که‌ی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان به‌عه‌قڵ بیرده‌کاته‌وه
Monday, 18/02/2013, 12:00
ڕۆژێ له‌ڕۆژان له ناو کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک وپادشاکانی عه‌ره‌بدا خوالێخۆشبوو معه‌مه‌رقه‌زافی هه‌ستایه سه‌ر پێ وداوای له‌هه‌وان کرد کارێک بکه‌ن سه‌دام له سێداره ڕزگاربکه‌ن.
قه‌زافی هێڕشکردنه سه‌ر عیراق وداگیرکردنی،وده‌ستگیرکردنی سه‌دام وشکه‌ستهێنان به‌ڕجیمی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به کردار وپێشینه‌یه‌کی خه‌ته‌رناک ناوزه‌دکرد.
ئه‌م سه‌رۆکه‌ی لیبیا پێش ڕووخان وده‌ستگیرکردنی هیچ کاتێ له‌گه‌ڵ سه‌دامدا ڕێک وگونجاو نه‌بووه، به‌ڵام دوای هاتنی ئه‌مریکا عایشه‌ی کچی وه‌کوو پارێزه‌رێک ڕه‌وانه‌ی به‌غدا کرد بۆ به‌ره‌نگاریکردن له سه‌دام .
زۆر که‌س له‌م گۆڕانی هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکی لیبیا تێنه‌ده‌گشت بۆیه به شێت ناوبانگی ده‌رکردبوو.
سه‌رۆکه عه‌ره‌به‌کان زۆر به‌قسه‌کانی قه‌زافی یان به‌عه‌قڵی قه‌زافی پێده‌که‌نین. به‌تایبه‌ت حوسنی موباره‌ک وسه‌رۆکی سووریا به‌شارئه‌سه‌د. به‌ڵام ڕۆژگار بۆ هه‌موان ئاشکرایکرد که قه‌زافی هوشیارترین و تێگه‌یشتووترین سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌ب بوو. ئه‌و تێگه‌یشت که ئه‌م گۆڕینه‌ی له‌عیراق ڕوویدا له چوارچێوه‌ی ته‌نها ناوچه‌یه‌ک گه‌وره‌تر وبه‌رفراوانتره.
بن عه‌لی وموباره‌ک به‌هۆی ئه‌و حوکمه درێژه وقۆرخکردنی وخۆیان وبنه‌ماڵه‌کانیان بۆ ده ده‌سه‌ڵات و هه‌موو کاروباری ده‌وڵه‌ت وبازرگانی، له‌و باوه‌ڕه‌دابوون که ئه‌وان هه‌تاهه‌تایین وله‌به‌ڵا دوورن.
ئه‌وی له‌هه‌موان زیاتر به عه‌قڵی قه‌زافی پێکه‌نی سه‌رۆکی سووریا بوو، چونکه له‌و باوه‌ڕه‌دابوو، به هۆی ئه‌و هه‌موو ئه‌من وئیستخبارات ووبه‌ئاگر وئاسن حوکم کردن که‌س ناوێرێت سه‌رهه‌ڵبدات، که‌س جورئه‌تی ئه‌وه ناکات له دژیان قسه‌یه‌ک بکات. به‌ڵام به‌چاوی خۆمان بینیمان که زۆر شت ڕوویدا به عه‌قڵ وخه‌یاڵی سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کان نه‌ده‌هات. قه‌زافی خۆی کوژرا، سه‌رۆکی یه‌مه‌ن فڕێنرا وسه‌رۆکی سووریاش ڕۆژانه له ئۆپۆزسیۆن ده‌پاڕێته‌وه بۆ دانشتن وچاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌که. ئه‌و ته‌نها له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه گیانی خۆی ڕزگاربکات چونکه باش ده‌زانێت کار له‌ده‌ست ده‌رچووه.
نموونه‌یه‌کی تری تێنه‌گه‌یشتن وبه‌هێزی ئه‌منی پشتقایمکردن وپشتگوێخستنی مله‌ت وداوا وهیواکانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانییه، که نه‌ک بۆ میله‌ت به‌ڵکوو بۆ خۆی وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کایشی هیچ سوودی له‌و هه‌موو ڕووداو وگۆڕانانه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی عه‌ره‌بی که هه‌ندێکیان دۆست ودراوسێن نه‌بینی وهیچ په‌ند و عیبره‌تێکی وه‌رنه‌گرت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی زیره‌کی وعاقڵی نییه. ئینجا که‌ی هوشیارده‌بێته‌وه، که‌ی عه‌قڵ ده‌خاته‌کار وبیرده‌کاته‌وه، ئه‌وه ده‌بێ خۆی زوو بریارێک بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست