کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕیارەکەی مسعود بۆ نابووت کردنی زیاتری یەکێتی وڕزگارکردنی بکوژەکانی پارتیە

Thursday, 31/03/2011, 12:00





لەتازەترین هەوڵی مسعود بۆ ڕووبەڕووکردنەوەی زیاتری یەکێتی لەگەڵ جەماوەر بڕیارێکی مەرجداری دەرکرد،هەروەها جێبەجێکردنی بڕیارەکەشی سپارد بەحکومەتەکەی بەرهەم بۆ دڵنیا بوون لەجێبەجێ نەکردنی ووەشاندنی زەبرێکی تری کوشندە لەبەرهەم ویەکێتی ،بڕیارەکەی مسعود تەسلیم کردنی بکوژەکانی لقی ٤ی بەستۆتەوە بە تەسلیم کردنی بکوژەکانی یەکێتی وئەوانەی کەناڵی نالیایان سووتاند کەدژەتیرۆرە هێزی یەکەمی پاراستنی بنەماڵەی تاڵەبانی کەهیچ بڕیارێکی بەرهەم ناخوێننەوە،هەروەها لەبڕیارەکەدا به هەمان شێوە ئەرکی دەسگیرکردن ودادگاییکردنی هەمووئەوانەی خستۆتە ئەستۆی بەرهەم کەچوونەتە بەردەم لقی ٤و بارەگاکانی تری پارتی لەناوچەکانی تروئەوانەشی سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکەیان کردووە بەوانەشی ئەمڕۆ بەناوی ئەنجوومەنی کاتی سەرای ئازادیەوە نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران ئەکات وبێ مۆڵەت بەردەوامی بەخۆپیشاندان ئەدات کەئەمەشیان بەجێبەجێ کردنی لەلایەن بەرهەمەوە دەبێت خۆی ئامادەبکات بۆ ڕووبەڕووبونەوەیەکی تری خوێناوی وگەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتا چونکە جەماوەری خۆپیشاندەر هەرگیز قبوڵی ناکەن وئەگەری ڕووبەڕوبوونەوەی ئۆپۆزسیۆنیش لەم کاتەدا دێتە ئاراوە وئەوکات هەموان لەلایەك ویەکێتیش بەتەنیا

یەکێك لەو خاڵانەی تر کەیەکێتی وحکومەتەکەی بەرهەم بەبێسەرووبەر تاوانبار ئەکات لێپرسینەوەو دادگاییکردنی لێپرسراوانی پۆلیس وئاسایشە کەبەکەم تەرخەم لەقەڵەمیان ئەدات کەبێگومان هەموو ئەولێپرسراوانەش یەکێتین بەپۆلیس وئاسایش ودژەتیرۆریشەوە ،جێبەجێکردنی ئەم خاڵەش هەرگیز لەتوانای بەرهەمدا نیە بەوەی هەموو لێپرسراوەکانی دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتی سەر بەبنەماڵەی تاڵەبانیە بگرە لێپرسراوی دژەتیرۆر لەخانەوادەی خودی تاڵەبانیە .مسعود بارزانی بەم بڕیارەی ئەوەندەی تر هەڵوەشانەوەی یەکێتی نزیکتر ئەکاتەوەو دەیخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەوە کەتیایدا دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە یائەوەتا بەفعلی بەقائیدو قواعیدەوە دەخاتە خانەی دوژمن بەگەلەوە یان ئەوەتا بەرەو لێکترازانی یەکجارەکی ڕیزەکانی دەبات وکۆتایی بەژیانی یەکێتی ئەهێنێ

مسعود بارزانی وەك لە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکی دیوانی دیوەخانەکەیدا هاتووە بەم بڕیارەی دەیەوێ کۆتایی بەو باروودۆخە بهێنێ کەئەوناوچەیەی یەکێتی گرتۆتەوە بەڵام لەڕاستیدا ئەم بڕیارەی مسعود کەڕاگەیاندنی جەلالیەکان دەهۆڵی بۆ دەکوتن جگە لە نابووت کردنی زیاتری یەکێتی هیچی ترنیە بۆیە دەبێت سەرانی یەکێتی لەبری دەهۆڵ کوتن بۆ هەر منگەیەکی مسعودی خائین بیر لەدەرەنجامەکانی بکەنەوە کەئەم بڕیارەی بنەماڵەی مسعود بۆ لەنوزەبڕینی حکومەتە سەقەتەکەی بەرهەم ولەکەدارکردنێتی بەوەی پیشانی هەموولایەکی بدات کە سەرۆکایەتیکردنی حکومەت لەلایەن یەکێتیەکی بێ خاوەن وکەس بەکەس ئەوە دەرەنجامەکەیەتی کەتوانای دەستگیرکردنی هیچ کەسێکی نیە،هەروەها مسعود گەورەترین پاداشتی ئەو بکوژە بێ مۆراڵانەی دایەوە کە توانی بە بڕیارێك لەدەست دادگاو سزای ڕەوای خۆیان ڕزگاریان بکات چونکە تاهەموان نەچنە بەردەم دادگا ئەوا ئەمان لەمیوانداری سەرۆکدان وکەس ناتوانێ لەگوڵ کاڵتریان پێ بڵێ.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە