کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەمانچە ڕاكێشان و جنێوو پەلامار دان نمونە جوانەكەى هەڵبژاردنى بەرەو كۆنگرەى سنورى مەڵبەندى (11) كەلار بوو بەبەڵگەوە!!

Friday, 14/05/2010, 12:00


دەمانچە ڕاكێشان و جنێوو پەلامار دان نمونە جوانەكەى هەڵبژاردنى بەرەو كۆنگرەى سنورى مەڵبەندى (11) كەلار بوو بەبەڵگەوە!!

1- لەپاش ئەوەى كۆنفراسى كۆمیتەكان دەستى پێكرد لە 8/5/2010 ,مەڵبەندەكەى (حمە چاوجوان) ململانێ و باڵ باڵ باڵێن زیادى كردووە,بۆئەوەى هەر باڵێك سەركەوتن زیاتر مسۆگەر بكات,وەكەوتونەتە جمو جۆڵ لە دوولاوە,لایەنى یەكىم بەرزكردنەوەى پلەى ڕێكخراوەیى كۆمەڵێك كادیر كە لەنێوان باڵەكاندا دابەش كراون,هەرچەندە نوسراوى مەكتەب ڕێكخستن هاتووە كەپلە بەرز كردنەوە ڕاگیراوە,بەەڵام لێپرسراوەكان بێ گوێدانە بڕیارەكانى پلینیۆم و پەیماننامەى ئاكارى مەلا بەختیار و كۆنفراسى ڕێكخستن و مەكتەبى (عیماد احمد) (7) كادیر پلەیان پێدراوە بەم شێوەیە بەسەر باڵەكاندا:



1- جەلال ڕەشید : لەپۆلیسەوە بۆ ئەندام بەش لە باڵى (جەلال عبدالله).

2- عمر توبا: لەجێگرى كۆمیتەوە بۆ ئەندام مەڵبەند لە باڵى (جەلال عبدالله)

3- حیدر محمد سعی: لەجێگرى كۆمیتەوە بۆ ئەندام مەڵبەند لە باڵى(عاسى جێگیر مەڵبەند)

4- شێخ عبدالرحمن :لەئەندام كۆمیتەوە بۆ ئەندام مەڵبەند لەباڵى (حمە چاوجوان)

5- م.پشتیوان لەئەندام كۆمیتەوە بۆ ئەندام بەش لەباڵى (حمە چاوجوان)

6-على عبدالعزیز : لەئەندام بەشەوە بۆ ئەندام مەڵبەند لەباڵى (حمە چاوجوان)

7- حمید لەتیف : لەئەندام كۆمیتەوە بۆ ئەندام بەش لەباڵى(جەلال عبدالله).

وەلەدواى ئەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى كۆمیتەكان دەرچوو كە ململانێیەكى سەخت هەبوو بەم شێوەیە بوو:

1-كۆمیتەى كەلار زۆرترین و سەخترین ململانێ ى تێدابوو ,تەنانەت (حمە چاوجوان) لەشەوەكەیدا بەهۆى دەمەقاڵەو متمانە نەكردن بەدەستكارى سندوقەكان,بەسەرخۆشى خۆى كردۆتە ناو كۆمیتەداو چەندین جنێوو قسەى ناشرینى پێوتوون, وەلەكۆتاییدا ئەنجامەكان زۆربەى كەلار كۆنییەكان دەرچوون, وەپاشان سەربەخۆكان (ڕیفۆرم) بەڵام باڵى جەلال عبدالله لاواز بووە.



2-كۆمیتەى سەركەوتن// زۆربەیان سەر بەباڵى (جەلال عبدالله) دەرچوون كەبریتین لە باجەڵانەكان,ئەم كۆمیتەیەش ململانێ ى سەختى تێدا بووە,تەنانەت (عاسى) جێگر مەڵبەند دەمانچەى ڕاكێشاوە.



3-كۆمیتەى شێروانە// لەم كۆمیتەیەدا زۆربەى ئەندامانى كۆنفراس سەر بە باڵى جەلال عبدالله و حمە چاوجوان و بەڵام عاسى لێرەدا لاواز بووە, وەهەندێ لەسەر بەخۆكانیش دەرچوون.

4-كۆمیتەى ڕزگارى // ئەم كۆمیتەیە زۆربەى دەرچووەكان سەر بەباڵى (عاسى) جێگیر مەڵبەند , وەسەربەخۆكانیش بەپلەى دووەم هاتوون.

5- كۆمیتەى باوەنوور//لەم كۆمیتەیەدا سەربەخۆكان بەپلەى یەكەم دەرچوون,پاشان باڵى حمە چاوجوان, ئینجا جەلال عبدالله.

6-كۆمیتەى شێخ تەویل و دێرینەكان// لەنێوان باڵى حمە چاوجوان و جەلال عبدالله دا دابەش بوون, وەهەندێ لەسەر بەخۆكانیش دەرچوون.



كەلارى

14/5/2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە