پیسبونى ژینكەى دەربەندیخان
Wednesday, 17/10/2012, 12:00
دەربەندیخان: كارگە , ئۆتۆمبیلى بارهەڵكر , نەبوونى سەوزایى ژینگەكەى پیس كردووە
دەربەندیخان ئەوە شارەگەشتیارەى كە بەبێ خزمەت گوزاری گرنگى پێ نادرێت لە رووى سەوزایى و ژینگە وپاك وخاوێنى, شارێك لە نێوان چیایى زمناكۆ و خۆشك و گۆڵان وبەرانان لە دامێنى دەریاچەى دەربەندیخان, شارێك ژێنگەو هەوایەكى پیس هەڵگرى دەیان نەخۆشى كوشندە.
ژینگەى دەربەندیخان یەكێكە لەپیسترین ژینگەكانى كوردستان كە هاووڵاتیانى ئەو شارە بەدەست دەیان نەخۆشیەوە دەناڵێنن بەهۆى زۆربوونى كارگە و زۆرى ئۆتۆمبیلى بارهەڵگر و نەبوونى سەوزایى. لەشارى دەربەندیخان چەندین كارگە بوونى هەیە كە هەموویان لەناو ماڵەكانن تاوەكو ئێستا نەتوانراوە بیانگوازنەوە بۆ شوێنێكى تر كە دووربێت لەشار (رزگار حسین) بەرپرسى بەشى باخچەكانى شارەوانى دەربەندیخان دەڵێت: بوونى ژمارەیەكى زۆرى كارگە لەنزیك دەربەندیخان ، زۆربونى ژمارەى ئۆتۆمبیل بەتایبەت بار هەڵگرەكان كەبەناو شارى دەربەندیخان تََیدەپەرن ، كەمى روبەرى سەوزایى ، زۆربونى ژمارەى دانیشتوان و نەبونى هوشیارى تاكى كۆمەڵگا بۆ پاراستنى ژینگە ، نەبونى كارگەى كۆكردنەوەى خاشاك (ریسایكلین) هتد. تاڕادایەكى زۆر كارگەكان هۆكارن بۆ پیس بوونى ژینگەى دەربەندیخان.
لاى خۆشیەوە ئەمجەد ئەسعەد ێالح/ئەندازیارى كشتوكاڵى یەكەم/لێپرسراوى هۆبەى دارستان وباوانى دەربەندیخان دەڵێت: بەهۆى هۆكار گەلێكى جیاوازەوە,كاتیك قسە لەسەربەشە نازیندووەكەى ژینكە دەكەین كەبریتى یە لە[ئاو,حاك,هەوا]كەكاریگەرى راستەوخۆیان هەیە لەسەر بەشە زیندووەكەى ژینگە ئەوادەبیت بەجیا قسەیان لەسەر بكەین:1-خاك/بەهۆى بەكارهێنانى پەینى كیمیاوى وبەكارنەهێنانى پەینى ئاژەڵى ورەچاونەكردنى خولى كشتوكاڵى وبەكارهێنانى قركەرە كیمیاوى یەكان لەبرى قەلاجۆكردنى میكانیكى وفریدانى هەزاران تەن زبل وخۆل وخاشاك وپەیرەوى نەكردنى پرۆسەى ریسایكلین ,گۆرینى جۆرى خاكەكان بۆ بوارى كاركردنى ناكشتوكاڵى وزیادبوونى رووبەرى كۆنكرێت وبیناسازى بەشێوەى ئاسۆى كاریگەرى نەرینى دروست كردووە لەسەر پیسبوونى خاكى دەربەندیخان ئەمەش كاتیك لەدەروازەى شارەوە بەئاراستەى شار ڕێگادەبریت بەئاسانى هەستى پَیدەكرێت.بێ گومان بەتێبەربوونى كات كاریكەرى یەكانى لەسەر تێكچوونى خاك وكاریگەرییە سلبى یەكانى 2-هەوا/زیادبوونى ژمارەى دانیشتوان وزیادكردنى چالاكى یەكانى مرۆڤ ,فراوان بوونى رووبەرى شاربەشێوەى ئاسۆى لەسەر حسابى رووبەرى سەوزاى ولەرادەبەدەر زیادبوونى ژمارەى ئۆتۆمۆبیل وموەلیدەكان وهاتوچۆى بەردەوامى تەنكەرە نەوت هەڵگرەكان وسوتاندنى زبل وخۆل وخاشاك وخۆل وتەب وتۆزى كارەگەكان وكەم بوونەوەى رووبەرى سەوزاى بۆ ئالوگۆركردنى سودمەندانى نیوان (گازە زیان بەخشەكان وئۆكسجین]ژینگەى دەربەندیخانى رووبەرووى مەترسى گەورە كردوەتەوە كەئەمرۆ بووەتە هۆى دەركەوتنى نەخۆشى یەكوشندەكان لەدەربەندیخان.3-ئاو/ ئاوى دەربەندیخان بەهۆى بشكنینە بەردەوامەكانەوە دەردەكەویت كە ئاوى دەربەندیخان لەرووى فیزیاوییەوە كەئاو نابیت ڕەنگ وبۆن وتامى هەبیت ئاوى دەربەندیخان هەرسێ خاڵەكەى تێدا ئامادەیە,لەرووى كیمیاوییەوەجیوەوقورقوشموهەندێك مادەى كیمیاوى تربەریژەیەكى بەرفراوان ودوورلەستاندارى جیهانى لەئاوى بەنداوى دەربەندیخان بوونى هەیە,لەرووى بایلۆجیشەوە ئاوێك هەموو ئاوەرۆى شارەكانى ئێران ودەشتى شارزوور و سلیمانى وناوچە پیشەسازییەكان وپاشماوەى نەخۆشخانەكان وكارگەكان هۆكارى سەرەكى پیسبوونى ئاوى دەربەندیخان.
هەرچەندە (عیماد ئەحمد) جێگرى سەرۆكى حكومەت بەڵێنى دا لە15/7/2012 ئاوى خواردنەوەى دەربەندیخان پاك دەبێتەوە و بۆ خواردنەوە دەشێت بەڵام تاوەكو ئێستا ئاوى خواردنەوە بەكەڵكى خواردنەوەى مرۆڤەكان نایەت وپاك نەكراوەتەوە هەروەها تاوەكو ئێستا ژمارەیەكى زۆر ئۆتۆمبیلى بار هەڵگر بەناو شارى دەربەندیخان تێدەپەرێن بۆ خاڵە سنوریەكان كە بەپێ ئامارێكى بنكەى هاتوچۆى دەربەندیخان رۆژانە نزیكە(4) هەزار ئۆتۆمبیلى بارهەڵگر هاتوچۆ دەكەن بەناو شاردا .
رێژەى سەوزایى دەربەندیخان لە چەند باخچەیەكى بچوك پێكهاتووە كە رێژەكەى ناگاتە لەسەدا دوو كە ئەمەش رێژەیەكى كەمە لەچاو ژمارەى دانیشتوانى ئەو شارە كە ئێستا نزیكە بوەتەوە لە (40) هەزار كەس لەناو شاردا
(رزگار حەسین) بەرپرسى بەشى باخچەكانى شارەوانى دەربەندیخان دەڵێت: (ئەو رێژەیەى كە شارەوانى وەك باخچەو جەزرەى ناوەندى دروستى كردوە) % 1.8 . بەدەر لەسەوزایى غابات و ماڵان. برى ستاندارى جیهانى بۆ شاریكى وەك دەربەندیخان بەو پَییەى هەرتاكیك (15 م2) كەمتر نەبیت سەوزایى بەر بكەویت ، لەبەر ئەوەى كەواتە رێژەى ستاندارى جیهانى بۆ دەربەندیخان (% 8.8) ە .
ئەمجەد ئەسعەد ێالح/ئەندازیارى كشتوكاڵى یەكەم/لێپرسراوى هۆبەى دارستان وپاوانى دەربەندیخان دەڵێت: رێژەیەكى زۆركەمە وزۆرزور كەمترە لەستاندارى جیهانى بۆشارەكان,گەر سەیرى شارى دەربەندیخان بكەیت بەئاشكرا كەمى رووبەرى سەوزاى هەست پێدەكەیت. هەروەها ناوبراو هۆكارى كەمى سەوزایى و پیسبونى ژینگە دەگەرێنێتەوە بۆ(ئەویش بەدەست كۆمەلێك كێشەوە گیرۆدەیە وەك دیاردەى ئاژڵدارى وناهوشیارى هاوولاتیان بەرامبەر باخچەو سەوزاى گرنكى دانى هاووڵاتیان بەزیادبوونى جیمەنتۆ لەسەر حسابى سەوزى.
لەشارى دەربەندیخان ژمارەیەكەم باخچە هەیە و تاوەكو ئێستا پاركێكى گەورە بوونى نیە سەرچاوەیەكى باوەر پێكراویش دەڵێت بەشێكى زۆر لە بوودجەى دەربەندیخان دەرۆان بۆ شارەكانى تر ئەویش لەبەر ئەوەى نەتوانراوە پرۆژەكان جێ بەجێ بكەن لەكاتى خۆیدا و ساڵانە بەشێكى بوودجە دەگەرێتەوە بۆ حكومەت و وەزارەتەكان لەلایەن گەنجان و رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنیش نێگەرانى نەبوونى خزمەت گوزارى هەیە كە واى لە گەنجان كرد خۆپیشاندان سازبكەن وداواى خزمەت گوزارى زیاتر بكەن , (رزگار حسین) بەرپرسى بەشى باخچەكانى شارەوانى دەربەندیخان دەڵێت: ژمارەى باخچەكانى ناو شارى دەربەندیخان (44) باخچەیە ، دروست كردن و سەوزكردنى باخچە بەپێى نەخشەى بنەرەتى دەبیت ، واتە روبەرى باخچە لەسەر نەخشەى بنەڕەتى چەند بێت ئیمە ئەتوانین تەنها ئەوەندەى بكەین بە باخچە ،وە ئێستا چەن پروژەیەكمان لە جێبەجێكردندان وەك باخچەى ژمارە 30 لە هەوارەبەرزە بە روبەرى (10000 م2) + سەوزكردنى جەزرەى ناوەندى شەقامى دووى باخچە بە درێژى 1كم + سەوزكردنى جەزرەى ناوەندى شەقامى 30م یەكەم بە دریزى 2كم + سەوزكردنى باخچەى ژمارە 53 گەرەكى شەهیدان بە روبەرى (7000 م2 .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست