کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واله‌که‌ی لڤین تاله‌بانی هێنده‌ی تر ته‌نگه‌ نه‌فه‌س کرد‏

Thursday, 05/05/2011, 12:00






له‌ ئه‌نجامی ئاشکرابوونی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که‌ هه‌ردوو بنه‌ماله‌ دایان رشتووه‌ بۆ تیرۆرکردنی هه‌رسێ سه‌رکرده‌ی ئۆپۆزسیۆن.تاله‌بانی به‌هه‌له‌داوان خۆی گه‌یانده‌وه‌ کوردستان و که‌وته‌وه‌ به‌شان هه‌لدانی خویندکاران ومامۆستایانی سه‌ر به‌ خۆیان وبه‌ شانوبال هه‌لدانیان.به‌لام داخه‌که‌م یه‌کێک له‌ مامۆستایان نه‌ی توانی و جورئه‌تی نه‌کرد پرسیار له‌ تاله‌بانی بکات و بلێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ لای ئێوه‌ به‌نرخ وبه‌رزین بۆ چی ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساله‌یه‌ که‌ به‌شیک له‌ موچه‌که‌ی ئێمه‌تان بۆ خۆتان بردووه‌ وخواردوتانه‌ ؟
تاله‌بانی وده‌زگا راگه‌یاندنه‌ چه‌واشه‌کاره‌که‌یان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن گوایه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌ مه‌رج داوای گفتوگۆ ده‌کات و گفتو گۆ ش پێویست ناکات مه‌رج دابنرێ بۆی ،
به‌لام وه‌زیری پیاو کوژی هه‌رێم ده‌لێ به‌مه‌رجێ هێزه‌کان ده‌کێشینه‌وه‌ که‌ خۆپیشاندان نه‌که‌نه‌وه‌.تاله‌بانیش له‌ئه‌نجامی دانیشتن له‌گه‌ل عه‌لی باپیر ووتبوی گرێنتیم بده‌رێ که‌ خۆپیشاندان نه‌که‌نه‌وه‌.دیاره‌ تاله‌بانی له دوای شه‌ری نیوان یه‌کیتی وپارتی ئه‌وه‌ چه‌ند سالێکه‌ شه‌ر رووی نه‌داوه‌ له‌ کوردستان خه‌ریکه‌ شیت ده‌بێت بۆ رشتنی خوینی ده‌یان کوردی تر .چونکه‌ له‌ هه‌ر جوار پارچه‌ی کوردستان هیچ هێزو حیزب ورێکخراو نیه‌ که‌ یه‌کێتی شه‌ری پێ نه‌فرۆشت بێ.به‌به‌لگه‌وه‌ هه‌موو رابوردووه‌کان روون وئاشکرا دیارن.بۆ نموونه‌ حیزبی شیوعی کوردستان وحیزبی سوسیالیستی کوردستان وهێرش کردنه‌ سه‌ر باره‌گاکانی په‌که‌که‌ وحیزبه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی رۆژ هه‌لات و تیرۆر کردنی چه‌ندین کادیری ئه‌و حیزبانه‌..وه‌ هۆی سه‌ره‌کی هه‌لگیرسانی شه‌ری نێوان پارتی وئه‌وان هه‌ر یه‌کێتی بوو،
له‌هه‌موی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رۆکی هه‌ر ێم دیاره‌ ‌ که‌ گوێ ی له‌قسه‌کانی وه‌زیری پ.م نه‌گرتووه‌ که‌ چی ده‌ووت له‌که‌ناله‌که‌ی خۆیان زاگرۆس .به‌لام به‌بلاو کردنه‌وه‌ی هه‌واله‌که‌ی لڤین به‌هه‌لکروزاوی داوای لێکۆلینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کات وه‌له‌لایه‌کی تره‌وه‌.
سه‌یر له‌وه‌دایه‌ که‌ تاله‌بانی خۆشی نازانێ به‌ چ شێوه‌یه‌ک باری حیزبه‌که‌ی لای خه‌لک راست بکاته‌وه چونکه کورد ووته‌نی‌ گلۆله‌ی که‌وتۆته‌ لێژی و که‌س باشی بۆ نابێژی..‌
به‌تایبه‌ت که‌ شاری سلێمانی له‌ده‌ست داوه‌.ئیتر ئه‌گه‌ر جه‌ندین لیژنه‌ی یاسایی دابنین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واله‌ی لڤین .ئه‌وا لای خه‌لکی کوردستان کاوو بایه‌ چونکه‌ هه‌موو خه‌لک ده‌زانێ که‌ تیرۆر پیشه‌ینه‌براوه‌ی ئه‌ودوو بنه‌ماله‌یه.‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە