کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەوەی کە دکتۆر بەرهەم نەیتوانی لە چاوپێکەوتنەکەی تڤ گەلی کوردستان بیڵێ من ئەیڵێم.

Wednesday, 25/02/2009, 12:00

1970 بینراوە


دکتۆر بەرهەم وەك چۆن لەگەڵ کۆسرەتدا حەیای خۆیان برد کە وتیان نوێ بونەوە دەکەین و لە ئەنجامیشدا نەك نوێبونەویان کرد بەڵکو تەنها وەك ( حکایەتەکەی فەقێ ئەحمەد کە وتی ئەم ئەحمەد نا ئە و ئەحمەد) وتی ناکۆکیەکانی ئێستای ناو یەکێتی لە سەر دۆلارو کورسی و ئیمتیازاتە نەك کوردستان و خەڵکە بەش مەینەتەکەی . بە ئاشکرا دانی پیادا نا کە لێپرسراوانی یەکێتی شەڕی پارە دەکەن . ئینجا لە جیاتی ئەوەی بڵێ یەکێتی و بنەماڵە ی جەلال و مەسینە هەڵگرەکانیان قەپات بون و بانق نەماوە پڕی نەکەن لە دۆلارای دزراوی خەڵکی ڕەشو ڕوتی کوردستان(وتی یەکێتی قۆناخی چەق بەستنی تێپەڕاند) . واتە یەکێتی و بنەماڵەی جەلال و دەستەو دایرەکەی کە خۆشی لە هەمان دەستەو دایرەی مامەیە 18 ساڵە چەقی بەستوەو بە ئامانو زامان واز لە دزیو ڕوتاندنەوەی کوردستان و هەژار کردنی خەڵکەکەی ناهێنێ . بۆیە ئینجا پێویستە لە پێناو پەڕژەوەندیەکانی خەڵکدا گۆڕانکاری بکەین. زۆر بێشەرمانە وتیشی ئێمە شانازی بە ڕابوردو دەکەین . واتە ئێمە شانازی دەکەین کە 18 ساڵە دزی لە میللەت دەکەین و گوێمان لە قسەی کەس نەگرت. وتیشی دان بەوەدا دەنێن‌ کە ئەمڕۆ هەمو خەڵکی کوردستان ئەم دزی نیشتمان فرۆشی و داوێن پەسیەیان لێکردوینەتە قاو هەمو دنیایان لێ تێگەیاندوین . ترسی خۆشی نەشاردەوە و وتی ئەگەر چی نازانین چۆن لەم ئەزمەیە دەرچین. بەڵام بەخوا هەر لە هەوڵداین ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان لە سەر خۆمان کەم بکەینەوەو بۆ ماوەی چەند ساڵیتریش هەر خەریکی دزی بین. ئەگینا ئێمەی دزە موحتەریفەکانی ناو یەکێتی هەرگیز ئامادە نین دەست لەو دزیاریە هەڵگرین و بیکەین بە قوربانی خەڵکی کوردستان. دوپاتیشی کردەوە کە لەوانەیە هەندێکمان ئیتر لە دزیو بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە نەختێك ویژدانمان هەبێت و کەمتر بدزین. ئینجا وتی ئیستا ئێمە لە ژیر گوشاری هەمو تاکێکی کورستان داین. ئینجا عەرزی بە خزمەتتان بکەم وتی دزیەکانی ئیـمە دەیکەن لەگەڵ هەندێك لە لێپرسراوەکانی دی جیاوازن ئێمە دەڵێن با کەمتر بدزین ئەوان دەڵێن نا جارێ ئێمە وەك ئێوە قەپات نەبوین . با ئێمەش وەك بنەماڵەی مام قەپات بین ئەوجا گۆڕانکاری بکەن . وتیشی هیچ بڕیارێك لەلایەن سەرۆك مافیاکەمانەوە واتە جەلال تاڵانی گەورەمان نەدراوە بەڵكو ئێمە خۆمان باشتر دەزانین کە عومەر مورتاح لە گەڵ کافیەی ژنیدا لەو ماوەیەی دەسەڵاتی دزیەکی باشی کردوەو فول قەپاتبون و پیریش بوە پێی نەماوە حەبی ڤیاگراش دادی نادات. بۆیە لامان بردو عیمادمان خستە جێگەی چونکە عیماد کەمی دزیوەو گەنجیشە گوناحە با ئەویش فول بێت و نەختێ رابوێرێت .وتی سەبارەت بە حاکمیش چونکە کابرایەکی شەهوەت بازە و چاک دەزانێت دەست درێژی بکاتە سەر شەرەف وناموسی خەڵکی کورد ئاسایشی کوردستان تێك دەدات ئەو باشترە بۆ پۆستی تێکدانی ئاسایش و تەعدا کردن لە خەڵک چونکە تا ئێستا تێر نەبوە. وتیشی کێشەکان جیاوازان بەرپرسمان هەیە دەڵێت من ڕابواردن و پۆست و پارەم دەوێت . هەشە دەڵێت من بەس پارەو هەشە دەڵێت من زەویم کەم پێبڕاوە و هەشە دەڵێت با منیش نەختێ خۆم دەرخەم . بەڵام هەموشمان لەناو یەکێتی هەر سورین لە دزی و بەتاڵان بردنی ئەم کوردستانەو برسی کردنی خەڵکەکەی هەر لە هەوڵ داین بە هەر کلۆجێك بێت لەم ئەزخمیە ڕزگارمان بێت. وتیشی تائێستاش دڵنیام کە خەڵکی زۆر پەرۆشی باڵی مامەیەو چونکە ڕاهاتون 18 ساڵی تریش دزیان لێ بکەین دەنگمان پێدەدەنەوە چونکە پێیان فێر بوین و ئەوانیش خەساون. باقی وەسەلام براتان ئەحو ئەحو ئەحو ئیتر تەواو.......

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)