کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جێگری حکومەتە نوێیەکە و،دادو بێدادی پێشمەرگەیەکی یازدەساڵ خەبات!

Friday, 18/05/2012, 12:00




بەختەوەری ئەوکاتەیە کە مرۆڤ بیرکردنەوەو قسەو کرداری وەک یەک بێت..غاندی.
کاتێک کەسێک لە کێشەکانی دەردێنیت،شوێنێک دەدۆزیتەوە بۆ ناشتنی کێشەکانی خۆت..نەزانراوە.
ئەوڕۆژەی کە بینام بێ دەرەتانێک بە دوای شەماڵی دەستەکانییەوە بێ سڵەمینەوە دەڕۆیشتو هاواری دەکرد با کاک عیماد ببینم 11 ساڵ پێشمەرگە بوومەو،ئەو ئامر کەرتم بووە!
لەمبەرو ئەوبەری شۆستەکانەوە هیچ بوونەوەرێک نەیدەتوانی ڕێگری لێ بکات تەنانەت دارتەلی شەقامەکان ملیان بۆ دادەنواندوو داوای لێ بووردنیان لێ دەکرد،لەهاوارو ڕژانی ئەشک کە بە چاوەکانیدا دەهاتنە خوار،شەقامەکان لە گەڵ یەکتری دەدوانو بە دوای ئەوەدا بوون چۆن کار ئاسانی بۆ بکەنو بە زوویی بیگەیەننە شوێنی مەبەست لە پاداشتی ئەو 11 ساڵەی کە پێش درووست بوونی شەقامە نوێیەکان لە پێناوی ڕزگاریو هاتنە ئارای ڕۆژگارێک،کە بتوانێت مووڵەت بە کەسانێکی هاوشێوەی دەسڵات دارە گەندەڵخوازوو ڕۆتین ویستەکان لە ڕۆژێکی وەک ئیمڕۆدا ببەخشێت و،بە کام جۆرو بە دوا مۆدێلی ترۆمبیلە گولە نەبڕوو تایەپانەکانیان فسفسپاڵەوان ئاسا بەڵێنی پڕ لە درۆو خەونی ئەفسانە ئاسا وەک پرۆژەو داهێنان بە هەژارانی کوردستانوهاوشێوەی فیداکارێکی پێش ئەمڕۆی بە دزی قۆرخکراو بفرۆشنەوە،کە هەموو تەمەنی جوانی خۆیو ئایندەی خۆی بۆ ئەوە بووە ڕۆژێک لە دوای ئازادی کوردستان ئەگەر هاوارو دادێکی کرد بە نەرمیو بە جوانی گوێی بۆ بگرنو، لە داخوازیو ویستەکانی دەسڵاتدارو سەرۆکو هاوخەباتەکانی سەردەمی شۆڕشی بە ناوکوردایەتی پاداشتی بدەنەوە.
ئەم دیمەنە ڤیدۆییەو سکانداڵێکی تری خوازیارانی ڕۆتین!
http://www.youtube.com/watch?v=75Q3M0apXmA&feature=player_embedded
ویژدان هەر بووە لە واتا ڕاستییەکەیدا تەنها لای کەسانێک بوونی نییە کە هەر لە سەرەتاوە لەو سەروەتە مرۆییە بێ بەش بوونە ،ئەگینا چۆن مرۆڤی بە ویژدان دەتوانێت گوێ بۆ کەسێک نەگرێت کە داخوازی لێ دەکات بۆ چرکەساتێکیش بێت ئاوڕێکی لێ بداتەوە ،خۆ هەموو جیهان بە وەستانو گوێ قوڵاخکردنی لە بەرابەر کەسانێک کە مافی ئەوەیان هەیە گوێیان لێ بگیرێت وێران نابێت،بەڵام وویژدان لای ئەوانە بوونی نییە کە بێ وویژدانی مامەڵە دەکەنو کۆتو بەند دەخەنە سەر ئەودەستو مەچەکانەی کە بە هەزاران جار بە قارەمانێتی دژ بە نەیارەکانی کوردو جاشو ئەنفالچییەکان بە کاریان دەهێنا لە سەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانی سەردەمی شۆڕشگێڕی، بێ ئەوەی وا هەست بکەن لە ڕۆژی خۆسەریدا هاوخەبەتەکانی ببنە خاوەنی ئەو هەموو دەسڵاتو پۆستەو بێز لە بینینیان بکەنەوە!
جگە لەوەی ئەم فیرعەونە کوردیانە لە جێ بەجێکردنی بەڵێنەکان تەنانەت بە کەسانی هاوڕێو هاوخەباتەکانیان کۆڵو لە هەرەسدان،کۆمەڵێک حەسحەسی دڵو دەروون ڕەقی وەک خۆشیان وەک دڕندە بۆ پاراستنی خۆیان داناوە کە لە هیچ بەهایەکی مرۆییو هەستێک کە مرۆڤ شادمان بکات بەش نەدراون ،کەچی زمانیان بۆ ووتنی گفتو بەڵێنی بەسەرچو تەنانەت ڕێگا بە میدیاکان نادەن فریای دانانی دیکتافۆنەکانیان بکەون لە سەر سەکۆی بەرۆکو سنگی ڕۆتین خوازەکان.
نەگبەتی نەتەوەیەک لەوەدا دەردەکەوێت کە بەڵێن زۆر بێت و فیداکارانی سەردەمی بە ناو نیشتیمانپەروەری دەسڵات بەدەستەوە بگرنو هەمان دەستوری داگیرکەر لە گەڵ هاونیشتیمانیان پیادە بکەن و،بەڵێنەکان نەچنە خانەی جێ بەجێکردنو،دادوگەشەپێدانی بوارە جۆراوجۆرەکان تەنها ناوو نووسراو بن و،کەسانی 11 ساڵ خەباتیش بە دوای تۆزی ترۆمبیلی بەرپرسە خەواڵووەکاندا هاوارکەنو، ئەوەشی ئەژماری بۆ نەکرێت ئەو خەونە کورتەیە کە خۆی لە بە دەست هێنانی خەڵوەتگایەک بۆ ئاسوودەیی یان هاوکارییەکی کەم و چارەسەری ئەو نەهامەتییانەی کە بە هۆی کوردبوونەوە هەرەسی بە ژیانیان هێناوە ،بەو ئاواتەی کە حەسحەسەکان مەودا فەراهەم بکەن ئەگەر شانس یاوەر بێت بە قاروون بووەکان جێگری سەرۆکی حکومەتی بە بەڵێن گەورە بوو ببینێت!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە