فەرەنســا ئاخرین کارتى دۆڕاوى دیکتاتۆرەکانە
Saturday, 19/06/2010, 12:00
فەرەنســا ئاخرین کارتى دۆڕاوى دیکتاتۆرەکانە ئەگەر ســەرنج لەم گەشــتەى دوایى ســەرۆکى هەرێمەکەمان بدەین بۆ تورکیا و ئەوروپا زۆر بە ڕوونى دیارە لە کاتێکى لە دەســتچوودا ئەنجام دراوە هەروەکوو ئەو کاتانەى لە نێوان دوو تیمى دووگۆڵیدا لە دەســت چووە و هەردوولاش یەکســانن بەڵام ئەبێ هەر لایەکیان بکەوێت جا هەندێ جار تیمێکیان مســۆگەرە بە بردنەوە ئەگەر یەکسـانیەکە ڕابگرێت و نەهێڵێت تیمى حەریف گۆڵى لێ بکات بەڵام تیمى حەریف تەنگەتاو ئەبێت چونکە فەرزە لە ســەرى گۆڵێک هەر بکات بۆیە لە کاتى لە دەسـت چوودا شــپرزەیى و هیســتیریاى پێوە دیارە.
کوت و مت ســەردانەکەى ســەرۆکى هەرێمەکەمان کەوتۆتە وەها هەل و مەرجێکەوە و لە ســەرى فەرزە بە هەر شــێوازێک بووە گۆڵێک لە حەریفەکەى خۆى بکات (کە میللەتى ماڵ و ســامان تاڵانکراوى کوردە) دەنا وادەى ئەو ســەردانانە لە ووڵاتێکى خاوەن ســەرۆک و حکومەتى ڕاســتەقینەدا ئەم کاتە نەبوو کە ووڵاتەکەى لە ســنوورەکانەوە لە ژێر گرمە و ناڵەى تۆپ و تەیارەکانى دەر و دراوســێکانیدا بێت یان لە کاتێکدا کە ڕۆژنامە نووســێکى ووڵاتەکەى ناودەمى پڕ کراوە لە فیشــەک و هەموو جیهان بە میدیاکانیشــیانەوە بەو ڕووداوە تووشــى شــۆک بوون و ئەم کارەیان شــەرمەزار کرد کەچى ســەرۆک و حکومەتەکەى باکیان بەمە نیە و دەیانەوێت گۆڵێک دژى میللەتەکەیان تۆمار بکەن و پێیان بڵێت دەمتان داخەن من ئەو کەســایەتیەم کە لە ووڵاتێکى وەکوو فەرەنســادا بەو شــێوەیە پێشــوازیم لێ ئەکرێت بەڵام پێشــوازیە شــەرماوەرەکەى لە توورکیا لەبیر خۆى دەباتەوە ، ئەو وابیر دەکاتەوە کارتى بە هێزى بە دەســتەوەیە و لە ووڵاتێکى وەکوو فەرەنســادا ئەتوانێت ئەو شــەرمەزاریانە بۆ خۆى بکڕێتەوە و نیشــانى میللەتى بدات کە چەندە پێگەى بە هێزە و نەخەڵەتابن لە گوڵ کاڵترم پێ بڵێن ، بەڵام بێخەبەر لەوەى کە ســیســتەمى فەرەنســا چەندین دەیەیە ئەو ڕۆڵەى لە جیهاندا نەماوە و ئەو کارتانەى دەیفرۆشــێتەوە بە ڕژێم و ســەران و دەســەڵاتدارانى دۆســتى خۆى هەمووى کارتى ســوتاو و دۆڕاون و لاى ســەران و ڕژێمە ڕاسـتەقینە و گەل خۆشــویســتووەکان قڕانێکى قەڵب ناکات، بەڵام لاى ســەرانى دیکتاتۆر و شــپرزەکان وەک دەرمانێکى کاتى پێیان خۆشــە بە بەهایەکى گران بیکڕن ، بە تایبەتى ئەوانەى گەلەکانیان بە یەکجارى لێیان ڕنجاون و میللەتەکانیان ڕۆژێک هەر ڕەوانەى زبڵدانى مێژوویان ئەکەن، فەرەنســاش وەک ووڵاتێکى ڕکابەرى زلهێزەکانى دیکەى جیهان کە لە ناویاندا بچووک بۆتەوە و لە ســایەى زلهێزى جیهانى ئەمەریکاوە بۆتە ئەو ووڵاتەى بە قەدەر قنگە جنۆکەیەکى لێ ماوەتەوە پاش ئەوەى بۆ ماوەى چەندین ســەدە خۆر لە ســەر زەمینى موسـتەعمەرەکانى ئاوانەدەبوو ، وە لەمڕۆشــدا ئەو ووڵاتە خاوەن وەها تەکنۆلۆژیا و ئابووریەکى گەورە نیە و نەبووە ئەو ڕکابەرەى کە خەونى پێوە دەبینى چونکە لێشـاوى پێشــکەوتنى تەکنۆلۆژیا و داگیر کردنى بازاڕ بە مۆدێرنترین ئامێر و کەرەســە نەســیبى ئەمان نەبوو بە ڵکو ئەمەریکا لە ڕۆژئاوا و ژاپۆن لە ڕۆژهەڵاتەوە و ئەڵمانیا لە ناو جەرگەى ئەورووپاوە بۆماوەى چەندین دەیەیە ئەســپى خۆیان تاوداوە و فەرەنســا لات و کەلەلا ماوەتەوە، بەڵام ســەیر لەوەدایە هەر واز لە ڕکابەریەکەى خۆى ناهێنێ و هەرجارەو دەیەوێ بە فرۆشـتنى کارتى دۆڕا و بە ســەران و ملهوڕانى داســەپاو بە ســەر میللەتاندا بەرژەوەندى و جێ پێ یەک بۆخۆى بگرێت ، ئەى ئەوە هەر تەنها فەرەنســا نەبوو کە هەموو هەوڵێکى خسـتبووە گەڕ تا لە ســەدام حســەینى دیکتاتۆر نەدرێت و قایل نەبوو بە ڕووخاندنى لە لایەن ئەمەریکاوە تا ئەمەریکاش ئەوەى دایەوە بە چاویدا کە بیرى چۆتەوە ئەمان قوربانى زۆریان دا تا فەرەنســا لە دەســت داگیرکارى ئەڵمانیا ڕزگار بکەن لە جەنگى جیهانى دووەمدا، بەڵام ئەو بەرگرى کردنەى فەرەنسا لە ســەدام لەخۆوە نەهاتبوو بەڵکوو ســەدامیش پاش ئەوەى شــپرزە بووبوو وە ڕۆژى ڕووناکى لە بەردەمدا نەمابوو لەو کارتە ســووتاوانەى فەرەنســاى بە بەهایەکى گەورە کڕیبوەوە وەپەیمانى دابوو بە فەرەنســیەکان کە ئەگەر بەرگرى لێ بکەن و ڕێگرى بکەن لە ڕووخان و لە ناوچوونى بە دەســتى ئەمەریکا ئەوا عێراقیان لە ســەر تاپۆ ئەکات و بازاڕ و هەموو نەوتى ووڵاتەکەشــى پێشــکەشــى ئەوان ئەکات، فەرەنســاش کە وەها بازاڕ و پێگەیەکى لە جیهاندا نەماوە دوو سێ دەیەیە ناچار بووە قومارخانەیەکى پڕ دەســتکەوت بۆ خۆى بکاتەوە کە ئەویش دڵدانەوەى دیکاتۆر و ملهووڕەکانى جیهانە بەوەى کە ئەیانپارێزێت و لە جیهاندا ڕووى قێزەونیان جوان ئەکاتەوە ، ئەوەبوو دوێنێ هات و هاوارى بوو بۆ مانەوەى ســەدام لە ســەر تەختەکەى کە هیچیشــى بۆ نەکرا و دەریشکەوت ئەوەى کارتى فەرەنســا بکڕێتەوە و فەرەنســا بۆى بکڕوزێتەوە ماناى ئەوەیە لەناوچوونى حەتمى نزیک بۆتەوە چونکە فەرەنســا هیچ کارتێکى لە گۆڕپانى نێودەوڵەتیدا نەماوە لە غەیرى کارتى دۆڕا و تا بیفرۆشــێتەوە بۆیە ئەو کارتانەى فەرەنســا ســەران و وڵاتانى ڕاسـتەقینە نایکڕنەوە بە عانەیەک بەڵام ئەو دیکتاتۆر و ملهوڕانەى لە هەر ئان و ســەعاتێکدا میللەتەکانیان لە ســەر پێن بۆ ڕەوانە کردنیان بۆ ناو زبڵدانى مێژوو ئەوا ناچارن ڕوو لە قومارخانەکەى فەرەنسـا بکەن بەڵکو دەردیان تیمار بکات بەڵام نازانن خۆى لە ئەســاسدا ئەو کارتانە دۆڕاون چونکە فەرەنســاى خاوەن قومارخانەکە خۆى لە ســەحنەى نێودەوڵەتیدا دۆڕاوە تا بتوانێ چارەســەرى ئەوان بکات، ئەوەتا ئێســتا پێشــوازیەکى تایبەت لە ســەرۆکى هەرێمەکەمان دەکات کە گوایە بۆ ماوەى 30 ســاڵە چاوەڕوانى وەها دیدارێک بوون لە زمانى بیرنارد کۆشــنەرەوە، ئەم جۆرە ووتانەش هیچ نیە جگە لە دڵدانەوەیەکى ئەم دیکتاتۆرە نوێ یەى ئێمە نەبێت کە خۆیان باش دەزانن ئێســتا لە ســایەى بە تاڵان بردنى ســامانى کوردى نەگبەتەوە خاوەنى دەیان ملیار دۆلارە و بۆتە تاکە بازرگانى کوردســتان و هەموو خاک و کانزا و نەوتى ئەم ووڵاتەى بۆخۆى و بنەماڵەکەى قۆرخ کردووە بۆیە فەرەنســیەکان لەم کاتەدا پێیان باشــە بە دڵدانەوە و دەســت بە ســەردا هێنانى بەشــێک لە بەرژەوەندیان دەســت بکەوێت، جا کە ئێمە دەڵێین فەرەنســا کارتەکانى دۆڕاون لەو ڕوانگەوە ئەیســەلمێنین کە لە چەند دەیەى ڕابووردوودا هەمان ســیاســەتیان پەیڕەو کردووە بۆ کۆکردنەوەى بەرژەوەندى و ســەرمایە، ئەو ڕەدەڵ و بەدەڵانەى لە پێش ڕووخاندنى ســەدامدا کردیان و بەرگریان لێ ئەکرد بەڵگەى ئەم ووتەیەمانە کە دوواییش هیچیان بۆ نەکرا بۆ گێڕانەوەى ســەدام لە مەرگى حەتمى بەڵام هەندێک دەســتکەوتى کاتی مادیان لێ دەســتکەوت هەموومان بینیمان کاتێ ســەدام لە بەرنامەى نەوت بەرامبەر خۆراکدا کاڵا و ئامێرى ئەکڕى فەرەنســاى ئەخســتە پێش هەموو ووڵاتێکى دیکەوە ئەوەبوو کاتێ لەو بەرنامەیە داواى کڕینى ئەمبوڵانس کرا بۆ نەخۆشــخانەکان ســەدام بە ســەفقەیەکى گەورە هەمووى لە جۆرى بیجۆى فەرەنســى هێنا وەک دیاریەک بۆ یان وە ژمارەیەکى زۆرى دیکەى ئۆتۆمبێلى شــەخســى بیجۆ کە لە کۆتاییەکانى دەســەڵاتیدا هاوردەى کردن تا شــەفاعەتێکى بۆ بکەن و لە هەڕەشــەى ئەمەریکا نەجاتى بدەن. هەربۆیە فەرەنســا بە خەیاڵى ســەرۆکەکەى ئێمە باشــترین پەناگەیە تا هاناى بۆ بەرێ و ئەویش خۆى فڕێ ئەداتەوە ناو قومارخانەکەى فەرەنســا چونکە ئەزانێ ئێســتا بەرامبەر میللەتەکەى خۆى خاوەنى مەلەفێکى ئەســتوورە لە تاوان و کوشــتن و بڕین و تاڵانى هەروەها پارە و ســەروەت چاوى ســوور کرد و خۆى فڕێدایە چەندین گەمەى هەڵەى گەورەوە کە بەرژەوەندى زلهێزەکانى دیکەى وە ئەمەریکا ئەخاتە مەترســیەوە کە کارە گوماناویەکانى لە هاوکارى کردنى گواســتنەوەى موشــەکى ســکۆدى ئێران بۆ حیزبوڵاى لوبنانى بە تێپەڕاندنیان بەناو خاکى کوردســتاندا لە بەرامبەر گەڕاندنەوەى بەشــێک لە پارە دەســت بەســەراگیراوەکانى لە لایەن حیزبوڵاوە ، پاشــتر تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووســێکى لاوى ئەم میللەتە و هەڕەشــە لە میدیاى ئازادى ووڵاتەکەى خۆى و هەڕەشــەى هەڵایســانى جەنگێکى دیکەى ناخۆ دژ بە میللەتەکەى چەندان هێندەى دیکە مەلەفى تاوانبارێتى خۆى لە ناوخۆ و دەرەوەدا قەبەتر کرد و من گومانم لەوە نیە کە ئەمەریکاى زلهێز ئەگەر لە شــەیتان خۆش بێت بەڵام لە باوکى خۆى خۆش نابێت بەرامبەر کارى گواســتنەوەى ئەو موشــەکانە، ئەمانە واى کردووە ســەرۆکەکەمان تازە بە تازە هەســت بە تاوان و هەڵەکانى بکات و دەزانێ تازە دواڕۆژى خۆى ڕەش کردووە بۆیە ناچارە خۆى فڕێبداتە ناو قومارخانەکەى فەرەنســا بەڵکو شــەفاعەتبەخش بێت بۆ مەلەفە ئەســتوورەکانى، بێ ئاگا لەوەى ئەوەى ئەمەریکا بۆی داڕشــتووە تازە لە قومارخانەکەى فەرەنســادا بەرى پێ ناگیرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست