بنەماڵەی مەسعود بارزانی، زەوی داگیردەکەن، پێیان دەفرۆشنەوە، دواییش دەبن بە شەریکیشیان
Tuesday, 15/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 دهۆكدیاردهی ده‌ست تێوه‌ردان و پاره به زۆر وه‌رگرتن و فرۆشتنه‌وه‌ی زه‌وی و موساته‌حه‌و ته‌نده‌رات زۆربه‌ی سه‌رمایه‌دارنی دهۆك و سنوری بادینیان وه‌رس و توڕه كردووه، به‌وه‌ی له‌لایه‌ن كور‌و برازا‌و براكانی مه‌سعود بارزانی یه‌وه به رێژه‌ی له سه‌دا 90 تاپۆی زه‌ویه‌كانی سنوری بادینانیان خستۆته سه‌ر خۆیان و پاشانیش به ده‌وڵه‌مه‌ند و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی به ده‌باره ده‌فرۆشنه‌وه‌و ده‌شبنه سه‌همدارو شه‌ریكی ئه‌و كه‌سانه به زۆرداری.
ئه‌وه‌تا دوێنێ حاجی مه‌شهور گه‌وره ده‌وله‌مه‌ندی دهۆكی له نوسینگه‌ی بابیلۆ به ئاشكرا لەبه‌رده‌م زیاتر له 20 ده‌وڵه‌مه‌ند و رێكخه‌رانی پرۆژه‌كانی له ئه‌نجامی سه‌رانه‌وه‌رگرتن و به زۆر شه‌ریك بوون له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌ی بارزانی و خودی نێچیره‌ڤان بارزانی یه‌وه، گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی بلێت ئاماده‌م له‌گه‌ل دوژمنان و شه‌یتانیش كار بكه‌م و پرۆژه دروست بكه‌م ته‌نها له بنه‌ماله‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی دور بكه‌ومه‌وه، چونكه ئه‌وان بریاریان داوه زه‌وی خۆشمان به پاره پێ بفرۆشنه‌وه و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به زۆرداری بونه‌ته شه‌ریكمان و خێر‌و بیری ئه‌م ولاته‌یان بۆ خۆیان دزیی و به گه‌نده‌ڵی یاسایی و ئه‌وه‌نده توره بووه گوتویه‌تی: تا ئێستا 3 كوری مه‌سعود بارزانی به زۆر داری زه‌ویان پێ فرۆشتوه‌مه‌وه بایی زیاتر له 25 ملیۆن دۆلار و هه‌ر خۆشیان بونه‌ته شه‌ریكم.
تا ئه‌وه‌ی حاجی مه‌شهور گوتویه‌تی من به كاسپی و بازرگانی ده‌وڵه‌مه‌ند بووم ،به‌ڵام بنه‌ماله به‌دزینی سامانی گشتی و ئه‌و میلله‌ته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست