کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی مه‌سعود بارزانی هوشیار زێباری کرده‌وه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌؟

Thursday, 30/12/2010, 12:00


ئه‌گه‌رچی هه‌موو که‌سێکی به‌ ئاگا له‌ سیاسه‌تی کوردی‌و عیراقی باش ئه‌زانێ که‌ له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هیچ سودێکی بۆ دۆزی کورد له‌ عیراق نیه‌، به‌ڵام بنه‌‌ماڵه‌ی بارزانی جارێکی تریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان بۆ هوشیار زێباری وه‌رگرته‌وه‌. حه‌قه‌ بپرسین بۆچی مه‌سعود بارزانی ئه‌مجاره‌ش هوشیار زیباری کرده‌وه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌؟
به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌رگیراوه‌، مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ر داوای ئیسرائیل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌‌ی عیراقی بۆ کورد وه‌رگرتۆته‌وه‌. مۆسادی ئیسرائیل ئه‌و داوایه‌ی له‌ ماڵی بارزانی کردووه‌ بۆ راپه‌راندنی کاری جاسوسی خۆیان له‌ سه‌فاره‌ته‌کانی عیراق. هوشیار زێباری بێ مه‌بده‌ئو بێ مۆراڵیش تاکه‌ کاندیدی کورد بوو، که‌ ئه‌م جاره‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق وه‌رگرێته‌وه‌. بێگومان په‌یوه‌ندی نێوان مۆسادی ئیسرائیلی‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ گشتی‌و مه‌سعود بارزانی به‌ تایبه‌تی زۆر کۆنه‌و ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو. مه‌سعود ئه‌و کاته‌ سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستن بوو چه‌ندین جار سه‌فه‌ری ئیسرائیلی کردووه‌و داخیلی چه‌ندین ده‌وره‌ی مۆساد بووه.‌ ‌
هوشیار زیباری له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردو توانیویه‌تی له‌ ناو هه‌مو سه‌فاره‌ت‌و قونسولگه‌رییه‌کانی عیراق شانه‌ی جاسوسی بۆ ده‌زگای پاراستن دروست بکاو له‌ رێی ئه‌وانیشه‌وه‌ ئه‌و وه‌کره‌‌ جاسوسییه‌ی کردۆته‌‌ شوێنی چالاکی بۆ ده‌زگای مۆسادی ئیسرائیلی. له‌ دوای روخانی سه‌دامه‌وه‌ به‌شێکی گرنگی چالاکییه‌کانی ده‌زگای مۆساد له‌ ووڵاته‌ عه‌ره‌بی‌و ئیسلامییه‌کان‌و به‌شێک له‌ وڵاتانی دنیا له‌ رێی پاراستنه‌وه‌ جێبه‌جێ ئه‌کرێن‌، چونکه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ که‌متر گومان له‌‌وه‌ ئه‌که‌ن کوردێک له‌ ‌ناو سه‌فاره‌تی عیراقی‌یه‌وه‌ کار بۆ مۆساد بکات.
با حکومه‌تی عیراقی‌و ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامی‌و عه‌ره‌بییه‌کان چاوێک بخشێنن‌ به‌ سی ڤی کارمه‌نده‌ کورده‌کانی قونسوڵگه‌ری‌و سه‌فاره‌ته‌کانی عیراق له‌ وڵاته‌کانیان‌‌و به‌دواداچونێک له‌ سه‌ر کارو کرده‌وه‌ی ئه‌و کارمه‌نده‌ کوردانه‌ بکه‌ن‌‌، چونکه‌ ئه‌مانه‌ له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان گوێ به‌ پیرۆزی کاره‌ ره‌سمییه‌کانیان‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان‌و ناوو نابانگی کورد ناده‌ن، به‌ڵکو وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، خزمه‌تکاری هه‌موو لایه‌ن‌و وڵاتێک له‌م دنیایه‌ ئه‌که‌ن.
سه‌رانی کورد ئه‌بوایه‌ له‌ کاتی دانوستاندنه‌کانا له‌گه‌ل مالیکی له‌ بری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، که‌ هیچ سودێکی بۆ کورد نیه،‌ یه‌کێک له‌ وه‌زاره‌ته‌ سیادییه‌کانی تری وه‌ک نه‌وت، دارایی‌ یان نه‌خشکێشانیان داوا بکردایه‌. به‌ڵام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و له‌سه‌ر خواستی ئیسرائیل‌ داوای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان کرد. کاتێکیش داوای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان له‌ مالیکی کرد، مالیکی بێ سێ‌و دوو به‌ داواکه‌ی ماڵی بارزانی رازی بوو، ته‌ئکیدیشی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ هوشیار زیباری‌ باشترین وه‌زیری کابینه‌ی پێشوو بوه‌و به‌ شانازییه‌وه‌ ئه‌یکاته‌‌وه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە