به‌گوێره‌ی یاسا به‌رزانی ده‌توانێ تا هه‌شت ساڵی تر ببێته‌وه به‌سه‌رۆكی هه‌رێم
Monday, 24/11/2014, 12:00
یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم
ماده‌ی یه‌كه‌م
له‌ماده‌ى يه‌كه‌م لهياساى ژماره (13)ى ساڵى 2013 ياساى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ويلايه‌تى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم هاتوه ئه‌م ماوه‌يه تاك و 2015/8/19 درێژده‌كرێته‌وه به‌ڵام دواتر شايانى درێژكردنه‌وه نيه.
ماده‌ی دوه‌م
له‌وماوه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی بۆدرێژكراوهتهوه ،ده‌بێت ده‌ستور بگه‌رێته‌وه په‌رله‌مان و سازانی نیشتیمانی له‌سه‌ر بكرێت.
مشروع د‌ستور اقليم كوردستان - العراق هولير 22/8/2006م
31/خرمانان/2706ك
پڕۆژه‌ی یاسای ده‌ستوری هه‌رێم
ماده‌ی 61 ی ده‌ستور ده‌ڵێ:
ينتخب رئيس اقليم كوردستان بالاقتراع العام السري المباشر من قبل مواگني الاقليم.
سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایان هاوڵاتیانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت ، كه‌واته سیسته‌مه‌كه سه‌رۆكایه‌تیه.
ماده‌ی 64 ی ده‌ستور
تكون ولايه رئيس اقليم كوردستان أربع سنوات
ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم چوار ساڵه له‌ڕۆژی سوێند خواردنی یاساییه‌وه .
بابهوردی شه‌رحی ماده‌كان بكه‌ین :-
1-سه‌رۆكی هه‌رێم دوای ته‌واو بونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ناتوانێت خۆی كاندیدبكاته‌وه.
2-له‌ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ی ويلايه‌تى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ده‌بێت ده‌ستور بگه‌رێته‌وه په‌رله‌مان و سازانی نیشتیمانی له‌سه‌ر بكرێت"ئه‌مه له‌ماده‌ی دومی یاسهیهكه هاتوه
3- پڕۆژه‌ی ده‌ستوور نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه په‌ڕله‌مان و سازانی له‌سه‌ر نه‌كراوه ، تاك و ئه‌ومادانه ی ڕێگه‌ناده‌ن به‌درێژكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بهاتفاقی لایه‌نه‌كان بچه‌سپێ له‌ده‌ستور.
4- هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوری نیه به‌ڵك و پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌یه ، به‌وپێیه هێشتا ده‌ستور هێزی یاسایی نیه.
5-كه‌واته له‌سه‌رده‌می درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستور هه‌موار نه‌كرایه‌وه چونكه له‌ماده‌ی دوه‌م هاتوه مه‌رجی درێژنه‌كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوره بۆ په‌رله‌مان وههمواركردنهوهتی به سازان له‌سه‌ری،كه‌واته ئه‌گه‌ر دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی درێژكرانهوهی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستور گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌رله‌مان، ئه‌وسا ڕاسته‌و خۆ ئهوشهرعیهته ده‌داته بارزانی بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵی تر بێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێم ، چونكه له‌سه‌رده‌می ویلایه‌ته‌كه‌ی ده‌ستور نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و سازانی له‌سه‌ر نه‌كرا ،بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم بیه‌وێ ده‌توانێ دوو خولی تر خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه ، زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش ئه‌و راستیه ده‌زانن، به‌ڵام كه‌سیان ئه‌و نهێنیه راسته‌وخۆ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان باس ناكهنن له‌به‌رئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه له‌هه‌رێمدا هه‌یه و وڵات روبه‌روی جه‌نگ بۆته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست