لە هۆبەی ڕاگەیاندنی دەزگای پاراستنەوە ئەم هەواڵانەمان بەدەست گەیشت
Thursday, 10/06/2010, 12:00
ئەو نووسەرانەی کە ئامادەن دژ بە میدیای ئەهلی، گۆڕان و کوردستانپۆست بنووسن دەبێت لەڕیزی شانە شاراوەکانی پاراستندا ڕێکبخرێن و موچەی تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت و ناو بەناو لە هەمبەر نوسینەکانیاندا خەڵاتیش بکرێن.
لەناو ئەوانەدا زۆر ناوی ناسراو و نە ناسراوی تێدایە و هەندێکیان ئاشکران کەلەو هۆبەیەی پاراستن کاردەکەن. هەروەها بڕیاری تەرخانکردنی بەشە پارەی تایبەت بۆ هەریەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەم سایتانە دەرچووە کە سەر بە هۆبەی ناوبراون.
زانیاری زیاتر لە ئێستادا ڕەنگە باش نەبێت وە بە ناوی سایتەکان کۆتایی بەم هەواڵە گرنگە دەهێنین.. ناوی کەسەکانیش ئەوەی تا ئێستا گەیشتووە بە دەیان کەسی ناو میدیاکانی تێدایە و هەندێکیان بە حیسابی خۆیان نوسەریشن، بەڵام لە حاڵەتی بەردوامبوونیان لە سەر ئەو کارە ناچارین لە پێناو بەرژەوەندی باڵای کوردستاندا ناو و وێنەیان بڵاوبکەینەوە:
ناوی ژمارەیەک لەو سایتانە کە هۆبەی ناوبراو راستەوخۆ وە ناراستەوخۆ ، سەرپەرشتیان دەکات بەم شێوەیەی خوارەوەویە:
ژمارەیەک نوسەری خۆفرۆش بەناوی خوازراو لەو سایتانەدا دەنووسن ، بۆ خۆش بەختی ناوی ئەوانیشمان وەرگرتووە:
سهرنجی کوردستانپۆست: ئهم ههوالهمان له شوێنێکهوه بۆ هاتووه و ناوی ئهو سایتانهی که بۆ کوردستانپۆست هاتووه لهلایهن ئێمهوه لابرا، بۆ ئیستا به پێویستمان نهزانی ناوهکان بڵاوبکهینهوه، چونکه لهههمانکاتدا ریکلامێکه بۆ ئهو سایتانهش.
چاوەڕوانی زیاتر بن
هاریکارێکی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست