کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی به‌ سواری ماتۆڕه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر پێشێلکاریی ده‌كات

Sunday, 05/07/2009, 12:00


ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ 20090705 په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌هه‌ولێر دوای پۆلیسێکی هاتووچۆ که‌وت، که‌ به‌سواری ماتۆڕێك، جانتایه‌كی گه‌وره‌ی ڕه‌شی له‌ پشت خۆی دانابوو، جانتاكه‌ پڕ بوو له‌ وێنه‌ی مه‌سعود  ، وێنه‌کانی بڵاوده‌کرده‌وه‌.
په‌یامنێره‌که‌مان ده‌ڵێ، که‌ ئه‌و پۆلیسه‌ وێنه‌کانی له‌ که‌سێکی سه‌ر به‌ پاراستن وه‌رگرتبوو، که‌ له‌‌به‌رده‌م هۆڵی میدیاوه‌ ده‌ستی کرد به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی، هه‌ر له‌وێوه‌ به‌ڕێكه‌وت هه‌ر خاڵێكی پۆلیسی هاتووچۆ و ترافیك لایته‌كان وێنه‌یه‌كی دیکتاتۆری پێده‌دان. په‌یامنێره‌كه‌مان زیاتر له‌ نیو كاتژمێر به‌دوایه‌وه‌ بوو تا 8 جار وه‌ستاو وێنه‌كانی دابه‌ش ده‌كرد بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن. ده‌سه‌ڵاتیی کوردی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده‌ نابووت بووه‌، پۆلیس و فه‌رمانبه‌ره‌کان ناچارده‌کات که‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ جیاتی کارکردن و به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌کانی خۆیان بچن ریکلام بۆ ده‌سه‌ڵات بکه‌ن. شایانی باسه‌ ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵات، ده‌چێته‌ خانه‌ی پێشێڵکاریی هه‌ڵبژاردنه‌کان، که‌ پێویسته‌ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتکاری و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گه‌ر بێلایه‌نن، لێپرسینه‌وه‌ له‌م کاره‌دا بکات، که‌ ده‌سه‌ڵات فه‌رمانبه‌ر و پۆلیس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌کار ده‌هێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە