نامەیەكى تایبەت بۆ نەوشێروان مستەفا
Thursday, 25/06/2009, 12:00
كاك نۆشیروان سەرەتاو تا ئێستاش هەندێك كەس كە نایانەوێ واقیعى بن بڕوایان وا بوو كەوا ئەوەى بەڕێزتان دەیكەن تەكتیكە من فشەم بەو قسانە دەهات دەموت بۆ تەكتیكە چما 100 ساڵی دیكەش ئەوانە حوكم بكەن یەك كەس لەو كوردستانە فزەیەكى لێوە نایێت دەموت نۆشێروانیش دەتوانى خۆى لەو بەرپرسیارەتییە بباتە دەرەوەو پارەیەكى خەیالى وەر بگرێت و خۆى سەرقاڵى كۆمپانیاو بازرگانى كردن بكات كە هەرچیشى ویستبایە ئەوە پیاو نە بوو چ لەناو پارتى و چ لە ناو یەكێتى بڵێ لەل! بەڵام ئەم بەڕێزە كە كاك نۆشێروانە هەستى بە بەرپرسیارەتى كرد بەرامبەر بە گەل و نەتەوەكەى و سامانى نیشتیمانى كە 18 ساڵە دەدزرێ و كەسێك دەنگى لێوە نەهات جگە لە لڤینى ئازیزو هاوڵاتى و ئاوێنەو رۆژنامەى رۆژنامەو پێشەنگى هەموویشیان كە بۆتە مێژوو لە تاریخى كورددا ئەم سایتەى (كوردستان پۆست)ه که سەرى پیسى ئەم بنەماڵە خائینانەیان دەرخست و هەرچى دزو جەردەیە ئاشكرایان كردن كە بە داخەوە چونكە زۆرینه كەڕە لاڵ کردووهو كەسێك ناجولێت و دیفاع لە ئەرزو ناموسى خۆى ناكات و بەو دزە گەمڤانە ڕازینە كە گومانم نییە ئەوە لەهەر ووڵاتێكى دیكە بوایە ئەوا لەمێژ بوو ئەو نیزامە دیكتاتۆر یە روخا بوو نەدەما ئەوكات دە بووە وڵاتێى شەفاف و پڕ لە ئازادى! بەهەر خاڵ ئەوەى ئێستا ئەم كابرایە دەیكات مەبەستم شێرى گردەكەیە ئەوە جەلالى ملهوڕى زۆر نیگەران كردووە كە دڵنیام ئێستا جەلال بیر لەوە ئەكاتەوە كە بۆچى كاك تۆشێروانیشى وەكو دكتۆر خالیدو عەلى عەسكەرى و مامە ڕیشەو چەندانى دیكەش نەكوشت! كە دەستى لە كوشتنى زۆر لە سەركردەكانى یەكێتى دا هە بووە من نامەوێ باسى رابردوو بكەم و، یەكێتى گەورەترین زەربەى لەم میللەتە داماوە داوە بە نێرەكەر كردنى بنەماڵەى بارزانى!! بەڵام دڵنیام ئێستا جاران بووایە بێ شەك نۆشیروان مستەفا بە دەستى ئەم جەلالە ئاوە گڵه كوژرا بوو!!؟
ئینجا بێمە سەر ئەوەى كەوا خەڵكێك دژى ئەم بەڕێزە كەوتنە تۆمەت بێ ئەوەى بیزانن دەیانوت ئەمە زیندوو كردنەوەى یەكێتییەو یەكێتى فەوتاوە نۆشیروان هاتووە قیتى بكاتەوە ئەى بۆ نۆشێروان چ موشكیلەیەكى هەیە ئەگەر هاتباو هەر لە كۆمپانیاى ووشە ببایەو بەتەنیش پارەیان پێدەداو چەندان كورسیشى لە پەرلەمان بۆ دابین دەكرا كێ هەیە حەز بكا خۆى توشى سەر ئێشە بكات بۆ ئەم خەڵكە كە نایانەوێ بزانن و نایانەوێ دژى حكومەت بوەستنەوە بەهەر حاڵ بەڕێزەكەم كاك نۆشێروان دڵنیابە ئهم جیلە نوێیە جگە لە تۆ كەس تریان قەبول نییە واتە چینى گەنجانت لەگەڵە ئاگاداربە نەكەى دووبارە ئەو یەكێتیانەى كە دەزانن تازەى فەوتاون و تۆش سەردەكەوى بیانهێنیتە ڕیزى گۆڕان چونكە ئەوانە مونافیق و سەرە خۆرەن ئاگاداربە!! پاش ئەوەى كە هاتیتە سەر حوكمى كوردستان نەكەى میدیا ئازادەكان پشت گوێ بخەیت واتە راپۆرت و زانیاریەكانیانت لەلا گرینك نەبێ و لێپێچینەوە نەكەیت ئەمە كارێكى ترسناكە بەڕێزەكەم جگە لەوەش ئێستا زۆر كەس ئامادە كراون لەلایەن ئەم دوو حیزبە هیچ و پوچەوە كە بیننێرنە ریزەكانتانەوە وریا بن بەشێكیش لە رۆژنامە نوسە خۆفرۆشەكانن كە وتارى توند بەرامبەر سەرۆكەكانیان دەنوسن لەكاتیندا ئێستا خەڵك بە ئاشكرا تف لەم دەسەڵاتە دەكەن دوبارە دەڵێم وریابە
لەكۆتاییدا دەڵێم نۆشێروان مستەفا وەكو یارانى ئەشكەوت بەم زوڵم و ستەمەى ناو كۆشكە گەورە و سەرسورهێنەرەكانیان كە بەرامبەر ئەم خەڵكەى دەكەن دڵى توند بوو رازى نە بوو بەم گەمژانە بۆیە دەتوانم بڵێم تۆ لەگەورە پیاوەكانى و كە هاتیتە سەر حوكم لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیرەكان و مدیر عامەكان و گشت بەرپرسەكان بكە و میدیاى ئازاد بكە بە چاودێرى سەر كابینەكەت و عەدالەتى كۆمەڵایەتى بەرپا بكە كاكە نۆشێروان! من دیقەتم دا كە ماكسیمیلیان لەناو كۆشك بوو هەر چۆنێك بووایە یارمەتى خەڵكى دەداو زۆر كەسیشى لە مردن رزگار كرد من ئەمە دەشوبهێنم بە واقیعى ئێستاو پاشانیش سەركەوت و پۆتى ئەو ملهورانەى تیكشكاندو بەخەڵكى وت ئەوانە پیرۆز نین و وەكو ئێوە مرۆڤن ئێستاش جەنابت كە بوویتە چەتر بۆ لیستە موعارەزاكنى دیكەش كە ئەوانیشت پاراستووە بینیمات لە هەڵبژژاردنى رابدوو چۆن كەرەكانى پارتى كەوتنە كوشتنى ئەندامانى یەكگرتوو لەكاتێكدا بێچەك بوون بەراستى ئەوانە درندەن و مەترسین بۆ سەر خەڵك
تكایە كاك نۆشێروان كە هەفتەیەكى ما بۆ تەواو بوونى ریكلامى هەڵبژاردن هەموو شەوێك با لەسەر شاشەى تی ڤی كەى ئێن ئێن بتبینین و دڵنیام دەنگەكانى لیستى گۆڕان دەبنە مۆتەكە بەسەر دیكتاتۆر ەكان و دەبنە زۆرینە پشت بە خوا بەرەو پێشەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست