هه‌موو شۆرشه چه‌کداریه‌کانی کورد له شاخ هه‌لگیرساوه وه‌هه‌ر له‌شاخیش مه‌شخه‌لی ئاگری ئه‌م شۆرشه پیرۆزانه دامرکایتهوه
Wednesday, 11/04/2012, 12:00
به درێژایی مێژووی خه‌باتی کورد‌و شۆرشه‌کانی کوردی،یه‌ک له دووایی یه‌ک،وهکۆنی هه‌ر هه‌موو شۆرشه چه‌کداریه‌کان له شاخ هه‌لگیرساوه وه‌هه‌ر له‌شاخیش مه‌شخه‌لی ئاگری ئه‌م شۆرشه پیرۆزانه دامرکایتهوه
ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه و بلێین و بپرسین؟
هیج میلله‌تێک ماوه رووبه‌ری خاکه‌که‌ی000 500 پێنج سه‌د هه‌زار کیلۆ مه‌تر دووجا بێت و ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ش 50 ملیۆن که‌س بێت و هێشتاوولاتێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌بێت ؟
گه‌لۆ هیچ میلله‌تێ هه‌یه له‌م دوونیایه هێشتا به‌ژێر ده‌سته‌یی بژیت ؟
هیچ میلله‌تێ ماوه بێ به‌ش بێت له هه‌موو ماف و ئازادیه‌کانی ؟
هیچ میلله‌تێ هه‌یه به‌لانی که‌م 40 چل ملیۆن بێت و مافی قسه‌کردن و خوێندن ونووسینی نه‌بێت به‌زمانی خۆی؟
هیچ میلله‌تێ ماوه له‌سه‌ر گۆی ئه‌م گێتیه مافی شوناسی ده‌رحه‌ق نه‌بینن پێی؟
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد،قوربانی دابێت،قڕکرابێت به‌چه‌کی کیمیایی و جینۆسایدی به‌سه‌را کرابێت؟
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه به‌قه‌ده‌ر ئێمه‌ی بێ دۆستی راسته‌قینه‌بێت؟
کام نه‌ته‌وه هه‌یه به‌قه‌ده‌ر کورد قوربانی دابێت له رووی مرۆیی دارایی ئابووری کلتوری و جوگرافی؟
ئاخۆ کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بلێینۆ ئه‌م هه‌موو کاره‌سات و مال کاولیه؟
وه له پای چی؟
کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ،ستراتیجیه‌تی شۆڕشه‌کانمان بگۆڕین و، بلێین نابۆ شه‌ڕی شاره‌کان.
ئه‌گه‌ر کورد واز بێنێت له شه‌ڕی شێخ ده‌ست به ستراتیژیه‌تی شه‌ڕی شار بکات زۆر زۆر باشتره له‌به‌ر ئه‌م هۆکارو پاساوانه‌ی خواره‌وه
یه‌که‌م _ئه‌گه‌ر شۆڕش هه‌لگیرسا له شاخ، ئه‌وا شۆڕش قه‌تیس ده‌بێت له شاخه‌کان،ئه‌وا بۆ دووژمن ڕوون و ئاشکرایه شوێن و پێگه‌ی و به‌ره‌ی شه‌ڕو سه‌نگه‌ره‌کان.
که‌چی ئه‌گه‌ر شۆڕش و شه‌ڕ له ناو جه‌رگه‌ی شاره‌کان هه‌لگیرسا! ئه‌وا شوێن و به‌ره‌ی شه‌ڕ و سه‌نگه‌ری نادیار ده‌بێت بۆ دووژمن، وه دووژمن ده‌سته‌وه‌ستان ئه‌وه‌ستێت وه پێشمه‌رگه‌ش ئه‌توانێ (عامل الغش و الاختفاو) خۆ مه‌لاس بدات و خۆی بشارێته‌وه په‌یدا ببێته‌وه له ناکاو
دووه‌م_ داگیر که‌رانی کورد بۆ نموونه (ده‌وله‌تی تورک) سوپایه‌کی زه‌به‌لاح و گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی ناتۆی هه‌یه که ژماره‌که‌ی یه‌ک ملیۆنه‌و، نیو ملیۆنی سوپای پیاده‌و هێزی تایبه‌ته،وه باشترین جۆری تانک و فرۆکه‌ی جه‌نگی (ف16)ی هه‌یه،باشترین و کاریگه‌رترین تۆپخانه‌و بۆمب و مووشه‌ک و که‌ره‌سته‌و ته‌کنه‌لۆژیای جه‌نگی هه‌یه،هه‌ر هه‌مووشی ده‌توانێ به‌کار بهێنێت له دژت،بگره چه‌کی کیمیایی و بۆمبی فوسفۆری و حهراریش به‌کار ده‌هێنێت، که ئه‌م جۆره چه‌کانه قه‌ده‌غه کراوی نێو ده‌وله‌تین.به‌لام گه‌ر کورد شه‌ڕه‌که‌ی له‌ناو شار بوو ئه‌وا دوژمن ناتوانێت هیچ کام له‌م جۆره فرۆکه‌و تانک و زریپۆش و تۆپ و مووشه‌ک و چه‌کی کیمیایی به‌کار بهێنێت له‌ناو جه‌رگه‌ی شاره‌کان.دووژمن ده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستێت و ته‌نیا ده‌توانێت تفه‌نگه‌که‌ی به‌کار بهێنێت
ئینجا ئه‌مه پێی ده‌لێن شه‌ڕی به‌رامبه‌ر،کوردیش ده‌توانی زۆر به‌ئاسانی شه‌ڕی به‌رامبه‌ر بکات له‌گه‌ل دووژمنه‌که‌ی،چونکه له‌رووی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی
یه‌کسانن وه شه‌ڕی به‌رامبه‌ریش بردنه‌وه‌ی مسۆگهرهبۆ کورد،دووژمن ته‌نیا له‌شه‌ڕی نابه‌رامبه‌ر ده‌توانێ سه‌ربکه‌وێت.
سێیه‌م_ که شۆڕس بنکه‌و باره‌گاکانی له شاخ بوو،ئه‌وا یارمه‌تیه‌کی لۆجستیکی زۆری پێویست ده‌بێت وه‌کو پاره‌و خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانی پزیشکی وچه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مانه‌ش له شاره‌کان په‌یدا ده‌کرێت وگهیاندنیان بۆ ناوچه شاخاویه‌کان دووره ده‌ست و زه‌حمه‌ته،به‌لام که شه‌ڕ له‌ناو شاره‌کان بێت پێویستی به‌و هه‌موو یارمه‌تیه لۆجستیه نابێت و هیچ کێشه‌ش له رووه‌وه دروست نابێت.
چواره‌م_ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له شاخ بێت، ئه‌وا شوێنی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی و عه‌سکه‌ری و هه‌موو جۆره دام و ده‌زگاکانی شۆڕش پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی رێبه‌رانی شۆڕش ده‌که‌ونه ژێر فشار‌و کۆنترۆلی مانگی ده‌ستکرد و ئامێره پێشکه‌وتووه‌کانی سیخوری ئه‌مریکی هو ئیسرائیلی و تورکی و ئێرانی. به‌لام که شهر له‌ناو شار بوو هیچیان له‌م دام و ده‌زگایانه مانگی ده‌سکردو سیخوری کاریگه‌ریان نابێت و تووشیشۆک و ئیفلیجی دێت.
پێنجه‌م_ هه‌موو فه‌رمانگه‌و دام و ده‌زگاو کۆمپانیا پیشه‌سازی و کوشتووکالیهکانی و دارایی و ئابووری و بنکه‌کانی جه‌ندرمه‌و سه‌ربازگه و ئه‌رکانی قیادادتی دووژمن و گه‌وره سوپاداران و لێپرسراوه حکومیه‌کان و وه‌زیره‌کان ئه‌بنه ئامانجی پێشمه‌رگه‌کان و کرده‌وه‌کانیان و چالاکیه‌کانیان.هه‌ر کاتێک پێشمه‌رگه بیه‌وێت نه‌خشه‌ی بۆ ئه‌کێشێت وپلانی بۆ دائه‌رێژێ، وه له‌کاتی و شوێنی مه‌به‌ست گورزی جه‌رگ بڕو دلته‌زێنی لێ ئه‌وه‌شێنێت،ئه‌و کات دووژمنی سه‌رسه‌ختی داگیر که‌ر ناتوانێ بچێت گوند‌و باغ و باخچه‌و مه‌ره‌زه‌و کێلگهت بسووتێنێت و خه‌لکی گونده‌کانیش بگرێت و بگوازێته‌وه به زۆره ملێ چونکه شه‌ڕ له شاره‌کانه نه‌وه‌ک له شاخه‌کان
شه‌شه‌م _ئه‌و هه‌موو هێزه زه‌به‌لاح و تۆپ و ته‌یاره و تانک و چه‌ک و ته‌کنه‌لۆژیا دووژمن هه‌یه‌تی ،ناتوانێ هیچی له‌ناو شار به‌کاری بهێنێت و سوودی لێوه‌ر بگرێت هاوکات دووژمن ناتوانێ هێڕشی گه‌وره گه‌وره به دژی پێشمه‌رگه له‌ناو شار ئه‌نجام بدات.هاو ته‌ریبیش قوربانیه‌کانی پێشمه‌رگه زۆر زۆر که‌متر ده‌بێت به‌لام بۆ دووژمن به پێچه‌وانه ده‌بێت له رووی زیانی مرۆیی و مالی وه هه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا‌و وولاتانی هاوکاری ئه‌که‌وێته ژێر مه‌ترسی و له‌ده‌ست دان.
حه‌وته‌م _که شۆڕش ده‌که‌یت له ناو شار دروشمی(نابۆ داگیرکردن) و (نابۆ کۆیله‌تی) و(وولاتم جێهێله) و(به‌لێ بۆ ئازادی) و(به‌لێ منیش ئینسانم) و (به‌لێ بۆ یه‌کسانی) له‌گه‌ل لێدانی رۆژانه له دووژمن و که ئه‌و دروشمانه وهاو دروشمی تر به‌رزو بلاو ده‌بێته‌وه ئیدی بیر‌و هه‌ستێک درووست ده‌بێت لای تاکی تورک ، هه‌ر له سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیران تا ده‌گاته دووا سه‌رباز وجهندرمهی تورک.ئه‌م بیر‌و هه‌سته قهناعهتێکیان بۆ دروست ده‌کات دووا جار و بلێن به‌لی راسته ئیمه داگیر که‌رین، ئێمه ماف و ئازادیه‌کانی خه‌لکمان زه‌وت کردیه، ئێمه خه‌لک ده‌که‌ینه کۆیله،ئیمه زمانی زگماکمان له خه‌لک قه‌ده‌غه کردووه،ئێمه وولاتی خه‌لک به تالان ده‌به‌ین.
هه‌شته‌م _که شه‌ڕ له‌ناو شار ده‌که‌یت،ده‌توانی هه‌موو کات و ساتیک،ده‌ست پێشخه‌ری بکه‌یت له ده‌ست وه‌شاندن له دووژمن ئیتر شۆڕشگێڕان ئه‌بن به هێڕشبه‌ر، وه دووژمنیش له ناو مۆلگه‌و باره‌گانیان گیر ده‌خۆن و به دووای رێگه چاره‌یه‌ک ده‌گه‌رێن له ناو ئه‌و تونێله تاریکهدهربازیان ببێت.
نۆیه‌م _له ناکاو که شه‌ڕو پێکدادان ده‌بێت له ناو شار وه گورزی گه‌وره‌و تۆقێنه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی دوژمن ده‌درێت، جا ئه‌وه‌ی به‌به‌ر دام و ده‌زگا وسه‌ربازی و سیخوری و سیاسیان ده‌که‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی هاوته‌ریبیش گورزی جه‌رگ بڕ ئاراسته‌ی کارگه‌و کۆمپانیاو کوشتووکالی و پیشه‌سازی و ئیداری دارایی ده‌که‌یت،ئینجا بێ‌کاری بلاو ده‌بێته‌وه و ئاستی گه‌شت و گوزاریس ئه‌بێته سفرو تاکی تورک ووره‌ی دهروخێتو چیتر خۆ به‌زل نازانێت و لووتیان ده‌شکێ،به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ووره‌ی تاکی کورد به‌رز ده‌بێت کۆمه‌لگه‌ی کورد له کوردستانی تورکیا، رۆژ به ڕۆژ زیاتر له‌ده‌وری شۆڕش کۆده‌بنه‌وه.
ده‌یه‌م_ خه‌لکی شۆڕشگێر و پێشمه‌رگه و رێکخراوه‌کان له په‌یوه‌ندی هه‌میشه‌یی و چڕ‌و پر داده‌بن له گه‌ل تاک به‌تاکی مرۆڤی کورد وه شۆڕش ههلدهگیرسێ له‌ناو جه‌رگه‌و ناخی جه‌ماوه‌ر و میلله‌ت
یانزه‌هه‌م _ شه‌ڕو شۆڕش هه‌لگیرسان له شێر زه‌مه‌نێکی کورتی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێت، بۆ نموونه‌که چی له کوردستانیتورکیا ئه‌وه له سه‌ده‌یه‌ک زیاتره شه‌ڕو پێکدادان و شۆڕش زۆر تاکه‌م هه‌ر هه‌بووه،به تایبه‌تی ئه‌م شه‌ڕه‌ی په‌که‌که رێبه‌رایه‌تی ئه‌کات ئه‌وه 28 بیست و هه‌شت ساله نه‌توانراوه ئامانجه‌کانیان بپێکن ئه‌مه نموونه‌یه‌کی زیندووه له باره‌ی شه‌ری شاخ.له رووی چه‌ک وتهقهمهنیس شه‌ڕ له شار پێویستی به‌م هه‌موو چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه نیه به‌لام که شهر له شاخ بوو ئه‌بێته شه‌ڕی به‌ره (جبهه) له به‌شی هه‌ره زۆری حاله‌ته‌کان پێویستیکی یه‌کجار زۆری به پاره‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه ئه‌مه جگه له پێویست بوون به‌یارمه‌تی وولاتانی دراوسێ و ناچه‌یی وه ئه‌م جۆره یارمهتیانهشخهتهر ناکێکی تهلهسماوی ههیهبۆنموونه له‌سه‌ر شه‌ڕی ناو شار.هه‌ر یه‌ک پێشمه‌رگه له ناو شار بێت و شه‌ڕ بکات ده‌بێت دووژمن 120 سه‌ربازی بۆ دیاری بکات،که‌واته ئه‌گه‌ر بێتوو شۆڕش 5000 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی له ناو شار هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت ژماره‌ی سه‌ربازانی دووژمن 600000 سه‌ربازی پیاده بێت به‌لام ئه‌گه‌ر بێت‌و شۆڕش 12000ههزارپێشمهرگهی خسته ناو شاره‌کان ئه‌وا دووژمن ده‌بێت ژماره‌ی سه‌ربازی پیاده‌ی 1440000 یه‌ک ملیۆن چوارسهدوچل هه‌زار که‌متر نه‌بێت ئه‌م ژماره‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دووژمن ده‌سته‌به‌ری بکات ده‌بێت سوپایه‌کی 3 ملیۆنی هه‌بێت .سوپای 3 ملیۆنیش نه ئه‌وروپاو نه ئه‌مریکا نه رووسیا قه‌بوولی ناکه‌ن له‌به‌ر ئاسایشی ناوچه‌که ئه‌مه له‌لایه‌ک،له لایه‌کی تر کوا بودجه‌ی تورکیا ئه‌توانێت 3 ملیۆن سه‌رباز به‌خێو بکات پاش ئه‌وه‌ی ئابووریه‌که‌ی دارما بێت سوپایه‌که‌شی ووره‌ی رووخا بیت ئه‌و کات توکیا ده‌بێته ده‌وله‌تی پیاوه نه‌خۆشه‌که!
دوانزه‌هه‌م _ئه‌و شه‌ڕانه‌ی شۆڕش ئه‌نجامی ده‌دات به‌یه‌ک هه‌فته له‌ناو شێرکاریگهری شه‌ڕی یه‌ک سالی سه‌ر شاخی هه‌یه له‌سه‌ر دووژمنی داگیر که‌ر!ئه‌ی ئه‌گه‌ر کورد دووسال شه‌ڕ بکاتله ناو شارئهوا کاریگه‌ری سه‌د سالی شه‌ڕی شاخی ده‌بێت..!ئینجا ده‌بێت ده‌وله‌تی تورک چۆن بروخێت و چۆکدابدات..!
سیانزه‌هه‌م _ئه‌گه‌ر شه‌ری ناو شاره‌کان نه‌بوایه له ناوه‌راست و باشووری عیراق ئه‌مریکا چۆن وا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری پرۆژه‌ی رۆژهه‌لاتیی ناوه‌راستی گه‌وره ده‌بوو؟
چوادهههم_ ئه‌گه‌ر شه‌ڕو پێکدادانی ناو شاره‌کان نه‌بوایه ئه‌مریکا چۆن وا به ئاسانی له عیراق و ئه‌فغانستان پاشه‌کشه‌ی ئه‌کرد؟
ئه‌ی بۆ ئه‌مریکا له ئه‌لمانیا و یابان و کۆریای باشوور پاشه کشه ناکات؟
پانزه‌هه‌م _شه‌ڕی ناو شار پشتیوانیه‌کی گه‌وره‌و گرنگ پێدانی هه‌موو دام و ده‌زگاکانی میدیای ناخۆه جیهانی لێدهکهویتهوهو سه‌رتاپای جیانیس ئاشنا ده‌بێت به ره‌وایی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد،چونکه ئه‌م کات له سه‌ر گۆڕهپانهشهڕی به‌ر خودانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی کورد چونکه خۆت،خۆت فه‌رز ده‌که‌یت و ده‌بیت به ئه‌مری واقیع.چونکه خودی خۆت به‌رخودانی ده‌که‌یت له مه‌زلومیه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ت،هاوکات هه‌موو دوونیا پشتگیریت لێ ده‌کات سیاسه‌ت ده‌بێت بۆت چونکه خودی خۆت خۆتی هێناوه‌ته ناو گۆڕه‌پانی سیاسی نێوده‌وله‌تی،ده‌بیت به‌یاری که‌رێکی گه‌وره‌له گۆڕه‌پانه‌که،هاوکات ده‌بیت به ژماره‌یه‌کی زه‌حمه‌ت له‌ناو هاوکێشه‌ی سیاسی نێو ده‌وله‌تی.ئینجا ئه‌و ئه‌مریکایه‌ی(گوایه داکۆکی ئه‌کات له ئازادی میلله‌تان)وه ئه‌و(ئه‌وروپایه‌ی خۆی به‌دایکی دیموکراسیه‌ت ده‌زانێت وبه گاشه به‌رد له‌سنگی خۆی ئه‌دات بۆ مافی مرۆڤ)که په‌که‌که و عهبدوولا ئۆجه‌لان له لیستی تیرۆر‌و تیرۆریستی دانه به فیته‌ی تورکیا‌و ئه‌وروپا وئه‌مریکا.هه‌رهه‌موویان ده‌لێن کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌و مافی خوراوه و بێبه‌شبووه له هه‌موو مافه‌ره‌واکانی خۆیدا وه‌ده‌بێت کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی دان به هه‌موو ده‌وله‌تی کورد بنێت له‌سه‌ر خاکی خۆی و ئۆجه‌لانیش ئازاد بکرێت و ببێت به ماندێللای کورد و خه‌لاتی نۆبل بۆ ئاشتی وه‌ربگرێت و به‌ندیخانه‌که‌ش ببێته مۆزه‌خانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست