کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كتێبى دۆزەخى حەقیقەت "ئازادىو جەنگاوەرەكانى، ستەم و جەلادەكانى"

Saturday, 28/07/2012, 12:00


لە نوسینى ئاسۆ جەبار
پاش قەدەغەكردن و رێگریى وەزارەتى رۆشنبیریى لەكتێب دۆزەخى حەقیقەت، دواجار بە هەوڵو كۆششى هاوڕێیانى نوسەر لەدووتوێى 507 لاپەڕەداو بە تیراژى 3000 دانە كتیبَبى دۆزەخى حەقیقەت چاپو بڵاوكرایەوە.
كە پێكهاتووە لەرەخنەو لێكۆڵینەوەو بەڵگەو زانیاریىو داتاى باوەڕپێكراوى جیهانى و نێوخۆیى لەبارەى پێشێلكردنى مافى مرۆڤو توندوتیژىو زەبروزەنگو داپڵۆسینى رۆژنامەنوسانو نوسەرانو خەڵك بە گشتى لەلایەن هێزە چەكدارەكانى حیزبو دەسەڵاتو هێزە نهێنىو مافیاكانى حیزبەوە.
ئاسۆ جەبار دەڵێت: ئەو دەسەڵاتانەى پێیانوایە حەقیقەت لەگەرووى خۆیاندایەو خۆیان بەخاوەنى بێ قەیدوشەرتى حەقیقەتو راستییەكان دەزاننو بێ هەڵەو كەمكوڕین، سەددەرسەد دەسەڵاتگەلێكى دیكتاتۆرو ستەمكارن.
كۆمەڵگەى ئازاد بەرهەمهێنەرى زانكۆو دەزگاى رۆشنبیرىو فەرهەنگىو ئابورىو سیاسى ئازادە، بەهەمانشێوە كۆمەڵگەیەكیشە بۆ بەرهەمهێنەرى تاكەكەسى ئازادو فێرخوازى بە ئیرادەو خاوەن خەونى هاوچەرخ، بەڵام تێگەیشتن لەچەمكى ئازادىو تێگەیشتن لەمانا كردارییەكانى ئازادى خاوەنى هێزێكە بۆ دروستكردنى كۆمەڵگەیەكى مۆدێرنو ئازاد، چەند دیكتاتۆرەكان پێویستیان بە حیزبى سەركوتكارو و جەلادى ستەمكار هەیە، هاوكات ئازادیش پێویستى بە جەنگاوەرى مەعریفىو فەرهەنگیى ئیرادەگەر هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە