بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


ڕاپەڕین پیرۆزترە نەک کۆدەتا!!

Wednesday, 16/02/2011, 12:00




کۆمەڵگەی کوردی وەک هەموو کۆمەڵگەکانی تری ئەم جیهانە خاوەن زۆر شتی نایابو جوانو،ووتەو پەندوو چیرۆکی بە پێزە،سەرەتای ئەم بابەتەم بەووتەیە دەست پێ دەکەم کە زۆر جار لە نێوانی چینو توێژەکانی کوردەواریدا لەو کاتەی کە سەودا یان مەمەڵەی شتێک دەکەن،بۆ ئەوەی زوو بگەنە ئاکام یان کاتیان لە دەست نەڕوات بەوە دەگەنە دوا کۆتاو بۆبرەو دان بە سەوداکە کاتێک کەمێک ئاڵۆزی تێ دەکەوێت دەڵێن کورە باشە زۆر ووتن قورعان خۆشە،ئەمە من بۆ خۆم سەدان جارم گوێم لێبووە.
بەڵام بە داخێکی گرانەوە لە کوردستاندا سەرەڕای لەدەست دانو وونکردنی شتە جوانەکانی نەتەوەکەمان نەک خەریکە، بەڵکو ئۆمێدوو هیوای ژیان لە ڕێگادایەو بەرەو کۆماو ئەو نەخۆشخانانە دەبرێت کە ماوەی دەیان ساڵە نەیانتوانیوە تیماری دەردی هەژارێکی ووڵات بکەن، واتە دەمەوێت بڵێم کورە بەسە ئیتر لە خشتە بردنی بێ دەرەتانانی ووڵات زۆر ووتن ڕاستی خۆشە!
بۆ ووڵام دانەوەی کۆمەڵێک نووسەر کە نانی چەوریان لە دیوەخانی دەسڵات دایە بە باشم زانی وەک نووسەرێکی تێر بوو لە درۆو ڕاگەیاندراوە حیزبییەکان و ئەوانەی کە بە نووسینەکانیان چەواشەی گەلێک دەکەن، دوور لە هەرجۆرێک لە داکۆکی لە بزووتنەوەی گۆڕان جگە لەوەی کە بڕوای تەواوم بە ئازادی ڕادەربڕین هەیە،لە سەر ووشەی کۆدەتا بۆ ئەوەی کەسانێک کە نای زانن و بە بێ گوێدانە ئیرادەی بەشێکی ئیرادە ئازادی کوردستان کە دەنگیان بە بزووتنەوەی گۆڕان داوە،خەریکی زووڕنا ژەنینی خواستی دەسڵاتن،بڵێین ئەی ئەوانەی کە خۆتان بە نووسەروچینی ووشیاری نێۆ کۆمەڵگا زانیوە، دەزانن کۆدەتا بەواتای ڕووداو گەلێک دێت کە لە کاتوو ساتێکی ئاماژا بۆ نەکراودا کەسێکی سەرابازی یان دەستەیەکی خولیا بۆ کورسی دەسڵات بە پێی نەخشەیەکی تۆکمەو وورد لە ڕووی سەربازیو ئایدۆلۆژیوئیدارییەوە بڕیاری تەقاندنەوەی ڕەوشێک دەدەن کە وەک ماستی مەییو وایە،واتە کەسێک یان لایەنێک گەر بییەوێت کۆدەتا بکات ڕەهەندی گرنگ لەو کۆدەتایە دەبێت زۆر شاراوەو پارێزراو بێت نەک بە ڕۆژی ڕوون کۆدەتایەک بکات پێش ئەوەی بە دەسڵات بگات کورسییەکەی بەسەرەوە بشکێنن!واتە لە کوردستاندا هیچ کات ڕەوشەکە ڕەوشی کۆدەتا نییە لە بەر:
یەکەم/ بزووتنەوەکە بزووتنەوەیەکی دەست بەتاڵە لە چەکوو ئامێرەکانی جەبەرووتی و،بەهیچ شێوەیەک بە پێی زانستی سەربازیو ڕامیاری ناتوانێت بەو کارە هەستێت!
دووەم/ڕەوشی کوردستان ڕەوشێکی ئارام نییە بەڵکو کوردستانو دانیشتوانەکەی لە قەیرانێکی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن،هەربۆیەش دەتوانم بڵێم لە بری کۆدەتا ئاڵوگٶڕێکی مەزن لە ئارادایە کە خۆی لە ڕاپەڕینێکی پێرۆز یان هەڵوەشانەوەی ئەو داموو دەزگایانەدا سەرگەرم دەکات،کە بە بەڵێنی چەواشەکاری تەنها لە پێناوی بە دەستهێنانی چەند دەنگێکی دزراودا بۆ کاتوو ساتێکی کورت لە ماوەی دەنگ دانو دوای دەنگ دان بە خەڵکیان داوە!
سێهەم/نەبوونی شەفافیەتو،پەلکێش نەکردنی دزوو شەریکە دزەکان بۆ بەردەمی دادگا،یان پەیڕەوکردنی یاسایەکی خێڵەکی لە نێوان دەسڵات داراندا،کە بووتە ڕێگروو ناهێڵێت دزەگەورەکان ڕاپێچی داداگا بکرێت بە هۆی بوونی پەیوەندی بە هێزوو،ڕابردووی نێوانیان چی لە شاخوچی لە شار،هەربۆیەش لە بری کۆدەتا ڕاپەڕین پەسەند ترە نەک کۆدەتا!
تۆزێک زیاتربە پێچەوانەوە ئەوڕاگەیەندراوەی بزووتنەوەی گۆڕان دەتوانین نەک بە کۆدەتا بەڵکو بە باشترین چارەسەر بۆئەو قەیرانگەلەی کە ماوەی ٢٠ساڵە بەرۆکی کوردستانی گرتووە سودی لێ وەرگیرێت،چوونکە وەک زەنگێکی ووشیار کەرەوەش وایە بۆ بە ئاگا هێنانی ئەو کەسو لایەنوو دەسڵاتەی کە خەوی نەگبەتی بە سەریدا زاڵەو لە وێسگەی شەمەندەفەری هیواکان بە دووری نوێنی ڕزیوی داخستووە!!
هەموو کەس دەزانێت لە کوێدا دەسڵات هەبوو بۆ باشتر کردنی ئەدای کاروو گەیاندنی داخوازییەکانی خەڵکی ئۆپۆسیزێۆن لە پێویست پێویست ترە،ئەوانەی کە بە بەژنو باڵای دەسڵاتدا دەنووسنو دەخوێنن با پێمان بڵێن پێش بوونی ئۆپۆسیزێۆن کەی هەبوو باسکردن لە گەندەڵی بە ئاشکرا لە زاری بەرزترین کەسی دەسڵاتەوە؟! کەی هەبوو باوی هەڵ ماڵینی پەردە لە سەر ئەو بە هەدەر بردننانەی سەروەتوو سامانی گشتی کە دواترین و قیزۆونترینیان جیاوازی دانی مووچەی فەرمانبەران ،لە نێوان سلێمانیو پایتەختی کوردستان کە هەولێرە جگە لەوەی بە هەموو بڕیاروو ووتەیەک کە لە لایەن سەرکردە حیزبییەکانەوە دەردەچوو بە ئەشەدوو بیلا ڕاستەو پێشوازی لێ دەکرا،ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە دەسڵات بە ئایدیایەکی سیاسی سەقەت لە حوجرەی هەرەمی دەسڵاتیاندا مێشکی تاکە دەستەمۆکانی خۆی بۆ بەرگری پێ دەگەیاندو لە سەر هەمان بەزم بەردەوامە!
قەڵەم بە دەستە کانی دەسڵات لاریمان نییە کە ئەرکە بەسەرتانەوە دەبێت بۆ بە دەست هێنانو پاراستنی بژێوی ژیانتان پارێزگاری لەو دیوانە بکەن کە لە بەردەرگاکەیدا وەک حەسحەس لە فەرماندان،بەڵام بیرتان نەچێت کە مرۆڤ ئەوکاتە ئەژماری مرۆڤی بۆ دەکرێت کە بوێروو ڕاستگۆو دەست پاک بێتو،بە ویژدانەوە دادوەری بکات نەک پشت لە راستیەکان بکاتو لە کوێدا شەماڵ بوونی هەبێت بەو ئاراستەیەدا خەرمانی نەهامەتییەکان شەن تێ وەردات!
با بە ویژدانەوە بڕوانینە ڕوداوەکانوو، خەڵکە هەژارەکەی کوردستان بە سەر پردی ڕزییوو تەپیودا گووزەریان پێ نەکەین،نەک بێین لە بەر ئەوەی سەر بە دەسڵاتین هەر کارێک هاوشیوەکانی گۆڕان بە باشی دەزانن بە کۆدەتاو تێکدانی ئاساییشی کوردستان پێناسەی بکەین!خۆکفری ئیلاهی نابێت جارێک خامەی پاک نووسی بە دەستەوە بگرنوتاوانو بەڵێنە یەک لە دوای یەکەکانی دەسلاتی خانە خوێتان بکەنە سەردێڕی ڕۆژنامەکانتانو سەرنجی نەیارەکانتان کە کۆدەتا چییەکانن بۆ لای خۆتان ڕاکێشن!دڵنیا بن هەرەمی دەسڵاتە ستەمکارەکان وەک ئەوەی بە چاوی خۆتان دەیبینن لە خلۆربوندایەو ئەوانەش کە پارێزگارییان لێ دەکەن هەر هەمان ئایندە چاوەڕوانیانە،لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە هەموومان لە یەک شەمەندەفەردا بەرەو وێستگەی ئازادی کوردستان دەڕۆیشتیین،کەس باکی لە کەس نەبوو خێرە وا ئێستا دەستان بە دسڵاتوو بەرپرسە گەندەڵەکانەوە گرتووە؟!ئەی نازانن بەشەکەی تریش خاوەن خەباتو قوربانیدانن؟!،ئەی نازانن کوردستان تەنها مافی دەستەیەکی دیاری کراو نییە؟!ئەو دەستەیەی کە داخوازی خەڵک بە تێکدانو،ڕەخنەو ئامۆژگاریو بەیانامەکەی گۆڕان بە کۆدەتا دەزانن ،خۆشیان باش دەزانن لە زەلکاوی خیانەت دا تا بینە قاقا چەقیونو بۆ لەدەست نەدانی هەرەموو دەسکەوتە نا یاساییەکانیان هانتان دەدەن تابیان پارێزن،هێشتا زووە ئەی ئەوانەی کە بە بێ گەێشتن لە ڕاستی رووداوەکان خۆتان ناشرن دەکەن دەست لە ناو دەست یەک دەنگو یەک ڕەنگ دوور لە هەر جۆرە لە خشتە بردنێک وەرنە ڕێزی بەرەی گەلو گەلیش هی هەموانە .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە