مێژووی مهاباد
Sunday, 09/03/2014, 12:00
2607 بینراوە
"کوژرانی هەمزاغای مەنگوڕ" - بەشی ١
پاش کشانەوەی ،شێخ عوبێدولا، بۆ خاکی عوسمانی، هەمزەئاغاش وێڕای سوارەکانی روویان لە شوێن کرد .بەڵام وەکی شێخ عوبێدولا بێدەنگیان هەڵ نەبژارد و جارجار سنورەکانیان دەبەزاند ودەچونە ناو خاکی ئێران .دەوڵەتی ئێرانیش خوازیاری چارەسەری ئەو کێشەیە بون هەتا لەو دڵ نیگەرانییەش رزگاریان بێ .
" حەسەن عەلی خانی ئەمیر گەڕوسی" پێی خۆش بوو ئەو گرێ پووچکەیە بە دەستی خۆی بکرێتەوە وبتوانێ خەڵاتی ئەو کارە لە دەست شای ئێران وەبگرێ .حەسەن عەلی خان بە ناز ناوی ئەمیر نیزام کوڕی موحەممەد سادق خانی کوڕی نەجەف قولی خان گەڕوسی، (وەرگێڕ : خودا بازاڕت نەدا بۆ ئەو ناوە دورو درێژە) یەکێک لە مرۆوە پایە بەرزەکانی دەورەی قاجاەرکان بووە کە لە سیاسەتو لێهاتویی و زانا بون خۆش نوسیو ئەدەبدا لەسەر دەمی خۆیدا بووە .
لە ماوەی ،٦٤، ساڵ بێ پسانەوە لە کارو باری دەوڵەتیدا بووە ،ئەرکەکانی نیزامی وسیاسی وئیداری گرینگی لە ناو و دەرەوەی ئێران وە ئەستۆ بووە ." ئەمیر نیزام لە ساڵی ،١٢٣٦ی قەمەری" لە شاری بیجاری گەڕوس لە دایک بووە وهەتا تەمەنی ،١٨، ساڵانە لە ژێر چاوە دێری باوکی فێری زانستی ئەدەب وزمانی عەڕەبی و خۆشنوسی بووە .یەکجار زۆر حەولیداوە لە وەها تەمەنێکدا فێری رێنوس وخۆشخەتی وشارەزایی بە هۆنراوەی عەڕەبی و فارسی خۆی بگەیەنێتە ئاستێکی بەرز . لەساڵی ،١٢٥٧ی ،قەمەری لە لایان " موحەممەد شای قاجار " کرا بە سەهەنگ فەوجی گەڕوس ولە گەڵ،شا، توانیان گەمارۆی شاری هێرات بدەن ولە گەڕانەوەدا بوو بە بەر پرسی قەراوڵەکانی بارەگای شاری تەورێز .
لە ساڵی ،١٢٥٧ی قەمەری ،دوای لە زیارەت و گەڕانەوە بۆ ئێران ،پاراستنی دەوروبەری کرماشانی پێدرا ،لە ساڵی ،١٢٦٥ی قەمەری ،بە هاوڕێیی " سۆڵتان مراد میرزا حیسامولسەلتەنە " نێردرا بۆ سەر کوت کردنی سەر هەڵدانی "حەسەن خان سالار " وداگیر کردنی شاری ، مەشەد، بە بۆنەی ئەوەی لە سەفەرەدا سەر کەوتنی مەزنیان لە خۆیان نیشان دا بوو لە گەڕانەوەدا پۆستی ،سەر تیپی پێ بەخشرا. لە ساڵی ،١٢٧١ی قەمەری ، لە لایەن " ناسرەدین قاجار شای قاجار " رەوانەی سەفارەتی تایبەتی دەرباری ،فەڕانسە وئینگلیزکرا و لەو ئەرکەدا لە ئوروپا چوو بۆ لەندەن ، برلین،برۆکسێل تا دیاری ونامەکانی پادشا بگەیەنێتە وان . لە کۆتاییدا بەرپرسی تایبەتی و وەزیری بە توانا لە مانگی " موحەڕەمی ساڵی ١٢٧٦ ی قەمەری " گەیشتە دەرباری پاریس وماوەی ،حەوت ساڵ ، لەو کارە بەر دەوام بوو. کاتەکانی خۆی تەرخان دەکرد بۆ متاڵاو دیتنی فێرگەکانی نیزامی و نەخۆش خانەکان وکارگاکانی کار وبەر پرسیایەتی بۆ ئەو خوێند کارانی کە لە وێ دەژیان .
ئەمیر نیزام گەڕوسی لە ساڵی، ١٢٨٣ی قەمەری ،بانگ کرایەوە تاران ولە ،٢٠ی، موحەڕەمی ، ١٢٨٨، بوو بە فەرمانبەری سەفارەتیئێران لە شاری ئیستامبوڵ بەڵام پاش،١٤ ، مانگ دەستی لەو کارە کێشایەوە ولە کۆتایی ساڵی ،١٢٨٩ ،گەڕایەوە تاران وپلەی " ئەمیرتومانی "و وەزاڕەتی بەرژەوەندی گشتی پێدرا .لە ماوەی ئەو بەرپرسیاتیەدا دوو ساڵی خایاند کە لە رێگای نێوان ،مازەندەران ، و، لاهیجان ،و،ئامول ، هەموار بکرێ. لە ساڵی ،١٢٩٧ ،کرایە دەسەڵات دار لە ساوجبڵاخی موکری ،سایین قەڵا پاش ماوەیەکی کورت سنوری دەسەڵاتی گەیشتە ورمێ وشاری خۆی و ناسرەدین شا بە نیشانەی لێهاتویی شمشیرێکی شاهانەی پێ بەخشی و ناز ناوی "گەورە سالاری لەشکری " لێ نا ولە ساڵی ١٢٩٩ ی قەمەری بەر پرسیایەتی لەشکری ئازەر بایجانی بە وی سپارد .پاش ئەوەش وەکی راوێژ کاری پارێزگای ئازەر بایجانی دەست نیشان کرا هەر بۆیە بە شێوەیەکی رەسمی بوو بە "ئەمیر نیزام " و ئەو کارانەش هەتا ساڵی ،١٣٠٩ ،ی قەمەری " خایاند وپلەیبەر پرسیایەتی پارێزگاکانی کوردوستان و کرماشانی پێدرا و لە ساڵی ١٣١٢ی قەمەری حوکومەتی ،مەلایەر، و، هەمەدان ،تویسرکان ، چونە سنوری سەر دەسەڵاتی وی .
دوای کوشتنی،ناسرەدین شا،موزەفەرەدین شا لە سەر تەختی شایەتی دانیشت وهەمیسان وەکی بەرپرس لە ئازەر بایجان مایەوە .بە ڵام بە هێندێک هۆی تایبەت دەستی لە کار کێشایەوە.(لە ساڵی ١٣١٦ ی قەمەری) سەرە تای ساڵی ١٣١٧ق ، ئەمیر نیزام بوو بە والی کرمان وبلوچستان ئەو کارە دوایین بە پرسایەتی وی بوو ،لە کۆتایی تەمەنیدا ولە دایین سەفەریدا بە رێککەوتی ،٥ی مانگی رەمەزانی ساڵی ١٣١٧ی قەمەری لە شاری کرماشان لە تەمەنی ،٨٠ ، ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لەوێ لە جێگایەک بە ناوی "ماهان "کە بۆ خۆی دیاری کردبوو بە خاک سپێردرا .ئەمیر نیزام ئەو کات کە لە ئازەربایجان بەر پرس بوو بە رادەیەک لێهاتویی لە خۆی نیشاندا بووبۆ هەموو کەسێک حورمەتی تایبەتی بۆ نیشان دەدا .تەواوی دەوروبەرەکانی لە شازادەبون وەکی ،سوڵتان عەبدول حەمید میرزا ،عەینول دەولە میە ئاخور، وشازادە عەبدول حوسێن میرزانە سرەتود دەولە و بەر پرسانی ئازەری و..........لە بەر ترسی ئەمیرنیزام نەیاندەوێرا بێ پرس ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن (و: ئەمن نازانم ئەوە کوێی پیاوی چاک وزانا بووە؟) هەر بۆیە جارێکیدەستوری دا لە "عەینول دەولە " سزا بدرێ .ئەمیر نیزام پیاوێکی زاناو بە ئەزمو ن و خاوەن ئیرادە بووە .زمانی فەڕانسەی بە باشی دەزانی وقسەی پێ دەکرد ،لە رێنوس و شێوەی نوسیندا زۆر شارەزا بووە . (درێژەی هەیە)
"لە داو خستنی هەمزاغای مەنگوڕ"(بەشی ٢و کۆتایی)
بە هۆی ئەوەی ئەمیر نیزام گەڕوسی دەیزانی کە هەمزەئاغا لە گەڵ میرزا قاسم قازی پەیوەندی هەیەونیوانیان خۆشە . " میرزا قاسمی قازی "بانگ کردە لای خۆیو پێی گوت : دەزانم لە هەمبەر هەمزاغا ناحەقی کراوە ئەو کەسێکی شیاوە بۆ کارو باری دەوڵەتیو دەسەڵاتی پێشوو لە هەڵەدا بووە،ئێمە زۆر پێویستیمان بەو هەیە هەر بۆیە بە دەست نوسی خۆی نوسراوەیەکی بۆ نارد و قەولی پێدا دەسەڵاتی کوردوستان و ساوجبڵاخی رادەست بکا .
میرزا قاسم نامەکەی گەیاندە شوێنی خۆی وجوابی وەرگرتەوە .هەمزەئاغا لە جوابدا نوسیبوی: ئەگەر وەزیا لە بنە ماڵەی قاجار بوایە باوەڕم بە قسەکانی نەدەکرد .بەڵام چون وەکو من عەشیرەتە،دەبێ سوێندم بۆ بخوا هەتا متمانەی پێ بکەم وبچمە لای .حاکم سوێندی بۆ خوارد ولە پشتی "قوڕعانێک "ئاوای نوسی ،هەتاروحی من لە دونایە دا زیندوو بێ و لە سەر دونیا بم دەگەڵ تۆم ودەتپارێزم ئەگەر پێویست بکا گیانی خۆمت فیدا دەکەم .بە دەست خەتی تایبەتی خۆی پشتی قوڕعانەکەی مۆر وئیمزا کرد و دای بە هەمزەئاغا ."سوارە"برازای هەمزەئاغا کە گەنجێکی رەشید وئازا بوو بە هەمزاغای گوت :من پێم باش نییە تۆ بڕۆی بۆلای هەر چەند بۆ خۆی عەشیرەتە بەڵام " نامەردە " کەسێک کە باوکی خۆی کوشتبێ کوا جێگای متمانیە ؟ هەمزاغا ، دەڵێ ، وادیارە ترساوی . سوارە دەڵێ ، ئێستا کە پێم دەڵێی ترسەنۆک دێم .هەرچەند دەزانم هەموومان دەکوژن .قوڕعان ماچ دەکەن ووێڕای چەند سوار وەڕێی دەکەون .زۆرینەی سوارەکان لە پشت چیای ،عەلی ئاوا رادەگرن وێڕای چەند سوارێک بۆ لای باغی شێخی ودادەبەزن .
کاتێک دەچنە نێو باغی شێخی چادرو سەربازەکانی حوکومەت دەبینن .سوارە دەڵێ : ئاغا پێم باش نییە وەژوور کەوین دەستور بدە کە حاکم لە چارد بێتە دەرێ وبێتە لای ئێمە وبا ئێمەش زیاتر لە سوارەکانی خۆمان دوور نەکەوینەوە،با لێرە قسەکانمان لە گەڵ حاکم تەواو کەین . هەمزەئاغا دەڵێ: یانی ئێمە لەو سەربازەبرسی وترسەنۆکانە بترسین ؟یەکڕاست دەچێتە ناو باخو لە ئەسپ دێتە خوارێ .حاکم کارەکانی رێکو پێک کردبوو ئامادەی بەڕێوە بردنی پیلانەکەی بوو دەستوری دابوو دوو لەشکری هەڵبژاردەی باش تفەنگ بە دەست ودەست لەسەر پەلاپیتکەی تفەنگ لە چادرەکانی لای راستی خۆی حازر بە تیرئەندازی بن .
رێک لە بەرانبەر چادری خۆی چادرێکی هەڵدابوو کە لە ناو ئەو چادرەدا قوڵکەیەکی هەڵکەندبوو. پێش هاتنی هەمزەئاغا دەستوری دابوو هەر کات ئەو هات من ومیوانەکانی دیکە دەچینە ناو چادری من، دوای ماوەیەک لە چادر دێمە دەرێ ودەچمەناو ئەو چادرەی کە قوڵکەی لێ هەلکەندراوە ،دوای دەرکەوتنم لەچادری میوانان ئێوە هەمزەئاغا بدەنەنبەردەستڕێژی گوللان .
پاس دابەزینی هەمزائاغا لە ئەسپ حاکم بەرەو پیلی دەچێت ودەیانباتە ناو چادر. سەر جەم ،٣٠، کەس لە چادر دا بون کە خەریکی خواردنی شەربەت وشیرینی بون.حاکم بەبیانوی دەست بە ئاو گەیاندنلە چادر دێتە دەرێ ودەورو بەرەکەشی دێنە دەرێ تەنیا بۆئەوەی هەمزەئاغا وەشک نەکەوێ ،سێ ، کەس لە نۆکەرەکانی و چاپەزەکان دەمێننەوە.حاکم وپیاوەکانی دەچنە نێو چادر ولە ناو قوڵکەکەدا خۆیان حەشار دەدەن تا دەست ڕێژی گولە باران دەست پێ بکا .سەربازەکان حەوت جار تفەنگەکانیان پڕ دەکەنەوە وروو لە چادری هەمزەئاغا دەیڕشێنن .پاس ئاگر بەس یەکێک لە نۆکەرەکانی خەنجەر بە دەست دەچێتە ناو چادرەکە،بۆ ئەوەی سەری هەمزەئاغا لە لەشی جودا کاتەوەو دیاری وخەڵات لە دەوڵەت وەربگرێ ،بێ خەبەر لە وەی کە هەمزەئاغا زیندوویە و دەستێکی کاردەکا .هەر بەو تاکە دەستەی کابرای نۆکەر رادەکێشێ وچەند زەربەی خەنجەر لێدەداو پاشان گیانی دەسپێرێ . سەر بازەکان دێنە ناو چادر وئەو کەسانەی کە نیوە گیانن دەیان کوژن .(و: لە مێژوودا زۆرە کە باوەڕمان بە دووژمن کردوە ئاوامان بە سەر هاتووە) .
ئەمیر نیزام دەستور دەدا جەنازەکان کۆ کەنەوە وسەری هەمزەئاغاش دەبڕن ودەینێرنە شاری تاران .(حاجی سەییاح لە بیرەوەریەکانی خۆیدا دەڵێ :هەموو کوژراوەکان هەر لە وی بە خاک سپێردران) . "شا" زۆر شاد دەبێ و خەڵاتی تایبەت و پارچە هۆنراوەیەکیش بۆ ئەمیر نیزام دەنێرێ .مەرگی هەمزەئاغا لە سێپتامبری١٨٨١میلادی (مانگی شەوالی ١٢٩٨ی قەمەری وسەرما وەزی١٢٦٠ی هەتاوی)روو دەدا .دەڵین ئەو رۆکەش جل وبەرگەکانی لە گوندی "بۆستام بەگ "راگیراوە.
دوای ساڵێک بەسەر کوژرانی هەمزەئاغالە ژوویەی ساڵی ١٨٨٢ ی زایینی حاجی سەیاح هاتۆتە سابڵاخی موکری و خوازیاری چوونە سەر گڵکۆی هەزەئاغا دەبێ و چۆنیەتی رووداوەکە لە خەڵک پرس و جوو دەکا .
سەر چاوە :مێژووی مهاباد ،جەنابی س،م، سەمەدی
و: جەعفەر کەریمی / سەرکەوت کەریمی
ئۆپساڵا / سوئێد / ٢٩/ ١٢/ ٢٠١٢