ئەگەر كۆسرەت رەسول و عوسمانى حاجى مەحموود دەستبەردارى پۆستەكانیان بوون پەیمانبێت سمێڵ و برۆم بتاشم
Tuesday, 17/02/2009, 12:00
1527 بینراوە
میللەتەكەمان ساویلكە .. سیاسیەكانمان زۆڵ و حەرامزادە .. بەرپرسەكانمان جەردە و داوپَنپیس .. باس لە پارتى ناكەم چونكە ئەوانە مەكتەب سیاسیى و لقەكانیان كۆمەڵێ سۆفى و دەروێشى ملهوورن كە كۆیلەى تەواوى مەسعود و نێچیرى ئاغایانن ، یەكێتى كە خوێنمان بۆ رشت و ماندووبوین بۆى تەوەرەى باسەكەى منە ، جــــا ئەوبەرپرسەى لەناو یەكێتیدا ئەڵێ من دژى كووتلەچێتیم رووى رەش بێت درۆدەكات ، كەس وەك كووتلەچییەكانى ناویەكێتى سوودمەند نەبوون لەكووتلەچێتى لە رووى سامان و پۆستەوە ، خوا شاهیدە یەك شەو پێش هەڵبژاردنەكانى ساڵى 2006 لەگەڵ چەند كادرێكى دێریندا چووینە لاى شێخ ئاواتى سكرتێرى یەكەمى تاڵەبانى لەدەباشان تاكو بیبینین ، پاش زیاتر لە سێ سەعات چاوەنواڕى كە چووینە لاى یاداشتنامەیەكمان پێبەخشى تاكو لەبرى بەرزانى ئەحمەد كوردە كاك شۆڕش ئیسماعیل كاندید بكرێ بۆ پۆستى بەرپرسى مەڵبەندى یەكى رێخستنى سلێمانى ، هۆكار و دەرئەنجامەكانمان خستبووە روو ، چونكە ئەمانزانى ئەوەى مام جەلال كاندیدى بكات سەركەوتوو دەبێت لەسایەیى دۆلار و چاوسووركردنەوە ئیتر ئەگەر ئەو كاندیدە عەبە شەكەنەش بێت ، بەڵام زۆر راشكاوانە مام جەلال جەختى كردووە لەسەر بەرزانە گەندەڵ و وتـــى من لەركـــى جەماعەتى ریفۆرم ئەوم هەڵبژاردووە تاكو بێ ئەوەى ئەندامى سەركردایەتیش بێت ببێتە بەرپرسى مەڵبەند ، ئەوە بوو ئێمەش هەرئەوشەوە لەسەر ریفۆرمخوازەكان خۆمان حسابكرد ، بەڵام ئایا لەبەرامبەر گەندەڵى و بۆگەنى جەماعەتەكەى بەناو هێڵى گشتى جەماعەتى ریفۆرمیش فریادڕەس بوون ، بێگومان نەخێر ، وەك هەموو جارێك وتووومە لەناو برادەرەكانما و دەیڵێمەوە شتێك نیە لەسەر ئەرزى واقیع ناوى بزووتنەوەى ریفۆرم بێت لەناو یەكێتیدا ، بەڵكە دیاردەیەك هەیە ناوى نەوشیروان مستەفا ئەمینە ، دوو كەس لەهەموو كوردستانا لەسەر ئەستۆ و داوێنپاكى كاك نەوشیروان ناكۆك نین ، بەڵام زۆرن ئەوانەى سوودیان لە ناوبانگە مەزنەكەى ئەم زاتە وەرگرتووە و بەئاقارێكى خراپ بەكاریانهێناوە ، بیرمە برادەرێكى زۆر نزیكى عوسمانى حاجى مەحموود لە دانیشتنێكدا پێى وت عەیبە كاك عوسمان وەك ئەندامێكى مەكتەب سیاسى و مەحسوب لەسەر ریفۆرم بەو جۆرە تێكەڵى موراهیقێكى داوێنپیسى وێنەى عقید هوشیار سەوزەبڵاخى مەبە ، لەسلێمانیدا لەشفرۆش نیە ئەگەر كورد بێت یان تورك و عەجەم ژمارەى تەلەفونەكەى عقید هوشیارى لانەبێت ، كەچى خاڵە عوسمان لەو رۆژەوە ئیتر مەرحەباى ئەو برادەرەى نەكرد بگرە سێ هەفتە بەر لەئیستا خۆى و مستەفاى سەى قایەر و كوردۆ قاسم چوون تاكو كچەكەى لیوا حەمەسەعیدى بۆ داوابكەن ، پاش ئەوەى ژنى یەكەمى لەسەر داواى خۆى لە عەقید هوشیار تەلاقدرا .
ئەمانە مشتێكى بچووكى خەروارى بێهەڵوێستى ریفۆرمخوازەكان بوون ، ئەوەتا ئیستاش بەدەردى كوردستانپۆست وتى ئەگەر ئێوە یەكێتى بە گەندەڵ دەزانن و بڕیارتان داوە لێى بكشێنەوە ئیتر چ پێویست دەكات عوسمانى حاجى مەحموود بچێت بۆ بەغداد و 24 سەعات چاوەنواڕى چاوپێكەوتنى جەنابى عالى و المەقام بكات ، كۆسرەت و عوسمانى حاجى مەحموود بەم مانۆڕە پێگە حیزبى و حكومییەكانى خۆیان زیاتر پتەوكرد و زیاتر لاى تاڵەبانى شیرین بوون ، دەنا ئەوانە زۆر لەوە بچووكترن دەست لە پۆستە باڵاكانیان بكێشنەوە ، ئەو جۆرە دەستلەكاركێشانانەوەیە بێ هیچ گومانێك راوكردن بوو لەئاوى مەنگدا و تاكو بەهۆى لیستە سەربەخۆ چاوەڕوانەكەى كاك نەوشیروانەوە ئەوان كورد وتەنى لە كۆتر و قەلانیش نەبن ، بۆیە ئەگەر كۆسرەت و عوسمان دەستیان لەكار كێشایەوە عەهد و پەیمان بێت سمێڵ و برۆم پاك بتاشم