کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو تانکەرە نەوتانەی لە مەرزی باشماخ و پەروێزخان ڕۆژانە وەك مێرولە ڕێچکەیان بەستوە بۆچونە ناو ئێران. (تور) یان بار کردوە ..

Thursday, 15/07/2010, 12:00


بنەماڵەکەی جەلال و مەسعود جگە لەوەی چەندین ساڵە لەناو خۆدا خەڵکی کوردستان ئەروتێننەوەو بە کەڵەگایی موڵکو ماڵی خەڵکی داگیر ئەکەن لەلایەکی تریشەوە بە ئاشکرا دزی لە بودجەی لە17%100 ئەکەن و بە خواستو ئارەزوی خۆیان تەخشان و پەخشانی ئەکەن وەك موڵکی شێخ حسامەدین و مەلای باوکی مەسعود بێت. لەوەش واوەتر هەرچی هاوکاری و یارمەتی هەڵەبجەی شەهیدو شوێنەکانی تربو کە لەلایەن وڵاتانەوە وەك بەهاناوە هاتنێك بۆ خەڵکی ستەمدیدەو لێقەوماوی کورددابین دەکرا دزیان. ئەگەر بەشێوەیەکی ورد دێراسەتی ئەو هەمو دزیە بکەین کە ئەم دو بنەماڵە مافیایە لە ماوەی دەسەڵاتیان لە خەڵکی کوردستانیان کردوە بڕواناکەم بەدەیان کتێب کۆتایی بێت. ئێستاش کە لە ساڵی 2009 وە کەتونەتە دەرهێنان و بەتاڵانبردنی سەرچاوە سروشتیەکان بە تایبەتی نەوت . داهاتی ئەو نەوتەش کە بەهەرزانو بەتاڵان و بەخێرایی و پەلە پڕوزێ ئاوەدیوی ئەکەن تەنهاو تەنها سودەکەی بۆ بنەماڵەی جەلال و مەسعودو دەستەو دایرە دزەکانیانە بۆیە بەجارێ چاوی تەماحیان کوێر بوەو هیچ نابینن. ئێستاش دوای ئەوەی فەزیحەی دەرهێنان ودزین و بەتاڵانبردنی نەوت لەسەر ڕوپەڕی ڕۆژنامە عەرەبی و بیانیەکان بەتایبەتی ڕۆژنامە پڕ فرۆشەکانی ئەمەریکا. وەك نیوروك تایمز کە دزیەکانی سەرانی مەسعودو جەلال تیایدا بوەتە ڕاپۆڕت. دەری خستوە کە پەتی درۆو دزی کورتە . بۆیە پارتی لە بەیاننامەیەکی کۆمیدیدا کە بە ناوی وتەبێژێکی ڕەسمی مەکتەبی سیاسیەوە کە لە 13ـ 7ـ 2010 بڵاوی کردۆتەوە هەرچەندە ناوی ئەو وتە بێژەڕەسمیەشی ئاشکرا نەکردوە دزین و بەتاڵنبردنی نەوتی کوردستانی ڕەتکردۆتەوە و دەڵێ.
ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس، ناوخۆیی یان عه‌ره‌بی ڕاپۆرتی له‌و جۆره‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌وت به‌قاچاغ ئاودیوی ئێران ده‌كات.

ئێمه‌ له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌واڵانه‌ به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه‌، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه ‌پارتیمان پابه‌نده‌ به‌ پرنسیپه‌ خه‌باتگێڕییه‌كانیه‌وه‌ و هه‌رگیزاو هه‌رگیز كاری نایاسایی له‌م چه‌شنه‌ ناكات، هه‌روه‌ها داوا له‌هه‌موو ئه‌و ئاژانس وپه‌یامنێره‌كانیان ده‌كه‌ین هه‌ر به‌ ڵگه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان لایه‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ پووچه‌ڵانه‌ بسه‌لمێنن باپێشكه‌شی بكه‌ن...
ئەم بەیاننامەیەی کەدەرکراوە کتومت دزە گەورەکانی نەوت دەریان کردوە وەك ئەوە وایە دز بەکابرای خاوەن ماڵ بڵێت کەی ئەوە منبوم ماڵی تۆم تاڵان کرد لەکەتێکدا خاوەن ماڵ سور ئەزانێ دزو تاڵانچیەکان کامانەن ئەوجا وەرە بەڵگە بخەرە بەر دەستی کەسێك کە خودی ئەو کەسە خۆی دزەکەبێت . ئەوەی مایەی سەرنجە لەم بەیاننامەیەدا ئەو وتە بێژەی پارتی ناوی جەلالیەکانی نەهێناوە. بەڵکو دەڵێت ئێمە وەك پارتی دیموکڕاتی کوردستان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه ‌پارتیمان پابه‌نده‌ به‌ پرنسیپه‌ خه‌باتگێڕییه‌كانیه‌وه‌ و هه‌رگیزاو هه‌رگیز كاری نایاسایی له‌م چه‌شنه‌ ناكات، ئەمەش ئەوە دەرئەخات کە مەبەستیەتی بڵێ ئەوە ئێمە نین ئەوە سەرانی مافیایی جەلالیەکانن ئەو نەوتە ئاوەدیوی ئێران دەکەن چونکە هەردو مەرزی باشماخ و پەروێزخان لە ژێر دەسەڵاتی جەلال دایەو ئێمەشەریکە بەش نین لەو دزیو بەتاڵانبردنە. لەلایەکی ترەوە مەسعود بە حساب سەرۆکی هەرێمە سەرۆکی هەرێمیش دەسەڵاتی تەواوی هەرێمی بە دەستەو دەبوا هەر لەیەکەم ساتەوە کەدزین و باتاڵانبردنی ئەو نەوتە لە سەر ڕوپەڕی ڕۆژنامەکانی ناوخۆ بڵاو کرایەوەو لە قاو درا لێپێچنەوە لەو لایەنانە بکات کە نەوتی کوردستان بە نایاسایی و بۆ سودو قازانجی خۆیان حەپەلوش ئەکەن جا ئەو لایەنە پارتی بێت یان جەلالی یان هەر لایەنێکی دیکە بە حوکمەتی مەرکەزیشەوە بە پێ ی ئەو بڕیارو یاسایانەی لەدەستوردا هاتوە. بەڵام لە کاتێکدا دز دەسەڵاتداربێ و دەسەڵاتیش دزبێ ئیتر بەڵگەی چی و تەڕەماشی چی.؟ بابە ئەو تانکەرانە تور بار ئەکەن تور یان چەوەندەر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە