گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێت چی بکه‌ن
Thursday, 18/04/2013, 12:00
له راستییدا ده‌بێت نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک سه‌رۆکی حیزب و بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیی خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم کاندید بکردایه!
هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌یه، مه‌سعود بارزانی به زۆر ده‌یه‌وێت خۆی کاندیدکاته‌وه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوره‌که‌ی خۆشیان، یه‌کێتیه‌کانی سه‌ر به پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌رگری له بارزانی ده‌که‌ن و یاساناسه‌کانی سه‌ر به‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ش خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی ته‌فسیری جیاوازن بۆ ده‌ستوره‌که، تا که‌لێنێکی یاسایی تێدا بدۆزنه‌وه شه‌رعیه‌ت بده‌نه‌وه به بارزانی....
ئۆپۆزیسیۆنیش قاچێکی له ناو خه‌ڵکیی و ئه‌ویتریشی له‌لای ده‌سه‌ڵاته، واقی ووڕماوه و ماوه‌یه‌ک خه‌ریکی کۆبوونه‌وه بوون و ئیستا به زۆر و فشاری جه‌ماوه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی بڵێن مه‌سعود بارزانی بۆی نیه خۆی کاندیدکاته‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگێکیش له‌ناو ئیسلامیه‌کان ده‌بیسترێت که مه‌سعود بارزانی بۆی هه‌یه خۆی هه‌ڵبژرێته‌وه و مه‌سعوود به پێاوێکی خه‌باتگر و ماندوونه‌ناس به کوردایه‌ته‌وه وه‌سف ده‌کات ، وه‌ک :
یاریده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ئاساییه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جارێکی تر خۆی بۆ پۆسته‌که‌ی هه‌ڵبژێرێته‌وه.
سه‌عید عه‌بۆ له دیمانه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی باس وتی:" که‌س خێری به بارزانی نه‌کردووه بۆته سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان" . به‌و‌اتایه‌کی تر هه‌ندێک له که‌سانی ناو ئۆپۆیسیۆنیش هێشتا خۆیان ساغ نه‌کردۆته‌وه به‌رامبه‌ر مه‌سعود بارزانی.
ده‌زانرێت ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ، به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌سه‌ڵاتێکی مووتڵه‌قی له باشووری کوردستاندا هه‌یه و هه‌موو ئابوری و سه‌ربازی و ڕاگه‌یانی کۆنتڕۆڵ کردووه و ته‌نانه‌ت حیزب و لێپرسراوه که‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی وه‌ک ئاشوری و کلدانی و تورکمانیه‌کانیشیان به پاره و به‌رتیل و شوێن له حکومه‌تدا به‌کارهێناون تاکو له خزمه‌ت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دابن و له په‌رله‌مانیشدا هه‌میشه کورسی مسۆگه‌ر بن بۆ پارتی. که‌واته به‌هۆی شکستی یه‌کێتی و خه‌ت مایله‌کانی پارتی له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دا و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه دزراوه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه و ئه‌و هه‌موو هێزه چه‌کداره زۆره‌ی سه‌ر به‌م بنه‌ماڵه‌یه و کۆنترۆڵ کردنی سه‌رۆک و لێپرسراوه حیزبه‌کانی که‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌کان و کارکردنیان بۆ پارتی ، پارتی و بنه‌ماڵه سه‌رکه‌وتووی یه‌که‌م ده‌بن له هه‌ڵبژاردندا ، هه‌روه‌ها گه‌ر بێتوو ڕێگه‌ش بدرێت مه‌سعوود بارزانی خۆی کاندیدکاته‌وه ، ئه‌وا به دڵنیایه‌وه مه‌سعوود بارزانی ، وه‌ک جاری پێشوو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌موو ته‌زوویر و ترس و پاره‌و به‌رتیل به‌خشینه‌وه‌دا هه‌ڵده‌بژیرێته‌وه...
چۆن بتوانرێت کۆتایی به‌م ده‌سته‌ڵاته بنه‌ماڵه‌ییه بهێنرێت ؟
بارودۆخی زیاد له بیست ساڵ و مێژووی کۆنمان فێری کردووین که ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه هاوشێوه‌ی ده‌سته‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان به ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک کۆتای‌یان پێهێنراوه و ده‌بێت خه‌ڵک له‌بری چوون بۆ هه‌ڵبژاردن بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان دروشمی لابردن و ڕووخاندنی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه به‌رزکه‌نه‌وه.به‌ڵام پێشینی ڕاپه‌رینێکی جه‌ماوه‌ری دژ به‌ده‌سته‌ڵات له ئێستادا ئاسان نییه، ڕه‌نگه کارێکی ئاسان نه‌بێت و خه‌ڵکی کوردستانیش هێشتا ئاماده نه‌بێت به‌هۆی ئه‌و کۆنتڕۆڵه زۆره‌ی که ئه‌م ده‌سته‌ڵاته هه‌یه‌تی و نه‌بوونی ئۆپۆزیسێۆنێکی ڕادیکاڵ و ئازا و جه‌ماوه‌ریی.
به‌ناو ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه‌ی که ئێستا له باشووری کوردستاندا هه‌یه و خۆی له بزوونه‌وه‌ی گۆران و دوو حیزبی ئیسلامی‌دا ده‌یێته‌وه، که له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندان، له راستییدا ده‌بوو خۆیان به‌ته‌واوی ئاماده بکه‌ن و هه‌ندێک له ئه‌رکه‌کانیان بریتی بوایه له‌مانه :
یه‌که‌م - ڕێگه له ته‌زویرگرتن
وه‌ک ده‌زانرێت له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا چه‌نده‌ها ته‌زوویر کرا و زۆربه‌یان ئاشکرا بوون ، بۆیه زۆرگرنگه بۆ ئۆپۆزیسیۆن که هه‌موو هه‌وڵێکی بدات ڕێگه له هه‌موو جۆره ته‌زویرێک بگرێت چ له‌کاتی ده‌نگدان دا و چ له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگه‌کان بۆ مه‌ڵبه‌ندی ژماردنیان . هه‌روه‌ها ڕێگه له شێوه‌ی ده‌نگدانه‌که بگیرێت که به‌هۆی دواکه‌وتوویی سیسته‌می ده‌نگدانه‌وه مه‌ره‌که‌ب به‌کارده‌هێنرێت چونه ده‌سه‌ڵاتی تاڵانکه‌ری کوردی سه‌ڕه‌رای ئه‌و بودجه زۆره‌و ئه‌و هه‌موو سامانه زۆره که له هه‌رێمدا هه‌یه هیچ کارێکی له‌سه‌ر به سیستماتیک وکۆمپیته‌رازه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانی هاووڵاتیان نه‌کردووه ، به‌ڵکو هه‌ر خه‌ریکی دزین وخۆده‌وڵه‌ندکردن بووه.
دووهه‌م - ڕێکخراوه جیهانیه‌کان
ئاگادارکردنه‌وه و به‌شدار پێکردنی ڕێکخراوه جیهانیه‌کان و عێراق له چاودێری کردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که وبه‌رزکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی خۆیان چرکه به چرکه و سه‌عات به سه‌عات ...
سێیه‌م - کاندیدکردنی یه‌کێک بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم
زۆر گرنگه بۆ ئۆپۆزیسیۆن که کاندیدێکی هه‌بێت یان پاڵپشتی له کاندیدێک بکات له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه سیاسیه‌کان...ئه‌و که‌سه‌ش ده‌بێت خۆشه‌ویست بێت لای خه‌ڵک و گه‌نده‌ڵ نه‌بێت و بتوانێت بڕیاری ئازایانه بدات و هه‌موو ده‌سته‌ڵاته ده‌ستوریه‌که‌ی خۆی به بێ هیچ ترسێک جێبه‌جێ بکات.
به‌پێی ماده‌کانی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان ، سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌سته‌ڵاتی دیایکراوه و ده‌توانێت حکومه‌ت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ..
با سه‌یرێکی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی کورستان بکه‌ین :
سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
مادده‌ی:99
یه‌كه‌م: هه‌رێم سه‌رۆكێكی هه‌یه به‌ناوی "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان" كه سه‌رۆكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌یه (پاسه‌وانی هه‌رێم) و نوێنه‌ری گه‌لی هه‌رێمه وله بۆنه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم ده‌كات و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان دزگاكانی فیدراڵ وده‌زگاكانی هه‌رێمدا ده‌كات.
دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم جێگرێكی ده‌بێت له ئه‌ركه‌كانیدا هاریكاری ده‌كات و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌شه.
مادده‌ی: 100
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به ده‌نگدانی نهێنی گشتی ڕاسته‌وخۆ، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
مادده: 101
شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌رجه‌كانی پاڵاوتنی و چۆنیه‌تی تۆمه‌تباركردن و دادگاییكردنی و حاڵه‌ته‌كانی كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به یاسایه‌ك دیارده‌كرێت.
مادده‌ی:102
سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ر له ده‌سته‌به‌كاربوونی ئه‌ركو فه‌رمانه‌كانی ئه‌م سوێنده ده‌ستووریه‌ی خواره‌وه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق ده‌خوات:
"سوێند ده‌خۆم به خوای گه‌وره پارێزگاری له ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و یه‌كێتی و به‌روژه‌ندییه‌كانی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و ڕاستگۆیانه‌و دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانم جێبه‌جێ بكه‌م و پابه‌ندی ده‌ستووری كوردستان-عیراق بم".
مادده‌ی:103
ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم چوار ساڵه وده‌كرێت بۆ ویلایه‌تَێكی دووه‌م هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
مادده‌ی:104
سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:
یه‌كه‌م: پێشنیاركردنی پرۆژه‌ی یاسا وبریاره‌كان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
دووه‌م: ده‌ركردنی ئه‌و یاسا‌و بریارانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دایان ده‌نێت، له‌ماوه‌ی ده (10)رۆژ له رۆژی وه‌رگرتنیان له لایه‌ن دیوانی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه، سه‌رۆك بۆی هه‌یه توانج له هه‌مووی یان له هه‌ندێكی بدات وره‌وانه‌ی په‌رله‌مانیان بكاته‌وه بۆ دووباره چاوپێخشاندنه‌وه‌یان.، ئه‌و كاته بریاری په‌رله‌مان بنبر ده‌بێت له‌باره‌یه‌وه‌و ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دیاركراو ده‌رنه‌كرا، به په‌سندكراو داده‌ندرێت.
سێیه‌م: ده‌ركردنی فه‌رمانێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا، یان به‌كۆتایی هاتنی ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی، ئه‌مه‌ش به‌پێی مادده‌ی 96ی ئه‌م ده‌ستووره له‌گه‌لڕ ره‌چاوكردنی ئه‌وماوانه‌ی له مادده‌كانی 96 و97ی دا دیاركراوون.
چواره‌م: ده‌ركردنی فه‌رمانی بانگهێشتكردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌ستنی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی هه‌ڵبژاردنی له‌ماوه‌ی پازده ڕۆژدا، له ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و بانگهێشتنه نه‌كرێت، ئه‌وا په‌رله‌مان خۆی ڕۆژێك دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه دیاركراوه، كۆ ده‌بێته‌وه.
پێنجه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق به ده‌ركردنی فه‌رمان (مه‌رسوم)، له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له‌م ده‌ستووره یان له یاسای په‌رله‌مانی كوردستاندا، دیاركراون.
شه‌شه‌م: ده‌ست پی له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی وه‌زیران.
حه‌وته‌م: ده‌ركردنی هه‌ندێ فه‌رمان كه هێزی یاساییان هه‌یه، دوای ڕاگۆڕێنه‌وه‌و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌می سیاسی یان ئاساییشه گشتییه‌كه‌ی یان دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی روو به‌ڕووی مه‌ترسی تێكده‌رانه‌ی ئه‌وتۆ هاتن كه هه‌ڕه‌شه له قه‌واره‌كه‌ی بكات و نه‌شده‌توانرا په‌رله‌مان كۆ ببێته‌وه، به مه‌رجێك ئه‌و فه‌رمانانه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا بخرێنه به‌رده‌می، ئه‌گه‌ر نه‌خرانه به‌رده‌می یان خران و په‌رله‌مان په‌سه‌ندی نه‌كردن، ئه‌وا ئاكاری یاسایی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌شته‌م: ده‌ركردنی لێبوردنی تایبه‌ت به تاوانباران، به‌پێی یاسا.
نۆیه‌م: په‌سندكردنی بڕیاری له سێداره‌دان، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆ زیندانكردنی تا هه‌تایی.
ده‌یه‌م: ڕاگه‌یاندنی باری نا ئاسایی له حاڵه‌ته‌كانی جه‌نگ، داگیركردن، یاخیبوون، پشێوی، كاره‌ساتی سروشتی، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا یان هه‌ر حاڵه‌تێكی نا ئاسایی دیكه، به‌و مه‌رجه‌ی ماوه‌ی یه‌كه‌میان له مانگێك تێپه‌ڕ نه‌كات و درێژكردنه‌وه‌كانی دواتر به قایل‌بوونی په‌رله‌مان بكرێن و بۆ ماوه‌یه‌ك بن، كه هه‌ر جاره له سی مانگ تێپه‌ڕ نه‌كات و به زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بێت، و به یاسایه‌ك حوكمه‌كانی تایبه‌ت به باری نا ئاسایی ڕێكده‌خرێن.
یازده‌هه‌م: بانگهێشتكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی له كاتی پێویستداو قسه‌كردن له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته دیاركراوانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ به‌ستراوه‌و سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه.
دوازده‌هه‌م: ڕێگه‌دان به هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزی چه‌كداری فیدراڵ بۆ ناو هه‌رێم له‌كاتی پێویستدا، به قایل‌بوونی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق، به مه‌رجێك ئه‌رك و شوێن و ماوه‌ی مانه‌وه‌یان دیار بكرێت.
سێزده‌هه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم، به ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، بۆی هه‌یه هێزی پێشمه‌رگه (پاسه‌وانی هه‌رێم) یان هێزی ئاسایشی ناوه‌خۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بنێرێت.
چواره‌ده‌هه‌م:
ڕ) پالێوراوی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی رابسپێرێت بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی سی (30) رۆژ له رۆژی راسپاردنیه‌وه.
ب) سه‌رۆكی هه‌رێم پالێوراویكی دیكه‌ی هه‌مان فراكسیۆن راده‌سپێرێت كه وه‌زاره‌ت پێك بهێنێت ئه‌گه‌ر پالێوراوی یه‌كه‌م له‌و ماوه‌ی له برگه (1) ی سه‌ره‌وه‌دا دیاركراوه نه‌یتوانی وه‌زاره‌ت پێك بێنێت.
ج) له حاله‌تێك پالێوراوی دووه‌میش نه‌ی توانی وه‌زاره‌ت پێك بێنێت، سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه كه‌سێكی دیكه كه په‌سه‌ندی ده‌كات رابسپێرێت وه‌زاره‌ت پێك بێنێت.
د) ده‌كرێ ئه‌وه‌ی راده‌سپێردرێت به پێكهێنانی وه‌زاره‌ت له نێوان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، یان هی دیكه بێت.
پازده‌هه‌م: ده‌ركردنی فه‌رمانێك بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان وه‌زیرێك، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان متمانه له هه‌ریه‌كێكیان ده‌ستێنێته‌وه.
شازده‌هه‌م: ده‌ركردنی فه‌رمان (مه‌رسوم)ێك بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان وه‌زیرێك و ڕاسپاردنیان بۆ به‌رده‌وامبوون له ئه‌ركه‌كانیاندا، تا پێكهاتنی وه‌زاره‌تێكی نوی.
حه‌ڤده‌هه‌م: ده‌ركردنی فه‌رمان (مه‌رسوم) بۆ دامه‌زراندنی نوسینگه‌ی تایبه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدان له باڵوێزخانه‌و نێردراوه دیپلۆماته عێراقیه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا.
هه‌ژده‌هه‌م: دامه‌زراندنی خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان، پاش كاندیدكردنیان له‌لایه‌ن وه‌زیری تایبه‌تمه‌نده‌وه‌و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
نۆزده‌هه‌م: دامه‌زراندنی دادوه‌ران و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، دوای كاندیدكردنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمه‌وه.
بیسته‌م: به‌خشینی پله‌ی سه‌ربازیی به ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه (پاسه‌وانی هه‌رێم) و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و ده‌ركردن وخانه‌نشینكردنیان، به‌پێی یاسا ره‌چاوكراوه‌كان.
بیست و یه‌ك: به‌خشینی نیشانه‌و مه‌دالیای تایبه‌ت، به‌پێی یاسا.
مادده‌ی:105
مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وجێگره‌كه‌ی به یاسا دیار ده‌كرێت.
مادده‌ی:106
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیوانێكی ده‌بێت، كه پێكهاته‌و ئه‌ركه‌كانی به یاسا دیار ده‌كرێن.
مادده‌ی:107
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه یان كۆچی دوایی كرد یان تووشی په‌ككه‌وته‌یی هه‌میشه‌یی هات، سه‌رۆكێكی تر به هه‌مان ڕێگه‌ی كه له‌م ده‌ستوره‌دا دیاركراوه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چۆل بوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌ركوفه‌رمانه‌كانی ده‌بینی تا سه‌رۆكێكی نوی به هه‌مان شێوه‌ی له‌م ده‌ستوره‌دا هاتووه، هه‌ڵده‌بژێردرێت.
سێیه‌م: له‌كاتی ئامادده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یان وه‌رگرتنی پشوو، جێگره‌كه‌ی ئه‌ركه‌كانی به‌جی ده‌گه‌یه‌نێت. به پێی ئه‌و ڕه‌شنووسه و ماده‌کانی ده‌ستوریه‌کان ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێت به سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌توانێت گۆڕانکاری زۆر گرنگ بکات و هه‌موو ئه‌و چه‌نده‌ها پڕۆژه و پاکێجانه‌ی ئۆۆزیسێۆن پێشکه‌شی ده‌سته‌ڵاتی ده‌کرد ده‌توانێت زۆربه‌یان جێبه‌جێ بکرێن ...
لێره‌دا گرنگه ئه‌و که‌سه‌ی کاندید ده‌کرێت یان پاڵپشتی ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسۆنه‌وه کێ بێت !
به‌ڕای من کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن نابێت له ئیسلامیه‌کان بێت ، چونکه ئه‌و کاته خه‌ڵک چه‌واشه ده‌کرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه که گه‌ر به کاندیدی پاتی و یه‌کێی نه‌ده‌ن ، ئه‌وا به‌دیل ئیسلامیه و کوردستان ده‌که‌نه ئه‌فگانستان یان میرنشینێکی ئیسلامی دروست ده‌که‌ن وئه‌م که‌مه ئازادیه‌ش که‌هه‌یه له‌سایه‌ی ئه‌ماندا هیچی نامێنێت..
باشترین کاندید ده‌بێت بێلایه‌نێکی ئه‌کادیمی و ته‌جروبه‌دار و ئازا له بڕیاردا بێت ، گه‌ر ئه‌و که‌سه بێلانه‌یه نه‌هاته پێشه‌وه و ده‌رنه‌که‌وت ، ئه‌وا باشترین که‌س که خۆی کاندید بکات نه‌وشیروان مسته‌فایه..
ڕه‌نگه زۆر که‌س یان خودی نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بێت که خۆی کاندید کات بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم به بیانووی ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌ڵات هه‌موو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگایان به ده‌سته‌وه‌یه وزۆر زه‌حمه‌ته سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێت و شکست ده‌هێنێت ، ئه‌گه‌ر هۆکه‌ی ئه‌مه‌بێت ، که‌واته هه‌ڵبژاردن هیچ مانایه‌ی نابێت وئیتربۆچی په‌ناده‌به‌نه بر سندوقی ده‌نگدان و خه‌ڵکیش نا‌ئومێد ده‌که‌ن، ده‌با په‌نابه‌رنه به‌ر شه‌قامی کوردی و خه‌ڵک بهێنه سه شه‌قامه‌کان و داوای ڕۆشتی ده‌سته‌ڵاتی به‌ماڵه‌یی بکه‌ن و به بڕوای من ئه‌مه ته‌نها ڕێگه یه بۆ نه‌مانی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ..
خۆ ئه‌گه‌ر خۆ کاندید نه‌کردنی نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌وه بێت که ئه‌م زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که سه‌رۆکی هه‌رێم یان سه‌رۆکی په‌رله‌مان یان ئه‌ندا په‌رله‌مانیش بێت ، ئه‌وا ئه‌میش هه‌ر وه‌ک له کۆمه‌ڵگا ئاییی و عه‌شاییری و دواکه‌وتووه‌کاندا خۆیان زۆر له‌خه‌ڵک به گرنگتر ده‌زان و وه‌ک مه‌رجه‌عێک خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و له‌سه‌روو خه‌ڵک و حیزبه‌که‌ی خۆشیانه‌وه‌ن...
له‌زۆربه‌ی ووڵاته دیمکراسیه‌کاندا سه‌رۆکی حیزبی براوه له هه‌ڵبژاردن دا ده‌بێت به سه‌رۆک کۆمار یان سه‌رۆک وه‌زیران به پێ ی سیسته‌می ئه‌و ووڵاته ....به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا سه‌رۆک حیزبه‌کان خۆیان زۆر له‌وه به گه‌وره‌تر ده‌زانن...
بۆیه پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه له نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌ر تۆ سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیت و بزووتنه‌وه‌که‌ت یان حیزبه‌که‌ت به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌کات ، ئایا ئاماده‌یت خۆت کاندید بکه‌یت بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم یان... گه‌ر له‌هه‌ڵبژادندا ئێوه سه‌رکه‌ووتنتان به‌د‌ه‌ست هێنا و زۆرترین کورسی په‌رله‌مانتان ده‌ست که‌وت ، ئاماده‌یت ببیت به سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ؟
گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌خێر بێت ، ئه‌وا ڕه‌نگه باشتر بێت واز له سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆران بێنیت و وه‌ک مێژوو نووسێک یان ڕاوێژکارێکی سیاسی بیت له‌کوردستان...چونکه به‌ڕاستی ئاڵوگۆڕکردن له کوردستان و گۆڕینی سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی مرۆڤی جه‌ربه‌زه‌و بڕیارده‌ری ئازا و له‌خۆبووردی ده‌وێت...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست