هه‌واڵێکی گرنگ.. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پلانێکی خراپیان به ده‌سته‌وه‌یه
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
ئیمڕۆ له کۆبوونه‌وه‌ی هیوا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی لقی بنه‌ماڵه و ئاری هه‌رسین و چه‌نده‌ها کارگێر و به‌رپرسی ناوچه‌کانی پارتی سنووری سلێمانی بریاریانداوه ، رۆژی پێنجشه‌ممه خه‌ڵک و به‌ڵته‌جییه‌کانی پارتی له هه‌موو لایه‌ک و ته‌نانه‌ت له کۆیه و هه‌ولیریش کۆبکه‌نه‌وه خۆپیشاندانێکیان له دژی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری سلێمانی پێ بکه‌ن و ئاژاوه‌یه‌کی گه‌وره بنێنه‌وه و بڕیاریشه جۆره‌ها جه‌ک له نێو به‌ڵته‌جیی و شه‌لاتیه‌کانی مه‌سعود بارزانی ببه‌شنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دژی خه‌ڵکی سڤیلی سلێمانی به‌کارببه‌ن.. سه‌رچاوه‌که‌ی که ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێڕاگه‌یاندووین ده‌ڵێت: مه‌سعود به‌خۆی متابه‌عه‌ی ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نه ده‌کات ، له هاوشێوه‌ی به‌ڵته‌جییه‌کانی موباره‌ک و عه‌لی سالحی یه‌مه‌ن و لیبیا ، مه‌سعود ده‌یه‌وێت خه‌ڵک به کرێ بگرێت ئه‌و خۆپیشاندانه ئاژاوه‌گێرێێه ئه‌نجام بدات..ئاری هه‌رسین ، وه‌ک سه‌ره‌چاوه‌که ده‌ڵێت: بۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مالی لق پاره‌ی نێردراو ده‌به‌شنه‌وه به‌سه‌ر به‌ڵته‌جییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود. ئه‌وانه‌ی ده‌ستده‌وه‌شێنن پاره‌ی زیاتریان بۆ داناون ، ته‌نانه‌ت له کۆبوونه‌وه‌که هیوا ئه‌حمه‌د پاداشتی وه‌ک شه‌خسی بۆ ئه‌و که‌سانه داناوه که خه‌ڵکی بریندار یا ده‌کوژێت.
کوردستانپۆست خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تی سلێمانی ئاگادار ده‌کاته‌وه ، که به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پیلانه تیرۆریستیه‌ی مه‌سعود بکه‌ن و له‌سه‌ر هیزی پێشمه‌رگه‌شه خه‌لکی له ده‌ست په‌لامارده‌رانی ئه‌و بنه‌ماڵه خوێنڕێژه بپاریزیت.. له ئێستاوه ده‌بێ بووترێت ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود به هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌عبیر له شه‌قام ناکات به‌ڵکو بریتییه له به‌ردانی به‌ڵته‌جیی وشه‌لاتیه‌کانی بۆ سه‌ر گیانی بێ دیفاعی کوردستان تا ئه‌گه‌ر بکریت خه‌ڵکی ئازار بده‌ن و رووی ریسوابوویان که‌مێک جوانتر بکه‌نه‌وه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست