شیرین تەشی ناڕێسێ
Friday, 10/10/2014, 12:00
ئیدی لەمەو بە دوا
بۆ تۆمار کردنی
مێژوویەکی پڕ لە شانازی
پڕ لە هەستو هیوا
شیرین تەشی ناڕێسێ
ئێستێ دەنگی چەکی گریلای کچ
رێبازی زولالی گریلای کچ
ورەی هەرە بەرزو
مژدەی سەردەمی رزگاری
لەگەڵ خۆی دێنێ وبۆنی
هەموو گوڵە بەڕەزاکانی
چیای کوردستان
دەکاتە دیاری و
لەسەرسنگی خاکی پیرۆزی
نیشتمان دەیچەقێنێ
لەدەستپێکی هەزارەی سێدا
بۆ ماڵ بە ماڵی خاک وخاوەنی شەهید
حەیرانی سەرکەوتن دەهەژێنێ
نەسەردەمی تەشی رێستن ماوە
نەسەردەمی خەوێ
نە کاتێک کە پیاوی ماڵێ
ناوی ،،عافرەتم،، لێ بنێ و
پێم پێبکەنێ
ببورە ،،وەفایی،، ئیدی
چیدی
شیرین تەشی ناڕێسێ
دەبێتە ئاڵا
دەبێتە سروود
دەبێتە قا قا
دەبێتە مامۆستایەکی
ژیرو وریا
بەهاری گەلان بۆ هەموو
چەوساوەکانی رۆژهەڵاتی ناوین
بە دیاری دێنێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست