له‌گه‌ڵتان ئه‌بین وه‌ی، له‌گه‌ڵیشتان نابین هه‌ر وه‌ی
Sunday, 31/10/2010, 12:00
کاتێك لیستی گۆڕان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی کوردستانی‌دا هاوپه‌یمان بوون به‌بێ بایه‌خیه‌وه وه‌کو برابچوکیش سه‌یر نه‌ئه‌کران و پێیان ئه‌وتن ئێوه ته‌نها هه‌شت کورسین، بوون و نه‌بونتان زۆر جیاوازی نیه! ئێسته‌ش که جیا بونه‌ته‌وه پێیان ئه‌ڵێن ئه‌و جیابونه‌وه‌یه زۆر له داخوازیه‌کانی گه‌لی کورد له به‌غداد داده‌به‌زێنێ! ئاخر ئه‌گه‌ر داخوازیه‌کانی کورد له‌به‌غداد خۆی له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیدا ببینێته‌وه که هه‌مومان ئه‌زانین هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نیه بۆ کورد ته‌نها ده‌ستکه‌وتی مه‌عنه‌وی نه‌بێت، ئه‌بێت ئێمه دڵمان به‌چی خۆشبێت؟ ئێسته دروشمی کورد له‌سایه‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه له (یان کوردستان یاخود نه‌مان)ه‌وه بووه به (یان سه‌رۆکایه‌تی عیراق یاخود نه‌مان) ئیتر جگه له به‌رژه‌وه‌ندی دوو حزبی ده‌سه‌ڵات به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت خراوه‌ته ژێر پێ! که گۆڕانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وان یه‌ك ده‌م و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت چ جیاوازیه‌ك له نێوانیاندا ئه‌مێنێت؟
لیستی گۆڕان له‌م جیابونه‌وه‌یه‌دا متمانه‌ی لای میلله‌ت زیادی کرد، چونکه وه‌کو بینیمان ئه‌و دوو حزبه هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کیان بۆ بۆچونه‌کانیان نه‌ئه‌کرد و پتر له دوو مانگه پڕۆژه‌یه‌کی چاکسازیان پێشکه‌ش کردوه تا ئێسته وه‌ڵامێکیان وه‌ر نه‌گرتۆته‌وه! جگه له‌وه ئه‌وان وه‌کو که‌ڵه‌گا ئه‌یانه‌وێت براگه‌وره بن و حسابیش بۆ که‌س نه‌که‌ن به‌ڵام به‌و هه‌شت کورسیه داواکانی خۆیان به‌هێز بکه‌ن، له‌ئه‌نجامیشدا گۆڕان له‌پێش چاوی میلله‌ت بخه‌ن. بۆیه جیابهنهوهیان ده‌بێته مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌مومان و هیوامان پێ په‌یدا ئه‌کاته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست