کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوشتنی ژنان بەردەوامە بە سپۆنسەری حکومەتی جووت بنەماڵە

Saturday, 20/12/2014, 12:00


کوشتنی ژنان بەردەوامە بە سپۆنسەری حکومەتی جووت بنەمالە ئێستا خەلکی وا هەیە دەڵێن حکومەت تاوانی چیە کە کەسێک ژن دەکوژرێت؟ چۆن حکومەتی جووت بنەمالە تاوانی نییە، ئەگەر لە 23 ساڵی رابردودا 2 ژنکوژیان سزا بدایە، ئەوا هەرگیز کەس جورئەتی ئەوەی نەدەکرد  بەو ئاسانی و سادەییە ژن بکوژێت.

ئه‌و کچه‌ی چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا لاشه‌که‌ی به‌ سه‌ر بڕاوی دۆزرایه‌وه‌..
كوێستان؛ به‌پێی‌ خۆی‌ رۆیشت بۆ قوتابخانه‌ به‌ڵام دواتر ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ناو گوێنیه‌كدا هێنرایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، ئه‌و پیاوەی چه‌ند جارێك داوای‌ خۆشه‌ویستی‌ لێكردبوو كۆتایی‌ به‌ژیانی‌ هێنا.
كوێستان مه‌حمود (23 ساڵ)، خوێندكاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌شی زانستی، له‌قوتابخانه‌ی تاڤگه‌ی كچانی‌ قه‌ڵادزێ‌، چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردو 10ی‌ ئه‌م مانگه‌، له‌كاتی رۆیشتنی بۆ قوتابخانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ رفێنرا‌و دوای‌ حه‌وت كاتژمێر له‌دیارنه‌مانی‌ ته‌رمه‌كه‌ی به‌سه‌ربڕدراوی له‌دوری سێ‌ كیلۆمه‌تر له‌ شاری قه‌ڵادزێ‌ دۆزرایه‌وه‌.

كۆتا رۆژی‌ كوێستان
شۆرش مه‌حمود، برا گه‌وره‌ی كوێستان، ده‌ڵێت "خوشكه‌كه‌م كاتژمێر 12:30 خوله‌ك له‌ماڵ ده‌رچو له‌رێگا كه‌سێك به‌ئۆتۆمبێل ڕفاندویه‌تی‌ بۆ شوێنێكی نادیار‌و بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار بردویه‌تی‌".
دوای‌ رفاندنی‌ كه‌سێك كه‌ دواتر به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ كوێستان ده‌ستگیركرا، به‌مۆبایل په‌یوه‌ندی‌ به‌ئاسایشی‌ قه‌ڵادزێوه‌ ده‌كات‌ و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كچێك رفێنراوه‌و جانتاكه‌ی له‌شوێنێك به‌جێماوه‌.
شۆڕش مه‌حمود وتی‌ "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش‌و پۆلیس، جانتای خوشكه‌كه‌م بۆ قوتابخانه‌ ده‌به‌نه‌وه‌‌و په‌یوه‌ندی به‌دایك‌و براكه‌مه‌وه‌ ده‌كه‌ن.. دوای ئه‌وه‌ ده‌ستمانكرد به‌گه‌ڕان له‌گه‌ڵ ئاسایش‌و پۆلیس ئه‌وه‌بوو دوای چه‌ند كاتژمێرێك ته‌رمه‌كه‌مان دۆزیه‌وه‌".
كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كاتێك ته‌رمه‌كه‌ی‌ كوێستان ده‌دۆزینه‌وه‌، توشی‌ شۆك ده‌بن كه‌ ده‌بینن كچه‌ "نازداره‌كه‌یان" له‌ناو خوێندا گه‌وزێنراوه‌‌و سه‌ربڕدراوه‌.
شۆِرش وتی‌ "ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ناو گوێنیه‌ك بوو، سه‌ری له‌لاشه‌ی جیاكرا بۆوه‌و خرابوه‌ نێوان قاچه‌كانی‌".
كوێستان سێ‌ براو سێ‌ خوشكی هه‌یه‌، شۆرش ده‌ڵێت "ئه‌و غه‌دره‌ی له‌خوشكه‌كه‌ی كراوه‌ له‌هیچ كه‌س نه‌كراوه‌".

دوای‌ روداوه‌كه‌
دوای‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ كوێستان، ده‌نگۆیه‌ك له‌ناو خه‌ڵكی‌ قه‌ڵادزێدا بڵاوبۆوه‌ گوایه‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كوشتویانه‌، به‌ڵام ده‌ستگیركردنی‌ بكه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ رووداوه‌كه‌، هه‌موو ده‌نگۆكانی‌ به‌تاڵكرده‌وه‌.
بنه‌ماڵه‌ی‌ كوێستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ خزمایه‌تیان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه‌دا نییه‌، به‌ڵام به‌وته‌ی‌ براكه‌ی‌، چه‌ند جارێك داوای‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌خوشكه‌كه‌ی‌ كردوه‌‌و ئه‌ویش ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌.
شۆڕش مه‌حمود وتی‌ "ئێمه‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و كوڕه‌ هه‌ر ناناسین‌و هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵیاندا نیه‌ ته‌نانه‌ت هیچ كات ئێمه‌ ئه‌و كوڕه‌مان نه‌بینیوه‌".


مسته‌فا محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین، به‌هاوڵاتی‌ وت "تاوانباره‌كه‌ كوێستانی‌ به‌چه‌قۆ كوشتوه‌‌ و دواتر سه‌ری‌ له‌ لاشه‌ی‌ جیاكردوه‌ته‌وه‌.. به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و كوڕه‌ زانیویه‌تی‌ ئه‌و كچه‌ بۆ ئه‌و نابێت بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كوشتویه‌تی‌".
براكه‌ی‌ كوێستان به‌لایه‌وه‌ سه‌یره‌ بیستویه‌تی‌ ئه‌و كوڕه‌ خوشكه‌كه‌ی‌ خۆشویستوه‌‌ و به‌و شێوه‌یه‌ش كۆتایی‌ به‌ژیانی‌ هێناوه‌.
شۆڕش وتی‌ "(كوێستان) ته‌نها لای خوشكێكم ئه‌وه‌ی (كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ داوای‌ خۆشه‌ویستی‌ لێكردوه‌) باسكردوه‌‌و لای ئێمه‌ باسی نه‌كردوه‌ وتویه‌تی با كێشه‌ بۆ براكانم دروست نه‌كه‌م" .

ئه‌و رۆژه‌ی‌ كوێستانی‌ تێدا كوژرا، هێشتا هه‌ڵمه‌تی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان كۆتایی‌ نه‌هاتبوو.
25/11، له‌چوارچێوه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، له‌شاره‌كانی هه‌رێم هه‌ڵمه‌تێكی دوو هه‌فته‌یی به‌ناونیشانی "پێكه‌وه‌ بۆ رزگاركردنی ئافره‌تمان" ده‌ستیپێكرد، كوێستان 10ی‌ مانگ كوژرا‌و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ رۆژێك دواتر كۆتایی‌ هات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە