نيهاد بارزانی هه‌ڕه‌شه له 24 هاولاتی هه‌ولێر ده‌کات، ده‌ڵێ: هه‌رکه‌سێک سكاڵا تۆماربكات، به‌ته‌مای ژن و كچه‌كانی خۆیان نه‌بن!
Tuesday, 27/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولير له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا زياتر له ٥٠ هاولاتی شه‌قڵاوه و سه‌لاحه‌دين له نووسينگه‌ی مه‌سعود بارزانی به چه‌ندين شيوه سكالايان له دژی نيهاد بارزانی تۆمار كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ناوی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریيه‌وه، ده‌يان مليۆن دۆلاری لێوزه‌رگرتوون ، گوايه به شه‌ريكی پرۆژه‌كان جيبه‌جي ده‌كه‌ن، به‌لام هه‌وله‌كانيان بێ سودبووه!
ئه‌مرۆش زياتر له ٢٣ كه‌س كه ده‌وله‌مه‌ندی ناو هه‌وليرن، نيهاد بارزانی به ناوی پشك و به‌شداريكردن له كۆمپانيای شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت تايبه‌ت به هينانی تايه و كه‌لوپه‌لی يه‌ده‌كی ئۆتۆمبيلی هه‌مه‌جۆره‌وه، 400 ده‌فته‌ر دۆلاريان لێ وه‌رگيراوه، به‌لام زياتر له ٥ مانگه نيهاد بارزانی خۆی لێشاردونه‌ته‌وه و ژماره‌ی مۆبايله‌كه‌شی گۆڕيوه، کاتێکیش په‌یوه‌ندییان پیوه کردووه، جنێوی پێداوان و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی بۆ گشتيان ناردووه، تا ئه‌وه‌ی ووتويه‌تی هه‌ركه‌س بچته به‌رده‌م دادگا سكالا تۆماربكا، به‌ته‌مای ژن و كچه‌كانيان نه‌بن؟
له‌م روه‌وه موسڵيح مه‌خموری كه ئيستا شه‌ريكی نيهاد بارزانی يه، نه‌يشاردۆته‌وه‌و به ئاشكرا ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه نيهاد بارزانی زياتر له ١٠ مليۆن دۆلاری چه‌ندين هاولاتی شه‌قلاه‌وه‌و سه‌لاحه‌دين و هه‌وليری له‌لايه و، ئاماده نیيه پاره‌كانيان بداته‌وه!
سه‌رچاوه‌يه‌ك له نيو يه‌كيك له‌وانه‌ی پاره‌يان خوراوه و ده‌ستی به‌سه‌را گيراوه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، يا له به‌غدا سكالا تۆمار ده‌كه‌ن يا له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكیيه‌كان ده‌بێت كيشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست