ئیدارەى گەرمیان كرا بە مەڵبەندى گەرمیانى یەكێتى نیشتمانى كوردستانى
Wednesday, 20/06/2012, 12:00
ئێستا گەرمیان لەپاشا گەردانیەكى زۆرو بارو دۆخى خراپدا تێپەڕدەبێت ئەویش دواى ئەوەى سەلاح كویخاى بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى كرا بە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ئەم ئیدارەیە وەكو مەڵبەند هەڵسوكەوتى لەگەڵا دەكاو دەیەوێ ئیش و جێگا و پلە دابین بكات بۆكادیرو كارگێڕە نەخوێندەوارەكان و خاوەن بڕوانامە تەزویرەكانى ناو مەڵبەندى گەرمیان ئەمەش لەئەنجامى ئەوەیە كە سەلاحى كوێخا هیچ بڕوانامەیەكى نیە و لایەنى دەرونی ئاسودە نیە كە بەڕێوەبەرى فەرمانگەكانى خاوەن بڕوانامەن و ئەمیش كە پلەكەى پارێزگارە هیچ بڕوانامەیەكى نیە بۆیە دەیەوێ هەموو ئەوكەسانەى كەبێ جێگاو پلەو نەخوێندەوارن لەمەڵبەند بیان هێنێتە حكومەتەوە چونكە پێشتر ئەمانە هەموو ئیهانەیەكى ێلاحى كوێخایەن قبوڵ كردووەو قبوڵیشى دەكەن و بیركردنەوەیەشیان وەكو یەك دواكەوتووە ئەمە سەرەڕایى ئەوەى كەخۆیى لە ماوەى پێشمەرگەیاتى لەشاخ لەسەر تەعەداكردنى شەرەف لەخەڵكى لادێكان تەقەى لێكراوەو دەستى گۆچكراوەو ئێستا هەموو ڕۆژێك پۆز لێدەدات بەسەر خەڵكیدا و دەڵێت من لەسەردەمى شۆڕش و پێشمەرگەیاتى دەستم برینداربووە كەپێچەوانەكەى ڕاستە لەگەڵ عدنان حمەى مینا و محمود سەنگاوى گۆڕانكاریە ئیدارییەكانیان دابەشكراوە لەنێوانیانداو هەریەكە بەشى خۆیى هەیە بۆگۆڕانكارى كردن لەبەڕێوەبەرێتى و بەڕێوەبەرێتیە گشتیەكانى ئیدارەى گەرمیان بەم شێوەیەیە :
بەشى عدنانى حمەى مینا (بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى گەرمیان ، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتى گشتى وەبەرهێنانى گەرمیان وا بڕیارە تازە بكرێتەوە).
بەشى محمود سەنگاوى و كاندیدەكانى (بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى گەرمیان كاندیدەكەى ناوى دكتۆر حسن پێشتر لەنەخۆشخانەى شۆڕش لەسلێمانى لەسەر بەدڕەوشتى و دزى و گەنەڵى دەركراوە ئێستا دەیانەوێ بیسەپێنن بەسەر گەرمیانى قوڕبەسەردا، سەرۆكایەتى شارەوانى كەلار، بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەكانى گەرمیان).
بەشى سەلاحى كوێخا (بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان ، بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى گەرمیان ، بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان) ئەم ڕاستیانە دەبێت خەڵكى گەرمیان بزانن و ئەم دەستە گەریە قبوڵ نەكەن و ڕاپەڕین بكەن دژى ئەم مشە خۆرو گەنەڵانە پێویستە سەرۆكایەتى هەرێم و سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران بەتایبەت كاك نێچیرڤان بارزانى سەردانى گەرمیان بكەن و لیژنەیەك دروست بكەن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و ڕێكخراوەكان و نوێنەرى خەڵكى ناڕازى و بەدواداچوون بۆ دەست كەوتنى ڕاستیەكان بكەن ئەگەربێت و پارتى و یەكێتى لێكۆڵینەوەو لێپێچینەوە نەكەن لەگەڵ عدنانى حمەى مینا ، محمود سەنگاوى ، ێلاحى كوێخا چاوەڕوانى موفاجەئە بكەن لەهەڵبژاردنى داهاتوو بۆدابەزینى دەنگەكانیان بەشێوەیەكى چاوەڕوان نەكراو وە خۆپیشاندانێك كە حكومەت بەتەواوى لەگەرمیان بوونى نەمێنێت و سەرجەم فەرمانگەكان بكەونە بەر غەزەبى خەڵكەوە.
چاوەڕوانى هەواڵ و ڕاستى زیاتر بن لەسەر تۆڕە مافیەكەى گەرمیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست