ن که له به‌رنامه‌دان بکرێن له داهاتوودا، نازانم که‌ی داهاتوو ده‌که‌ن به ئێستا و ده‌ست پێ ده‌که‌ن، رۆژانه ده‌یان پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌که‌نه‌وه، ده‌یان پارچه زه‌وی ده‌ده‌ن به وه‌به‌رهێن که له راستیدا ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه هه‌مووی قازانجه‌کانیان بۆ چه‌ند که‌سێکی دیاری کراوه که چه‌ند به‌رپرسێکیش له ژێره‌وه شه‌ریکیانن، به‌ڵام نه‌مانبینی که‌رتی کاره‌با بوژانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو به خۆیه‌وه ببینێت، وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دروستکرا و دڵمان خۆش بوو که کاره‌با باش ده‌بێت که‌چی تازه به تازه ده‌بێت له خه‌می فتیله و چرا کریندا بین،
چونکه جگه له‌و دوو وێستگه‌یه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و دوکان که پێش ساڵانی حه‌فتاکان دروستکراوه وێستگه‌یه‌کمان نه‌بینی که ببێت به سه‌رچاوه‌یه‌کی ته‌واو پشت پێبه‌ستوو بۆ کاره‌بای ئه‌م هه‌رێمه، راستیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که سه‌رکرده قه‌پات و مورتاحهکانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ر یه‌کێکیان به پاره‌ی میله‌ت مۆلیده‌یه‌کی گه‌وره که کاره‌باکه‌ی به‌شی گه‌ڕه‌کێک ده‌کات له به‌ر ده‌رگاکه‌یدا داناوه‌و ئیتر میله‌ت چۆن ده‌ژی که‌یفی خۆیه‌تی، ئیتر کێ بێزار ده‌بێت به جه‌هه‌نم، زۆر سه‌یره کاتێک ڕه‌خنه ده‌گریت هه‌زار درۆی جوانت بۆ ریز ده‌که‌ن که‌چی که دێیته سه‌ر لایه‌نی پراکتیکی ده‌بینیت ئه‌وه‌ی وتراوه هه‌مووی وههم و درۆی ده‌سه‌ڵات بووه و هیچی تر،
من پێموایه کاره‌با و نه‌بوونی کاره‌با و کێشه‌ی کاره‌با ئیتر ئێستا له کوردستاندا بووه به کێشه‌یه‌کی هه‌نوکه‌یی ، چونکه ده‌سه‌ڵاتیک دوای بیست ساڵ حوکمرانی به‌و توانا گه‌وره ئابوریه‌ی که هه‌یه‌تی نه‌توانێت ئه‌و خزمه‌تگوزاریه دابینبکات دوو بیستی تریشی له سه‌ر بێت هیچی بۆ ناکرێت، بۆیه ده‌بێت خه‌لکی ئه‌م هه‌رێمه ئیتر ئه‌مه قبوڵ نه‌کات و داوای دابینکردنی به په‌له‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه له حکومه‌ت بکات نه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌موو شه‌وێک منداڵیک به دارێکه‌وه لای عهمودێکدا به جێ بهێلین بۆ ئه‌وه‌ی جۆزه‌ی مۆلیده هه‌ڵباته‌وه، ده‌بێت ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان و ئۆپۆزسیۆن وڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به جدی کار له سه‌ر ئه‌م پرسه بکه‌ن ، چونکه ئه‌گه‌ر به‌م زستانه کوردستان کاره‌با وه‌ها بێت ئه‌وا له گه‌ڵ وه‌رزی هاویندا له کوردستان شتێک نامێنێته‌وه ناوی ژیان بێت جگه له ماڵه به‌رپرسه گه‌نده‌له‌کان،
له‌م کاته‌دا که کاره‌با له‌و په‌ڕی خراپیدایهتی له کوردستان ده‌بێت داوا بکرێت له خه‌ڵکی کوردستان بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای دابینکردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه بکه‌ن که له ماله به‌رپرسه‌کاندا هه‌ر کێشه نیه، ده‌بێت به ده‌سه‌ڵات بڵێین به‌سه به‌ڵێنی بریقه‌دار و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی فتیله و چرا،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست