کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لاهوڕی شێخ جەنگی چارەنووسی وەک ملازم علا دەبێت

Saturday, 03/05/2014, 12:00







سلیمانی ئەگەر بێ خاوەن نەبوایە تۆ و قوباد و ئامۆژنە زڕەکەت و مەلا بەختیار حاکمی نەدەبوون
دەمەوێ باسی یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینی سلیمانی بۆ بکەم چونکە ئەو سەردەمە مامە زڕەکەت لەگەڵ ئامۆژن لەسەفەر بوون خەریکی کڕنۆش بردن بوون بۆ حافزئەسەدی گۆڕبەگۆڕ تۆ و ئامۆزا سەرسەریەکان لەدیسکۆکانی لەندەن دا تا دەمەو بەیان شەوانی ڕاپەڕین لەسەر شەقامەکان لەندەن ڕۆژتان دەکردەوە
دەکرێ بڕۆی لەلەتیفی شێخ عومەر بپرسی کەئێستا بەرپرسی مەڵبەندی سلیمانیە سەرەتایی ڕاپەڕین شوراکان بوو ئەو دەمە دژی جەلالیەکان بوو ئەو سوربوو بەسزا دانانی هەموو ئەو تاوانبارانەی کەزوڵمیان لەگەنجانی سلیمانی دەکرد هەر هێندەی ئێوە سوکایەتیان بەخەڵکی سلیمانی ئەو دەمە وتی بائەم تاوانبارانە ئەگەر نەکوژرین جەلالیەکان ئازادیان دەکەن ئەوە زۆر ڕاستی هەڵدەگرێ

ملازم لا‌هوڕ باش گوێ بگرە
ملازم علا هەتویک بوو ئەویش وەک تۆ نامۆ بەسلیمانی بەڵام خۆفرۆشێکی وەک فەرەجە شەل کچکەی خۆی دابووی ئەویش وەک تۆ بەزۆر سەپێنرا بوو بەسەر خەڵکی سلیمانیدا ئەو یش وەک تۆ کەس نەی دەزانی چۆن کراوە بە حاکمی موتڵەقی ئەو شارە لەگەڵ کۆمەڵی سەرسەری کورد و ملازم علی و چەلوب شەماڵ و عەلە لوت ماسی کۆمەڵێ جاشی سوک
پاشگرتنی ئەمەنە سورەکە کۆمەڵی مرۆڤ کوژ و بەعسی ئەمن و ئیستغبارات کەوتنە دەست خەڵکی ڕاپەڕیوو ئەمانە گوێزرانەوە بۆ قوتابخانەی ئەوانەی ناوەکەنیانم لەبیرە مەفەوز شەماڵ کەمال پشدەری برای ڕەفیق پشدەری ملازم علا و بەکر تورکمانم چەند چەتەیەکی تر بەوێنەی تۆ و هاوپشەکانت
وەک لەسەرەتاباسم کرد کۆمەڵێ حاکم لە قوتابخانەی توانا بەبەشداری لەتیفی شێخ عومەر بڕیاری سزای گەل یان بەسەر سەرسەریەکانی بەعس دا دەسەپاند ئێمەی جەماوەر یش چاوەڕی بڕیارەکە بووین .

گەمژە پیاوئ کەوتوو بەسەر پۆست و پارە دا باش گوێبگرە
گەنجێکی سلیمانی ئەگەر هەڵە نەبم کوڕی شەهیدێکی کۆمەڵە بوو پێش ڕاپەڕین باوکی ئەو گەنجە کەناوی عەتا بێ قٶل بوو کەمال پشدەری بەگرتی دابوو پاش عیدام کرا بوو بۆیە لەتۆڵەی باوکی دا کەمال پشدەری بەشاڵە سورەکانیەوە سەربڕێ پاشان سەرەی علا بوو علا بەدەر لەوەی ملازمێکی سەرسەری عەرەب بوو بەڵام لەکاتی خوێندوەی بڕیاری سزا کە وشەیەکی زۆر نەشیاوی بەخوشک و دایکانی شارەکەم وت گەنجانی ڕاپەڕیوو ئەتکیان کرد دڵنیابە نەسەرۆکەکەی تۆ نەحیزبەکەت نە دەزگا تیرۆرستیەکانتان ناتوانن وەک بەعس خەڵکی سلیمانی بتۆقێنن تەمەنی خۆت وحیزبەکەت و شەلاتیەکانی دەوربەرت لە قارەمانەکانی ئەمەنە سورەکەت باشتر نابن لەبەرامبەر ڕاپەڕینی جەماوەریدا ئەوە مێژوو پێمان دەڵێ کەهێچ هێزێک نیە خۆی لەبەر شاڵاوی جەماوەردا بگرێ .

کوڕە لەندەنیەکە
دواجار پێت دەڵێم بڕۆ مێژووی ڕاپەڕین و سەروەریەکانی سلیمانی لەسەردەمی میرنشینی بابان و شێخی نەمر وپاشان سەردەمی کوڕە چەپەکان بخوێنەوە برۆ مێژووی کۆمەڵەو کوڕانی کۆمەڵە بخوێنەوە یان سەردەمی ئیگلیزەکان و حەرەس قەومیەکان بەعس بخوێنەوە نەخوێندەوار .

دوا پەیام دەکرێ پێمان بڵێ ئەو گۆڕانخوازانەی ئەم ئێوارەیە لەکەناڵەی ئامۆژنە زڕەکەت و بەعس ڕەفتار سوکایەتیان پێ کردن هەموومان مێژووی بەعس مان بیر کەوتەوە دەکرێ بپرسم ئەمانە وەك مستەفا چاوڕەش و شاڵاوی علی عەسکەری و سەعدی پیرەو بەهرۆز گەڵاڵی جاسوس بوون یان وەک هاشم سوڵتان و وەفیق سامەڕایی و نزار خەزرەجی دۆستی مام ئەنفالی کور دیان کرد یان وەک تاریق ڕەمەزان فڕۆکە وان بوون دەیان ویست سلیمانی ئەلبیسەکە کیمیاباران کەن یان وەک ئەو هەموو سەرۆک جاشانە کەئێستا لەحیزبەکەی مامت و سەرۆکەکەی مامت موعەزەز موکڕەم داڵدەدراون یان وەک هەموو تەواری و جاشانەی بوون بەپێشمەرگەی دێرینی ئێوە ئەمانەش ئەنفال چی بوون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە