دڵۆپێک له‌هزری ره‌گه‌زپه‌رستی بارزانیه‌کان به‌رامبه‌ر به سۆرانی و بادینانیه‌کان
Wednesday, 07/12/2011, 12:00
پارتى دیموکراتى کوردستان هەر لە سەرەتاى دروست بوونیەوە تاوەکو ئەمرۆ هەمیشە بە عەقلیەتێکى جیاواز لە عەقلیەت و ویستى خەڵکى کوردستان کارى کردووە و لەسەر بنەماى خۆ جیاکردنەوەو رەگەزپەرستى و بەرژەوەندى بنەماڵە بریارى دامەزراندنى دراوە ، بۆیە سەرانى ئەم بنەماڵەیە بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان داوە ئەم بیروباوەرە بکەنه یاسا‌و دەستورى ناو حیزبەکەیان و بە هەموو شێوەیەک جێ بە جێى بکەن بەمەش بەرژەوەندى تایبەتى بنەماڵەکەیان لە سەرووى بەرژەوەندى گشتى گەلى کورد داناوە ، من وه‌ک دانیشتوێکی قه‌زای سۆران که‌له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و ئاواره‌بارزانیانه‌ئه‌ژیم که‌له‌ئێرانه‌وه‌گه‌راونه‌ته‌وه‌ئه‌مه‌وێ به‌ویژدانه‌وه‌باس له‌چه‌ند راستیه‌ک بکه‌م که‌خۆم له‌ناو واقعه‌که‌ی ئه‌ژیم رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌م بنه‌ماله‌یه‌له‌نزیکه‌وه‌بۆ خه‌لک ده‌ربخه‌م که‌ئایا ئه‌مانه‌به‌م شێوه‌یه‌ن هه‌ر وه‌ک له‌دروشمه‌کانیان بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌که‌ن ؟ سه‌ره‌تا هەرکاتێک دەکەویە گفتوگۆ لەگەڵ کەسێکى بارزانى ئەوا بەبێ یەکو دوو بۆنى کەسێکى غەریب و جیاواز لە کوردى لێ دەکەى ، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌نزیکه‌وه‌بارزانیه‌کان ئه‌ناسن ئه‌وا زۆر جار ئه‌و راستیه‌یان بیستووه‌که‌ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌به‌خه‌ڵکی خۆیان ئه‌ڵێن (میلله‌ت) که‌مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ته‌نها خۆیان کوردن ، وه‌به‌خه‌ڵکی (سۆران و بادینان) یش ئه‌ڵێن (علله‌ت) به‌و مانایه‌ی که ئه‌مانه‌کۆیله‌و پاشکۆن و مایه‌ی ده‌ردو نه‌خۆشی و ئێش و ئازارن بۆ ئه‌وان به‌پێی قسه‌ی خۆیان . ئه‌مه‌ش بیروبۆچوونی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌که خۆیان به‌کورد په‌روه‌ر ئه‌زانن ،لە ناوچەکانى ژیر دەستەڵاتى پارتی هەرچى پۆخڵەوات و بێ یاسایى و بەرەڵایى هەیە بەدى دەکرێ چ لەناو دەزگا حزبیەکانى بێت یان لەناو دەزگا ئیداریەکان ،بە قسەى خۆیان ئەبێ بەرپرس و بەرێوەبەرى پۆستە گرنگ و هەستیارەکان لە کورەکانى بنەماڵەى خۆیان بن ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی که پارتی ته‌نها متمانه‌و باوه‌ر به‌بارزانیه‌کان ئه‌کات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگا به‌خه‌لکانی غه‌یره بارزانى نادات كه پۆست و پله‌ى هه‌ستیار وه‌ربگرن یان ده‌سته‌لاتیان هه‌بیت ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع و له‌ناو پارتى ره‌نگى داوه‌ته‌وه كه ده‌ستەلاتى ره‌ها ته‌نها به بارزانیه‌كان دراوه و (سۆرانى و بادینیه‌كان)یش وه‌ك هاوڵاتی ژماره‌دوو یان پاشكۆ سه‌یر ده‌كرێن و پارتى وه‌كو قه‌لغان بۆ به‌رگرى كردن له خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى به كاریان ئەهێنێ ،هاوینەهەوارى سەلاحەددین (پیرمام) کە خانوو زەوییەکانى موڵکى خەڵک بوون لە لایەن پارتی بە شێوەى پیلانێکى بەرنامە بۆ دارێژراو دەستى بەسەرداگیراو ته‌نها بارزانیەکانیان لە شوێنى ئەوان نیشتەجێ کرد ،تاوەکو ئێستاش هیچ کەسێکى سۆرانى یان بادینى بۆى نیە زەوى یان خانوو لەوێ وەربگرێت یان بکرێت ،له‌ناو بارزانیه‌کان که‌سی وا ئه‌ناسم چه‌ندین پارچه‌زه‌وی وه‌رگرتوو که‌چی گه‌نجانی ئێمه‌به‌ده‌ست کرێی خانوو ئه‌نالێنن نانی ئه‌مرۆیان به‌به‌یانی راناگات و له‌ده‌ست نه‌بوونی ژیان ته‌نگی پێ هه‌لچنیون ، له‌م کوردستانه‌و له‌ژێر ده‌سته‌لاتی ئه‌م بنه‌ماله‌فاشله‌هه‌رچی کۆمپانیاو و کۆشکی به‌رز و زه‌وی فراوان هه‌یه‌مولکی ئه‌وانه‌و وا ئه‌زانن ئاره‌قیان پێوه‌کردووه‌و که‌سیش بۆی نیه‌لۆمه‌یان بکا . کاتێکیش کە بتەوێ خۆت لە شوێنێک دامەزرێنى ئەوا بێ گومان لە لایەن که‌سێکی بارزانى بەربەستت بۆ دروست ئەکرێ بەڵام بۆ کەسێکى خۆیان ئاسانکارى بۆ دەکرێ و لە شوێنى خۆى دادەمەزرێندرێت و کەسیش بۆى نیە تەداخول بکات . جارێکیان که‌سێکی بارزانی خۆی دانی به‌راستیه‌ک ناو پێی ووتم (ئێمه‌زانیومانه‌ژن به‌دوای پیاو ئه‌که‌وێ به‌لام نه‌مانزانیوه‌پیاو به‌دوای پیاو بکه‌وێ) لێره‌دا مه‌به‌ستی خه‌لکی سۆرانی و بادینی بوو که‌به‌دوای ئه‌مانه‌وه‌که‌وتوون و بوونه‌به‌پارتی . هەموو ئەو راستیانەى لە سەرەوە باسم کردن بەڵگەى ئاشکراو دیارن کە ئەم حیزبە تەنها گوزارشت لە دیدو بۆچونی بارزانیە كان دەکات و موڵکى ئەوانە بە تەنها و خەڵکیتریش حیسابى پاشکۆیان بۆ دەکرێ با هه‌موو ئه‌و راستیه‌بزانن که‌بارزانییه‌کان ته‌نها بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌ندێ شتی ره‌مزی بۆ (سۆرانی و بادینیه‌کان) ئه‌که‌ن ئه‌گینا ئێمه‌له‌چاوی ئه‌واندا حیسابی ژماره دوومان بۆ ئه‌کرێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست