کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌رێوبه‌ره‌ گشتیه‌کانی حکومه‌ت هه‌موو تورکمانن بۆ؟؟؟؟!!!!

Friday, 08/05/2009, 12:00

1088 بینراوە


له‌م رۆزانه‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی کشتوکالم کرد به‌مه‌به‌ستی کاری پێویست ، کاره‌کم لای به‌ رێز به‌رێوبه‌ری گشتی وه‌زاره‌ت بوو که‌ ئافره‌تێک بوو، له‌ په‌یژه‌ی نهۆمی دووه‌م سه‌رکه‌وتم هاورێیه‌کی کۆنی خه‌باتی شاخم بینی ناسیمه‌وه‌ یه‌کترمان ماج کرد ، گوتم ج ده‌که‌ی له‌ وه‌زاره‌ت گووتی لێره‌ فه‌رمانبه‌رم ، له‌ فلان به‌ش ، ووتیه‌من تۆ ج کارت هه‌یه‌ ؟ گوتم ته‌نها واژووی به‌رێوبه‌ری گشتیم هه‌یه‌ ، گووتی ته‌واو بویت وه‌ره‌وه‌ لام تۆ میوانمی ئه‌مرۆ نابی بگه‌رێیه‌وه‌ ، زۆر هه‌ولم دا که‌ رازی بکه‌م ئه‌بێ بگه‌رێمه‌وه‌ ،مه‌جالی نه‌دام ،
به‌هه‌رحال چوومه‌ ژوری به‌رێوبه‌ری گشتی بینیم به‌ زمانی تورکی قسه‌ ده‌کات له‌گه‌ڵ میوانێکی ، ئه‌وه‌بوو واژووی کرد له‌سه‌ر په‌راوه‌که‌م ، گه‌رامه‌وه‌ ژووری براده‌ره‌که‌ی شاخم ،، چاێکی بۆ بانگ کردم ورده‌ ورده‌ باسی یادگاری شه‌ره‌کانی ده‌شتی هه‌ولیرو یادگاریه‌ خۆشو تاله‌کانمان گێراوه‌ ، من له‌ براده‌ره‌که‌م پرسی باشه‌ ئه‌وو به‌رێوبه‌ره‌ گشتیه‌ تورکمانه‌ ؟ گووتی به‌لێ. گووتم باشه‌ ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ به‌رپرسێکی ئیداری تورکمان ببینم ، ئه‌و پێکه‌نی گووتی ده‌لێی به‌س له‌ وه‌زاره‌تی کشتوکل تورکمانت بینیوه‌ ؟ گوتم بۆ هه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌ی تر ؟ پێکه‌نیو گوتی ته‌واوی ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێکردنی کوردستان ، به‌رێوبه‌ره‌گشتیه‌کان تورکمانی ئه‌سلن. منیش به‌ سه‌رسورمانه‌وه‌ گووتم : نه‌ بــــا به‌!!؟ گوتی :بۆ نه‌تده‌زانی ؟ گووتم :ناوه‌لا ،گووتی با پێت بلێم : (ووه‌زاره‌ته‌کانی :په‌روه‌رده‌ ، شاره‌وانی ،پیشه‌شازی ،کشتوکال ،.............) هه‌موو به‌رێوبه‌ره‌گشتیه‌کانی تورکمانن ، هه‌موویان له‌سه‌ر لیستی پارتی دامه‌زراون هه‌مووشیان (نه‌وزاد هادی)پارێزگاری هه‌ولێر هه‌لی بژاردوونو دایان مه‌زراندون وه‌ ،چونکه‌ هه‌موویان تورکمانن وه‌ پارێزگاریش خۆی تورکمانه‌ نێچیر له‌ پشت جه‌نابی پارێزگاره‌ ، ئه‌و زۆربه‌ی پۆسته‌ ئیداریه‌ به‌رزه‌کانی داوه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ی خۆی ، به‌س کێشه‌ زۆر له‌وه‌ دا نیه‌ که‌ ئه‌وانه‌ تورکمانن به‌ڵکو له‌ زۆربه‌یان فایلدارن وره‌فیق حیزبیبوون وه‌ له‌حوکمه‌تی به‌عس هه‌موویان سودمه‌ند بوونه‌ وه‌ زه‌وویان پێدراوه‌ زیاتر له‌ جارێکیش ، ئێستاش هه مان شت نه‌ک پارچه‌ زه‌وویان وه‌رگرتوه‌ به‌لکو منداله‌کانیشیان هه‌موو دامه‌زراندوونو ده‌وامیش ناکه‌ن وه‌ به‌ ئۆئۆمبێلی حکومی خه‌نی بوونه‌ خۆیانو منداله‌کانیشیان ، به‌راستی ئه م قسانه‌ی هاورێیه‌ی پێشمه‌رگم زۆر بێئومێدی کردم به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی حکومه‌تی کوردستان . من پرسیم باشه‌ ێمه‌ی کورد و بنه‌ماڵه‌ شهیدو بنه‌ماله‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوولو نه‌وه‌ی ئه‌نفالو کیمیا بارانمان نیه‌ بروانامه‌ی کۆلیجیان هه‌بێت ئه‌وه‌ 18 سال به‌سه‌ر راپه‌رین تێپه‌ری هیچ کورو کچی ی کورد له‌ کۆله‌جه‌کان ده‌رنه‌چونه‌ ؟ ! که‌سانی پسپۆری کوردی پاکمان نیه‌ تا ببنه‌ به‌رێوبه‌ری گشتی ؟` ئه‌و براده‌ره‌م له‌ وه‌لام دا گووتی : به‌لێ ‌‌‌هه‌یتمان وه‌ زۆریشن به‌س ده‌سه‌لاتمان وه‌ک منو تۆ بیر ناکه‌نه‌وه‌ ، ئه‌مرۆ نه‌گبه‌تترین که‌س له‌ م کوردستانه‌ خه‌باتکارو بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلولو پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانی سیاسین ، حکومه‌ت رێزو پشتگیری مسته‌شارو عوسمانیو ره‌فیق حیزبی ده‌کات .به‌راستی قسه‌کانی کاریگه‌ری هه‌بوون له‌سه‌رم ،گووتم باشه‌ ئه‌بێت سه‌رۆک! به‌مه‌ بزانێت ؟ گووتی چۆن نازانێت ! گووتم سه‌یر له‌وه‌دایه‌ ئێمه‌ ده‌نگیان بۆ ده‌ده‌ین ! گووتی وه‌ڵا که‌س ده‌نگ به‌ پارتی نادات له‌ پارتیه‌کانی شۆرشی ئه‌یلولیش که‌ تاسه‌ر ئێسقان پارتین ، وه‌ یه‌کێتیش ئه‌وه‌ هه‌ر هیچ کاک نه‌شێروانیش لیستی گۆرانی له‌ دزی گه‌نده‌لی داناوه‌و له‌ یه‌کێتی جیا بۆته‌وه‌ وه‌ ده‌نگێکی زۆری پارتیش له‌ هه‌وادارانی پارتی ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌ لیستی (گۆڕان)(لیستی کاک نه‌شێروان) ، چوونکه‌ ئه‌م لیسته‌ دژی گه‌نده‌لیو ،دژی عوسمانی حکوم رانه‌ ، دژی مسته‌شارو ئه‌نفالچی داڵده‌دراوه‌ .
به‌راستی قسه‌کانی کۆتایی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ پێشمه‌رگه‌م زۆر ئومیدی نوێبونه‌وه ی پێبه‌خشیم ، منیش ده‌لێم بۆ پێشه‌وه‌ پێشمان که‌وه‌ کاک (نه‌شیروان مسته‌فا) ، ئێمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلولو بنه ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ و پارتی ده‌نگت پێده‌ده‌ین پێشمان که‌وا. هه‌مومان له گه‌ڵ لیستی گۆرانین .
خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌گه‌ر گه‌ر گه‌نده‌لی ئه‌و به‌رێوبه‌ره‌گشتیانه‌ت لایه‌ به‌سوپاسه‌وه‌ بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ی ره‌وانکه‌ :
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)