شرف ا‌لدین ئیبن مستوفی ئه‌ربیلی
Sunday, 27/05/2012, 12:00
ابن فاتح ئه‌حمه‌د موبارک الموهوب ابن غونیم ابن غالیب له‌قمی به‌سه‌رناوی شرڤ ا‌لدین ابن مستوفی اربیلی له ئه‌ربیل له دایک بووه، وه‌ک کارمه‌ندی دهستهلاتداری هه‌ولێر به ڕه‌یس ناوده‌برا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌تداربوو، وه‌ک پیاوچاک و زیره‌ک و زانا، هه‌رکه‌سی زانیار‌و ناسراو سه‌ردانی هه‌لێری بکردایه ئه‌م سه‌ری لێ ده‌دا و میوانداری ده‌کرد و بهخشئشی ده‌دایه، وه حه‌زی له تێکه‌ڵاوی خه‌لکی شاعیر و هونه‌رمه‌ند و ئه‌ده‌بی بوو. له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ندین پیاوی ناسراو له بواری زانیاری و ئه‌ده‌بی دا ده‌ناسی. توانای ئه‌ده‌بی و نوسینی په‌خشانی هه‌بوو، له فه‌لسه‌فه‌و چه‌ندین زانیاری دا زانابوو، زانیاری هه‌بوو له نوسینی ئه‌ده‌ب و شیعری عه‌ره‌بی کۆندا، له زانیاری ژمێرکاری و کاری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی داموده‌زگادا به‌توانا بوو.
ئه‌م پیاوه ناسراوه به مێژوو نوسی هه‌وڵێر چه‌ندین ساڵ کاری له‌م بواره‌دا ده‌کرد و له چوار به‌رگدا ئه‌م نوسینانه‌ی کۆکردووه‌ته‌وه، وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت: بۆ ئه‌م نوسینانه‌م چه‌ندین جار پێویستم به به‌رهه‌می مێژووی ئه‌م پیاوه بووه. له یه‌کێک له کتێبه‌کانیا به‌ناوی کتێبی یاسا و کتێبی گه‌وهه‌ری بێ هاوتا له ده‌به‌ش پێکهاتووه که لێکدانه‌وه‌یه له سه‌ر ئه‌ده‌ب و شیعری موته‌نه‌بی و ئه‌بو ئمام، دوبه‌شی له‌سه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌می لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر الزماشکاری له کتێبی الموفهسهل. هه‌روه‌ها کتێبێکی له‌سه‌ر سیر السانیا (له‌باره‌ی دانانی خه‌لک له سهرچاودێری لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌روه‌ها کتێبێکی تر به‌ناوی ابو قوماش که چه‌ندین نموونه‌ی ئه‌ده‌بی و نوسینی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی تێدایه. هه‌موو جارێک که میوانی ئه‌ده‌بی و زاناکانی هه‌بوو نموونه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی نیشان ده‌دان. وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت: من چه‌ندین جار خۆم له‌وێ بووم و چه‌ندین جار خۆم گوێم له خوێندنه‌وه‌یان بووه، هه‌روه‌ها خۆی ابن موستوفی دیوانێکی شیعری له دوا به‌جێ ما، وه‌ک له‌م نموونه‌دا ده‌ڵێت که حه‌زی له ڕه‌نگی سپی یه تا قاوه‌یی:
ده‌با نه‌یه‌ڵم ڕه‌نگی قاوه‌یی سه‌رنجم ڕاکێشی بمخهلهتێنێ،
خاوه‌نی جوانی ڕه‌نگی سپی یه شه‌وقی داوه‌ته‌وه به‌ته‌نیا
قاوه‌یی ڕه‌نگی ڕمه که مرۆڤ ده‌کوژێ، به‌لام به‌و به‌شه‌ی که ئاسایی نیه له سروشتی بوونی خۆیدا
هه‌رچه‌ند بریسکه‌ی شه‌وقی شمشێری به‌هه‌موو جۆرێ ده‌کوژێ، ئه‌و به‌شانه‌ن خاوه‌نین
له هه‌موو به‌شێکدا.
ئه‌م شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بیروبۆچوونی شاعیرێکی سووری به‌ناوی ابو نیدا حه‌سه‌ن ابو نمیر الکلبی که ناسراوه به ناوی ئه‌رقه‌له که ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر هونه‌ری جوانیت ئه‌وه‌نده سه‌رنج ڕاکێشه به ڕه‌نگی تاریکی زهیتونیت
بپرسه له ئازارهرکانم که‌ڵکی چی یه ڕه‌نگی سپی زیوین
ئه‌وبه‌شه ی ڕم قاوه‌یی یه که مرۆڤ ده‌کوژێ، له ڕاوه‌شانی دا به درێژی خۆی
له‌کاتێکدا هه‌موو به‌شێکی بریسکه‌داری، بێجگه له یه‌ک ڕاوه‌شانی ده‌سکی شمشێر
نه‌بێ که ده‌بنه هۆی دروست بوونی کوشتن وبرینداری.
کاتێک شه‌ره‌ف ا‌لدین مستوفی ئه‌و شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌ی نوسی، یه‌کێک له شاعیره‌کان تێبینی کرد ئه‌گه‌ر ئیبن مستوفی له شیعره‌که‌یدا بیوتایه: ئه‌و به‌شه‌ی ڕم که زه‌لام ده‌کوژێ هه‌روه‌ک ئه‌و به‌شه‌یه که شمشێر کاریگه‌ره له کاری شه‌ڕدا چاکتر ده‌بوو له ڕاگه‌یاندنی شیعره‌که‌دا. شاعیرێکی تر هه‌وڵی داوه که شیعره‌که به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بنوسێ،
(ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت ته‌واو بێگومان نیم که ئیبن مستوفی خۆی نوسیویه‌تی یا شاعیرێکی تر) که هه‌ندێکی خه‌لکی تر ده‌ڵێن که خۆی نوسیویه‌تی، وه‌ک ده‌ڵێت:
به‌شی بریسکه‌داری (شمشێر) ده‌بێته هۆی کوشنده‌ترین برین
هه‌روه‌ها برینه‌کانی دڵم په‌یدابوون به جوانی بریسهکداری ڕه‌گه‌زی کوشنده ی
قاوه‌ییه که ڕم ده‌کوژێ به‌لام نوکی دروستبووه له بریسکه‌ی سپی شمشێر
نموونه‌یه‌ک له شیعره‌کانی ابن مستوفی که وه‌ک نه‌زمی موسیقا ده‌بینین له‌م نموونه‌یه‌دا:
ئای ئه‌و شه‌وه‌ی به‌درێژایی هه‌تا به‌یانی به‌خه‌به‌ربووم
به‌راووردی جوانی تۆم ده‌کرد له گه‌ڵ مانگ
هه‌ردوو باڵم لێوه پێچا تۆم له باوه‌شما گرتبوو به‌رده‌وام!
به‌خته‌وه‌ری پێی به‌خشیم ئه‌مشه‌و شه‌وی ژیانی به‌خته‌وه‌ریم
ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستم بۆ درێژی کات لۆمه‌م ده‌کا که وا زۆر پێکه‌وه‌بووین
هه‌ر به ردهوام بووم بێ گوومان هه‌تا توڕه‌بوونیشی ئه‌وه‌نده شیرین
ئه‌و شه‌وه‌م کرد به شه‌وی ژیانی خۆشی
به‌لام ئه‌م خۆشیه‌م شارده‌وه له چاوی خراپه‌کاری به غیل
که ته‌نها مه‌به‌ستیان بیرکردنه‌وه‌یه بۆ دانانی پلانی دژایه‌تی ونه‌گبه‌تی
ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی که وا به ملمه وهلکا ئه‌وه‌نده شیرین و ناسک
لهبوونیا هه‌موو ڕواڵه‌ت و هه‌ستی جوانی
شوێنی بوونی وا بێ گوومان وه‌ستاو و ڕێک
به‌لام ناوقه‌دی وا قه‌وس و باریک
ئه‌و قوماشه‌ی که له‌به‌ریا بوو نه‌رم و شل
له‌گه‌ڵ جولانیا سه‌مای ده‌کرد
له گه‌ڵ له‌نجه‌و لاری که هه‌نگاوی ده‌نا به نازداری
وه‌ک ده‌رمانی خۆشی به‌سۆزی وا هانی دام بڕۆم بۆ لای
به‌لام فه‌خر ڕێگای نه‌دام سورهه‌ڵگه‌ڕام له شه‌رما له بۆ هه‌ڵه‌ی سه‌رپێچیم
هێشتا ده‌ستم له‌سه‌ر ملی دانا هه‌ستمکرد ڕوومه‌تیم چه‌ندین جار ماچکرد
و کردم هه‌ستی گه‌رمی ملی
گه‌ر هه‌ناسه م تێکه‌ڵ نه‌بوایه له گه‌ڵ هه‌ناسه‌ی
که کردی ده‌نگی هه‌ناسه هه‌ڵکێشانم شاراوه
جاسوسی چاوی دژایه‌تیمان گه‌ر بیزانیایه ئاماده‌بوو بۆ خیانه‌تی
ئیتر به‌یانی وا هات به‌غیل و توڕه چونکه شه‌و خۆی ئاگادار له‌گه‌ڵمان بوو
له‌به‌ر ئه‌وه به‌زۆری قین و ڕقی وای لێ‌کردین که جیابینه‌وه له‌یه‌کتر.
ئه‌م چه‌ند دێڕه شیعره‌ی خواره‌وه نوسینی مستهوفین:
سلاو له‌و شه‌وانه‌ی هه‌رچه‌ند کورت بوون که ئێمه‌ی به یه‌کتر گه‌یاند!
ده‌با بارانی سه‌رفرازی پێیان ببخه‌شێ ژیانی نوێ
له‌وکاته‌وه، هه‌رگیز ووتوێژم نه‌کردووه
بڕۆ بۆلای ئه‌و براده‌ره‌ی که له‌گه‌ڵیا من بهرسهرم برد ئێواره‌یه‌کی لێدوان،
به‌لام دڵم ووتی: به‌داخه‌وه! ئاخ
ئه‌م شیعرانه له گه‌ل قه‌سیده‌یه‌کدا پێکه‌وه نوسران به براده‌رێکی ئیبن خه‌له‌کان به‌ناوی حوسام ا‌لدین الهجیری (لاپه‌ڕه 434 ی به‌شی دووامی ئه‌م نوسراوه‌ی ئیبن خه‌له‌کان) دا ده‌بینرێن. به‌لام زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌مناسین ده‌ڵێن شرف ا‌لدین مستوفی نوسه‌ری ئه‌م شیعرانه‌یه.
شه‌وێکیان که ئیبن مستوفی به په‌له ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ مال له مزگه‌وته‌وه پیاوێک په‌لاماری دا‌و خه‌نجه‌رێکی لێدا، هه‌رچه‌ن هه‌وڵی دا خۆی لادا له خهنجهروهشێن به‌لام هه‌ر زۆر باڵی برینداربوو که یه‌کسه‌ر تیمارکراو دوورایه‌وه پێچرایه‌وه به سه‌رتاشێک، له‌پاش ئه‌م ڕووداوه ئیبن مستوفی ئه‌م شیعره‌ی نوسی بۆ مه‌لیک موعه‌زه‌م سه‌رداری هه‌ولێر که له‌م شیعره‌دا پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێ که له په‌لامارێکدا خه‌ریک بوو بیکوژن، وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێ بێ ئه‌م ڕووداوه له ساڵی 1221-1222 ی زاینی دا رویدا کاتێ من منداڵ بووم به‌لام به‌ته‌واوی ئه‌م ڕووداوه‌م له‌بیره که ده‌ڵێت
له‌کاتێکدا که باسی ئهمهدهکهم:
ئای ئه‌میر پیاوچاکی تۆ خۆشی ده‌گه‌یه‌نێ به مه‌دحی ئه‌ستێره‌ی مه‌ریخ
نیشانه‌ی به‌خشنده‌ییت به‌ته‌واوی به‌سه‌رمانا له دڵمانان هیچیان له‌وی تریان نین زیاتر
بۆ تۆ باس و له‌عنه‌تی لێده‌که‌م کارێک ئه‌نجامی ڕوداوێکی خراپ
ڕووداوی وا هه‌رگیز تووشم من نه‌بووه له ژیانما
ڕووداوێک که‌بووه هۆی دروستبوونی سه‌رده‌می مێژووی جیاواز
له شه‌وی له دایک بوونما بوو، له‌بۆ ئه‌وه ده‌یکه‌م به شایه‌ت
ئه‌و باڵی پێچراوهم له ناوڕۆن و ده‌رمانی تیمارکردنما وا ئێستا.
ئه‌م شیعره‌ی خواره‌وه ده‌ڵێت که ئیبن مسته‌وفی له خه‌ودا دایناوه:
شه‌ومان پێکه‌وه به‌سه‌ربرد به‌لام دوژمنی به‌غیلم به‌ڕقه‌وه
گازی له‌ده‌ستی خۆی گرت له‌به‌رئه‌وه:
من ئه‌وه‌نده به‌په‌رۆش بوو سۆزم بۆ به‌رده‌وامی تاریکی شه‌و
پێش که‌ش ده‌که‌م ڕه‌شێنه‌ی چاوم
له‌ساڵی 1230-1231 ی زاینی شرف ا‌لدین عبد الرحمان ئیبن ئه‌بی حه‌سه‌ن ئیبن علی یاروب البوازیجی گه‌شته هه‌وڵیر له‌و ماوه‌دا ئیبن مستوفی وه‌زیر بوو به یه‌کێک له فه‌رمانداره‌کانی به‌ناوی الکمال ئیبن سه‌یاری موسلی که ئه‌م پیاوه نوسه‌ری کارێکی مێژوویی بوو، دینارێکی لاقرتاوی بۆ نارد که به‌م جۆره دیناره‌یان ده‌ووت ماتلوم که دیناره‌که تۆزێکی لێ قرتابوو. ئه‌م جۆره نیشانه بوو بۆ شتێک که شته‌که‌یان کڕیبوو، به‌م جۆره له عێراق و چه‌ندین وولاتی ده‌وروپشتدا ئه‌م جۆره قرتانی دیناریان ده‌کرد وه‌ک ڕه‌مزی کڕین و فرۆشتن.
الکمال ڕۆشت بۆ لای ئه‌م شاعیره و پێی ووت:
'ساحیب (مه‌به‌ست سه‌رکرده‌ی) به‌خێرهاتنت ده‌کا و تکات لێ ده‌کا که ئه‌م پاره‌یه به‌کار بێنه بۆ پێویستیت، هه‌روه‌هات خۆی هه‌ندێ شت بۆ دهنێرت که شایه‌نی زانیاری وزیرهکیت بێ.'
به‌لام ئه‌م شاعیره وای هه‌ست کرد که دیناره مه‌عده‌نه‌که تهواونی یه وای بیردهکردوه که سیف ا‌لدین دیناری ته‌واوی بۆ ناردوه‌و که‌مال له‌ڕێگا قرتاندویهتی، ویستی بزانێ که پاره‌که کێ لێی قرتاندووه بۆ سه‌یف ا‌لدین ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی نوسی:
گه‌وره‌م وه‌زیر! تۆ به‌خشنده‌ییت وا ئاشکراو ڕوون!
تۆ مانگت بۆ ناردم که دره‌وشاوه‌و پڕ جوانی
(یا له‌گه‌ڵ که‌مال) خزمه‌تکارت بۆی هێنام که‌وانه، مانگی پڕ نه‌بوو
گونجاوه نی ی چووبێته یه‌ک، گه‌ر خۆت ناردبووت به پڕی
یا ده‌ستی که‌مال بوو لێی بڕی
هه‌واڵی ئێستا پێت ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی ڕوویدا بۆ زانین.
ئه‌م جۆره وه‌لامه وا ئیبن مسته‌وفی خۆش حاڵ کرد که ویستی به‌خشیشی بۆ بنێرێ ئیتر زۆر به گه‌رمی و ڕێزه‌وه په‌یوه‌ندی له گه‌ل کرد.
ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت: کاتێ هه‌ولێرم به‌جێهێشت له ساڵی 1239ی زاینی داشرڤ ا‌لدین مستوفی سه‌رۆکی لیژنه‌ی دیوانی دهستهلاتدار بوو ئه‌م جیگه‌یه‌ی دهستهلارتدای یه‌کێک بوو له یه‌کێک له جێگه به‌رزه‌کان له دهستهلاتداری دا پاش سێ ساڵ خۆی بوو به وه‌زیر و به‌رده‌وام بوو له‌م کاره‌یدا هه‌تا مردنی موزفر ا‌لدین له ساڵی 1231 ی زاینی و به‌رده‌وام بوو هه‌تا خه‌لیفه موسته‌نسیر هه‌ولێری گرته ژێر ده‌ست شرف ا‌لدین مستوفی له کار ده‌رکرا، پاش ماوه‌یه‌ک له خانه‌نشین دا ژیا هه‌میشه ڕێزی ده‌گیرا هه‌تا هاتنی تاتاریه‌کان له مانگی شه‌شی ساڵی 1237 ی زاینی که سه‌رئه‌نجامێکی زۆر خراپ و دڵ ته‌زێنی هه‌بوو بۆ هه‌ولێر و دانیشتوانی، ئیبن مستوفی یه‌کێک له‌وانه بوو که له قه‌لای هه‌ولێردا هه‌وڵی دا خۆی پاراست هه‌تا تاتاره‌کان گه‌مارۆدانیان واز لێ هێنا و خۆی ڕۆشت بۆ موسڵ، له‌شاری موسڵ کۆچی دوایی کرد له‌مانگی هه‌شتی ساڵی 1239ی زاینی دا و له گۆڕستانی سابیلاح به خاك سپێردرا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای جهشاشه، خۆی له مانگی حه‌وتی ساڵی 1169ی زاینی دا له دایک بوو له قه‌ڵای هه‌ولێر.
خۆی له خێزانێکی ناسراوو به هێز بوو که چه‌ندین جێگای به‌رزیان هه‌بوو له دهستهلاتداریدا و چه‌ندین شاعیر و زانا، جێگای دهستهلاتداری ئیستیفا ی شاری هه‌ولێر ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش به‌ده‌ست باوکی یه‌وه بوو یا مامی به ناوی سیف ا‌لدین ابو حسن علی ئیبن موبارک پیاوێکی زانا‌و ناسراو. ئه‌م پیاوه بوو که کتێبی ابو حه‌مید غه‌زالی به‌ناوی ئامۆژگاری بۆ پادشاکان وه‌رگێڕا له فارسیه‌وه بۆ عه‌ره‌بی. ناوی شرف ا‌لدین مستوفی ناوی ناسراوه له مێژوودا و خۆم چه‌نین جار ناویم بیستووه له وولاتان، شیعرێک بۆ تازێباری نوسراوه له دوای کۆچی دوایی ئه‌م پیاوه زانایه به ده‌ستی نوسه‌ری هه‌ولێری ناسراو و براده‌رم (وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت) شمس ا‌لدین ابو عز یوسوف ئیبن نه‌فیس ئه‌ربیلی که ناسراوه به شه‌یتانی شام که خۆی له هه‌ولیر له دایک بووه له ساڵی 1190-1191 ی زاینی و له شاری موسل کۆچی دوایی کرد له مانگی نیسانی ساڵی 1241ی زاینی و له گۆڕستانی ده‌روازه‌ی جهشاشه لاشه‌که‌یان ناشت، له باسی ئیبن مستوفی دا ده‌ڵێت:
ئای ابو موباره‌ک، من مردنم ده‌ناسی
جا تۆ وا به‌نرخی سه‌رده‌م بووی بێ هاوتا
ئه‌وه‌نده مه‌زن که مردن توانای نه‌بوو لێ ی‌دا
یه‌کێک له گه‌وره‌تین به‌دبه‌ختی له میلله‌تانی ئیسلامی‌دا
لهدهستدانێ بوو که هه‌ردوو مرۆڤ و فریشته بۆی بوون له تازێباریدا.
ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێ که ئه‌م باسه درێژه پێ بده‌م ده‌متوانی چه‌نین نوسراوی تر باسکه‌م له م نوسراوه‌دا و زیاتر باس و مه‌دحی بکه‌ین، یه‌زدان ره‌حمی پێ بکا ئه‌م پیاوه وه‌ک یه‌کێکه له نه‌خشه هونه‌ریه ناسراوه‌کانی سه‌رده‌م چونکه له ژیانیا وه ک زانا‌و نوسه‌ر به‌رهه‌می ئه‌م شاره هه‌رگیز که‌سی تری وه‌ک ئه‌م له مێژوودا نه‌ی بینیوه به خۆیه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست