مەسعود ی تیرۆریست و سەگەكانى سەرى ڕەش.
Saturday, 15/05/2010, 12:00
من عاشقى سەرى ڕەش نیم ، چونكە سەرى سپى كردم ، سەرى ڕەش ئەو شوێنەیە كە پیاوێك و هۆزەكەى لێیە و جارجارە دەردەكەوێت و دەڵێت من سەرۆكتانم ، بەڵام من دەمەوێت بڵێم بائەو پیاوە لەسەرى ڕەش بێتە خوارەوە نەكا ڕۆژێك سەگەكانى چواردەورى گۆشتیان دەست نەكەوێت و پەلامارى بدەن ، واتە دەمەوێت بڵێم مەسعود بارزانى بەسەگەكانى سەرى ڕەش بڵێت ئیستێك بكەن لەپەلاماردان و وەڕین.
ئەگەر جەنابى به ناو سەرۆك بەسەگەكانى بڵێت بوەستن لە پەلاماردان ، ئەوا سەرجەم خەڵكى كوردستان دەكەونە مانگى هەنگوینیەوەو لەبرى ئەوەى پیاسە بەنێو كۆڵانەكانى پایتەختدا بكەن ، دەچنە ئەوروپاو لە كۆڵانەكانى پاریسدا پیاسەدەكەن و لەوێشەوە سەرێك لە ئەمریكاش دەدەن و لەبەردەم پەیكەرى سەربەخۆیى ئەمریكادا هاوار دەكەن لەسایەى سەرۆك بارزانیەوە ئێمە سەربەخۆترین لەگەلى ئەمریكا .
ئەگەر سەگەكانى جەنابى به ناو سەرۆك پەلامار نەدەن پرسیارەكانى ئێمە دەست پێدەكات و دەڵێین " جەنابى به ناو سەرۆك ئەم هەموو سەگ كەلەت بۆچى یە ؟ كێ هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشى نیشتیمانى فیشە كە ژەنگاویەكانى نێو گیرفانى چەتەكانى لاى تۆ ، یان نوكى قەڵەمەكەى ئێمە ؟كوشتنى وشە بۆ ؟ 31 ى ئاب بۆ ؟ بۆچى سوپاى توركیات هێنایە كوردستان ؟ چ مەبەستێكت هەبوو لەكڕنوش بردن بۆ ێەدام حسین ؟ جەنابى به ناو سەرۆك كێ پیرۆزە وشە یان تۆ ؟ كێ عەشایەرو نەخوێندەوارە ئێمە یان جەنابت و سەگەكانى دەورو بەرت ؟ پێمان بڵێ تۆ گەورەیت یان حەقیقەت ؟ سەردەشت عوسمان و سۆرانى مامە حەمە كێ شەهیدى كردن ، حزبەكەى تۆ یان وشەكانى ئێمە ؟
ئەگەر جەنابى به ناو سەرۆك بەسەگەكانى بڵێت بێدەنگ بن و مەوەڕن ، ئەواحەزدەكەم بڵێم " ئیتر ئیتر بەبێدەنگ بوونى سەگەكانى سەرۆك چیترجامانەى سور نابینین بە خوێنى ڕۆژنامە نوسانى هەرێمەكەم ڕەنگ كرابێت ، ئەگەر پەلامارم نەدەن ئەوادەڵێم " جەنابى به ناو سەرۆك خوێنى ئێمە سەگە كانى جەنابت هارناكات ، ئەگەر دەتەوێت سەگەكانت هاربكەى ئەوابڕۆ خوێنى هیتلەرو نیرۆن و ستالینیان بۆبێنە ، چونكە سەگەكانى چواردەورى تۆ بەخوێنى چواردەورەكەى ئەوان هاردەبن، كاكى بەرزانى ئێمە كەسانێكین تەنها حەقیقەتمان پێیە كە بیگەیەنین بە گەلە كەمان ، ئێمە بێجگە لەوشە و قەڵەم هیچى دیكەمان پێنى یە، ئێمە نەوەیەكین نەبوینەتە پیاوى مۆسادو میت و ئیتڵاعات و ئەرگەنەگۆن .
ئەگەر بهناو سەرۆك بەڕواى نەبینێت گەنجێكى هەژارى نێو كۆڵانە كانى پایتەخت عاشقى كچەكەى ببێت ، چۆن بەڕەواى بینى باوكى ژنێكى ڕووسى بێگانە بەكورد بخوازێت ؟
ئەگەر سەگەكانت لێم نەوەڕن ، دەڵێن جەنابت پێت قبوڵ نى یە كەس ناوى كچ و ژنت ببات ، پێمان بڵێ ئەى چۆن بەڕەواى دەبینى كە چەندین كچ و ژن ڕۆژانە لەسەرى ڕەش هەتك دەكرێن ؟
سەرۆكی تهزویر ئەم پرسیارانەى كەلەتۆیان دەكەم هەر لەو پرسیارانە دەچن كە دەمەوێت لە گەورە دیكتاتۆرە كانى جیهانیان بكەم ، زۆر دەگەڕێم تاجوانیەكت تێدابدۆزمەوە ، بەڵام هیچ شك نابەم ، بۆیە دەمەوێت لێرەدا پێت بڵێم بمبورە سەرۆكی تهزویر لەئێستاوە بەسەرۆكى خۆمت نازانم ، من سەرۆكێكم ناوێت باكى بەكوشتنى نەوەكانى نەبێت لەسەرئەوەى عاشقى كچەكەى بن . من سەرۆكێكم ناوێت لەو دیو سەرى ڕهشەوە كەس بەپیاو نەزانێت ، سەرۆكێكم ناوێت جامانەكەى سەرى بەخوێنى گەنجانى وڵاتەكەم تۆخ بكاتەوە ، من سەرۆكێكم ناوێت سەگى هەبێت و پاسەوانى بكەن ، سەرۆكێكم ناوێت نەخوێندەوارو عەشایەربێت و کهلهپووچ بێت ، سەرۆكێكم دەوێت وەكو نیكۆلا سەركۆزى ژنەكەى لەنێو خەڵكدابیت ، سەرۆكێكم دەوێت تێگەشتو خوێندەوار بێت ، سەرۆكێكم پێ قبوڵە كە سەرى سپى بێت لەپێناو سەرى ڕەشدا ، نەك جەنابت مەسعودی تهزویرچی ، سەرى خەڵكت سپى كرد لەپێناو سەرێ ڕە شدا .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست