لهساڵرۆژى ئهنفالدا خۆپیشاندان ههر بهردهوامه... .
Friday, 15/04/2011, 12:00
ئەنفالچیەکان لەگەڵماندا دەژین ، ڕۆژانە بەپێشچاوی نەوه ی ئەنفالەکانه وه بەباشترین ئۆتۆمبێل دێن و دەچن...لەگەڵیشمان یادی ئەنفال دەکەنەوە! ، وەکو ئێمە پەرۆشی خۆیان دەردەبڕن! ، پێش ئیمه گوڵ لەسەر مەزارگەی ئەنفالەکان دادەنێن ، هەنوکە لەباشترین جێگە و پلەو پایەدان! .
زۆر شەو بە بیری کچە ئەنفال کراوەکانی کورد رادەچەنم و خەو لە چاوانم دەتۆرێت ، وا هەست دەکەم تا ئێستایش ئەوان لە زیندانەکانی عەرەبستان هاواری کەسێك دەکەن بە هانایانەوە بچێت ، زۆرچرکەم بەبیری ئەو کچە شۆخ و شەنگانەی نیشتیمان بەسەر دەبەم ئاخۆ تا ئێستا مابن ؟ یان لەکوێبن ؟ بیر لەکاتی بردنیان دەکەم و بیر لەکاتی هەراج فرۆشیان دەکەمه وه لە بازاری ئەو عەرەبانەی هەموو جار بارزانی و تاڵەبانی بەبرا ناویان دەهێنێنن!
ئەمڕۆ لەسەر شەقام نەوەو کەسی ئەنفالەکان داوای مافەکانیان دەکەن دەسەڵاتیش لەبری ئاوەڕ دانەوە هەموو ڕۆژێك برینیان دەکولێنێتەوە ، نەوەزای ئەنفال دڵنیانین لەوەی ئەنفالێکیتر ناکرێنەوە ، دڵنیانین لەوەی لە ئەنفال دابڕاون یان دانەبڕاون ، ئەو سەربازستانەی ئێستا لە سنوری ئەنفالکراوەکان دەبینین ئەوەی لى دخوینریته وه جارێکیتر سەرکوتی نەوەی ئەنفالەکان بکریتەوە ، ئێمە چۆن بزانین لە ئەنفال دانەبڕاوین لەکاتێكدا ئەوەی ئەمڕۆ لەسایەی دەسەڵاتی کوردی دەیبینین ئەنفالێکی دیکەیە .
سیناریۆیەکان بۆ کپکردنەوەی دەنگی نەتەوەیەك و لەبەرامبەردا زاڵبونی دەنگی بنەماڵە خوازان به رده وامه و
خۆپێشاندانەکانیش هه ر بەردەوامە،به لام حکومەت وەک نەبیبینێت وایە : ڕۆژانە هەزاران خەڵک دەڕژێنە سەر شەقامەکانی کوردستان ، داوای مافە سەرەتاییەکانی ژیانیان دەکەن ، داوای سیستەمێک دەکەن مافەکانیانی تێدا فەراهەم کرابێت، داوای ئەوە دە کەن چیتر ئینسانی کورد لەدەرەوەی بازنەی پارتی و یەکێتی بەکەم تەماشا نەکرێن و ، داوا دەکەن چیتر پەنا نەبرێتەبەر تەسکییەی حیزبی بۆ دامەزراندن ....هتد
وەڵامی دەسەڵات بۆ خۆپێشاندەرانی هەرێمی کوردستان لەبری پۆزەتیڤ " تەنیا فیشەک ، سوتانی جەرگی دایك و باوك ، بەخشینی تۆمەتی ناڕەوا بۆ خۆپێشاندەران و ئۆپۆزیسیۆن ، سورکردنی شەقامەکانی هەرێمی کوردستان به رده وامه ... ئەوەی جێگای سەر سوڕمان بوو ، لەیەکەم چرکە ساتی خۆپێشاندانکان و تائیستایش تۆمەتی دەستی دەرەکی و ئیتڵاعات و سوپای پازداران دەخەنە پاڵ هەر سێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن ، جیا لە گۆڕان تۆمەتی تیرۆر دەخەنە پاڵ هەردوولایەنی ئیسلامی ، لەکاتێكدا پارتی و یەکێتی خۆیان لەسەر ئاستی باڵا وەفدیان لە ئێرانە و سەردانیان بەردەوامه ، بەداخه وه دەسەڵات بیستن و بینین و ئاگابونیان تەنیا بۆ بێگانەیە ، ئەوەی ئەوان بیبینن تۆپەکانی ئێران و فڕۆکەکانی تورکیا و لێدووانی عەرەبە شۆڤێنیەکانە ، ئەوەی ئەوان نەیبیستن داخوازیە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانه ، ئەوەی داوای چاکسازی لە سیستەمی دەسەڵات بکات ئەوەلای پارتی و یەکێتی بەپلان و دەستی دەرەکی ناوی دەبەن ئەم قەوانه سواوه ش هه رلیده دریته وه .
له حالیكدا هەزاران کەس لەچین و توێژە جیاجیاکانی کوردستان ڕژاونەتە سەرشەقامەکان ئەوەی دیتراوە لە دەسەڵات تەنها زمانی زبرو توندو تیژی بووە .ئەوەی چاوەڕووان نەکراو بوو دیترا لێیان بەوێنای بەعس ، لەبردن و نگومکردن بەوێنای ئەنفالکردن لە دوژنکاری و دوبەرەکی نانەوە بەوێنای ناحەزانی نەتەوەکەمان لەبەرگێکی کوردی ، بەردەوامیشن له هەوڵی بەلاڕێ بردنی خۆپێشاندەران
یادى ئهنفال هاتهوهو خۆپیشاندان ههربهردهوامى ههیه...بهردهوامیهك بۆ ریگهگرتن له دووباره بونهوهى ئهنفال...جا ئیتر بهدهستى عهرهبیكى تر بیت یاخود بهدهستى كوردى سهردهم...گرنگ ئهوهیه ئهو شالاوه بهدناوه دووباره نهبیتهوه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست