دەیانەوێت بەدەردی (سەردەشت عوسمان)م بەرن ئەوكەسەی هەڕەشەی لێكردم خەڵكی نەجەف وكەربەلایە!
Saturday, 16/07/2011, 12:00
سەرەتا دەلێم پێم خۆشە قوربانی فیشەكێ بم پێم كفرە ژێردەستەی حزب ودەست هەڵگری میدیابم هەرەشەوفەزیعەت تاكەی تكایە بابەس بێ،لە17ی شوباتەوە كەوتمە بەردەمی هەرەشەو چ لەرێگەی موبایلەوە چ بە ئیمێڵ چ بە فیس بووك چ بە وەرقە فرێدان وهەلواسین،وەك لە ڕاپۆرتی شەش مانگی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی هەرێمی كوردستان ناوم توماركرابوو كە بەچەند دێرێك من ڕووبەڕووی هەرەشەبومەوە ژیانم كەوتە بەردەم مەترسییەكی گەورە و كە وەك گەنجێك خاوەنێكی مالپەرێكی سەربەخۆبوم بەناوی (ڕێرەو) پێان راگەیاندم بەشداری خوپێشاندان وپشتگیری و مالپەرەكەت بۆ مەرامی ئۆپسوێن بەكار نەهێنی وچەند برادەرێك پێیان ڕاگەیاندم لە دادگا شكات بكەم وەك رێزگرتنێك ئەو هەنگاوەم نا سەرەتا داوایەكم لەسەر ئەو ژمارەییەی هەرەشەكەی لێكردم توماركرد ،خۆم توشی نیگەرانی زۆربوم چ لەهاورێیان چ لە خزمان
لەژێرچەند پرسیارێكدا ڕۆژگاریان لێتاڵ كردم" دەڵین كاكە وازبێنە! بۆ ماڵی خۆت وێران دەكەیت! تۆ شەر بۆ لەگەڵ حزب دەكەیت !بۆخوت كردۆتە ئامانج! تۆ كارت بەنوسین چیە؟! بۆ دانانیشی بۆ خۆت وتۆ ئەم دەسەلاتە ناناسی! تۆ دەتەوێت بچیتە گژ هەورا !بەیەك فیشەك ساردت دەكەنەوە! لەگەل ئەوشدا دەڵین "كوری باشی ڕاستی دەڵێت ئەزانین خۆت وبنەمالەت قوربانی داوە وخاوەن شەهیدی بەڵام بیربكەوە سەرتا بابلێم ئەم وتانە بەفەزیعەت بەمن ئەوترێت ونازانم دەبێت دەسەڵات تۆزێك هەست نەكا كەگەنجێكی بەناحەق ئازاردەرێت لەچاوەروانی ترس وئازاردا بژی خوێندنەوە بۆحزبەكەی بكرێ كەبنەمالەكەی تێدا قوربانی بووە ناو زەنگ بكرێ وەك حزبێكی تۆقێنەر ڕۆژنامەنوس كوژ دژی میللەت ،گەندەڵ پری كوتلەكاری پری واسیدە ،سەرویی هەمووخەمەكان بەقسە نەیەت تۆش هیچ پەنایەك شك نەبەیت پەنای بۆ بەرێت جگە لەدوتێی ڕاپۆرتێكی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی هەرێمی كوردستا باورناكەم دەزگایەكی نیشتیمانی لێمی پرسی بێ كاكە تۆ چیت كردوە و بۆچی ئەم هەڕەشانە لەتۆ دەكرێت بەنامە و بەئیمێل فەیس بووك و لەوەرقە هەلواسین جگە لەوەی پەنام بۆ دادگای كەركوك برد ڕەوانەی دەزگای (مكافحەی ئیرهاب) كرام وهێندەیان هێنام و بردم كە هێندەیان شكاندم بەچەندین هەوێی جۆراو جۆر لەبەردەم داگاو پۆڵیس و سكرتێر"فەزیعەتی دنیام خوارد كەخۆزگەم بەمەرگ دەخوارد لەو كاتانەدا بگات پێم یەك ڕۆَژێك جوومە بەردەم جەنابی دادوەرێك سەرەتا بەدەنگی جەنابی سەدامیانە ووتی" جوان بۆستە ودواتر ووتی بڵێ ڕاستی دەڵێم(سلام علیك ورحمەللە بركات) بێ گومان بەزمانی عەرەبی ،ووتی بۆ دەرەوە نەسكالاكەی خوێنەدەو نەپێێ وتم بۆچی رووداوەكەچۆن بوەو ئەوەندە لەدەرەوە چاوەروانی بریار بكە دادوەر دەری دەكا ووتیان تەواو بێ خەم بە ئەمە چی بوو من(ئیفادە)م ڵێوەرگیرا ئەوەی جێی باسە دوومانگ هاتوو چۆ وتیان نوسراو كراوە بۆ كۆمپانیای ئاسیاسێل و زانیاریمان دەداتێ ئەوەسی مانگ چاوەروانی،پێم سەیرە كەسێك بەرپرسێك لەكەركوك تەنانەت سڵاویش ناكەن جگە لەلقی كەركوكی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان "نەیان پرسی كاكە لەم شارە هەی نیت ئەونە دەزانم وام لێهاتوە ئەم ولاتەم خۆشناویێ وهەرگیز نەدەیان ناسم نەبم ناسن نەئەو هاورێیانەی تورەیان كردم بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ من جاریكە لەگەڵیان دانانیشم بروانە چیرۆكی فەزیعەتێكی برادەرێكی خۆشەویستم كە برا بووین هانام بۆ برد هاوكاریم بكاو دەنگی دەگەیشە دەسەڵات ،دیاربوو زۆركەس فشەی پێ دەهات زۆربۆم باس كرد بێزاربوو هەردانیشتم لەنزیك كۆمپیوتەرەكەی لەناكا و بەهۆیی فایروسەوە كۆمپیوتەرەكەی راوەستا پێی ووتم شكاندت ووتم بەخوا دەست كاری هیچم نەكردوە ووتی عەیبی نەبوو ئەی لەخۆیەوە وایی لێهات بەپر قورگی گریانەوە تاسەعات 4ی ئێوارە دانیشتم تاهێدی بوەوە و پێم وت كاكە خۆم بۆت چاك دەكەمەوە بردم شەوچاكم كرد دیار بوو بێزارم كردبوو بەباسكردنی رووداوەكان بەناراستەخۆ دڵی شكاندم لەناوبرادەران ناسناوی ئارام فایرۆسیپێ بەخشیم كە گوایە من بچمە نزیك هەر كۆمپیوتەرێك رادەوەستێ چونكە فایروسم، تخوا شتی واتان بیستوە!؟بێگومان پێكەننی دەوێت،درێژەی باسەكەم كۆی نیگەرانی من لەوەیە كەسە ئازیزەكانت دەیانەوێت دوربن لێت چونكە كەر كوژرایی دەلێن فڵان كەس بەكوشتیدا نازانم بۆچی ڕۆشنبیران لەبری خەڵك رێك بخەن وهانی كەسانی بەتوانا بدەن بنوسن و نەترس ئازاو لەخۆ بردووبن هانی گەنج بدەن گەنج دروست بكەن پێم سەیرە لەقوربانیدان دەترس خۆ شۆرش بی قوربانی نابێت،یان هەموان دەمانەوێت دوربین لەقوربانیو واز لەو نوسیانە بێنم لەلەسەر دەرچون لەحزب وكاری میدیای ئەخڵاقیانەو ڕاستگویی و دەست پاكی وباسی بەرەی نیشتیمانی وپشتگیری ئۆپسوێن،نیگەرانی یەكی ترم بە جۆرێكی تر چەند بەرپرسێك گەیشتونتە كەسوكار وهاورێیانم هەوڵی وازهێنانم دەدەن كە لەكاری میدیا پێشم سەیرە كەسەكان هەندێكیان لای یەكێتین هەندێكیان لای پارتین بۆ مەسەلەی كوشتنم پیچەوانەی یەك یەك تاوانباردەكەن دەڵێن فلان پارت !!دەتكوژن دەفەوتێت بەبەلاش دەرۆیت دوایی چیت دەسەكەوێ جەرگی دایكت دەسوتێ جا بۆ وازناهێنی ئەوەندە دەزانم كەسوكارەكەشم چونكەجەرگیان سوتاوە و هەر مالە2 شەهید تا 4 شەهیدیان هەیە والێم بون بەئاگرخەرێكە وولات چۆل دەكەم پێشم ناخوشە دەقەیە لەكەركوك دووربم دڵنیاشم دوای دوجار برینداربون لەكەركوك بی كەركوك ناژیم جا بۆجی وام لێدەكەن وولات چۆل بكەم ، وازهێنان لەمیدیا وكاری ڕاگەیاندن ئەویش وتەكانی من لێرەوە مژدەیە بۆ دەسەلات ولایەنگران و هاورێیانم بە كەسە نزیكەكانیشمەوە بگرە دایك وباوكم.بەڵێنم بەخودا وگۆریی شەهیدانی خەباتی ریگەی رزگاری داوە تابمێنم بنوسم بە جورئەتانە بێ پارە نانەگیرفان بێ چونە ناوحزب بێ دەم گرتن بێ پشتیوانی كەس خەبات دەكەم دەست هەلگرتن لای من نیە.ئەنجامی ئەو دۆسێیەی باسم كرد لە دادگای كەركوك تۆمارم كرد فورمێكی ئاسیاسێل بەناوی (عقیل جاسم عبدالحسن) هاتوتەوە كە لە نەجەف وكەربەلا دادەنیشێت و لەگەرەكێك بەناوی (الحی تەالعاون)
لەدایك بووی (1975)ە، دادگا پَی راگەیاندم شكات لەو كەسە بكەم من لەدوتێی سكالایەك بە جەنابی دادوەر دەلێم من ئەوكەسە نیم رۆلەیەك بخەمە نیو زیندان لەكاتیكدا نایناسم ڕەنگە ئەو داماوە كوردیش نەزانێت یان بۆ دەیانەوێت هاولاتیەكی عەرەب بە دۆسیەكەمەوە تێوە بگلێنن یان رەنگە كەسێك پێی ووتبێ یان تاوانباریش نەبێت بە گوێرەی فورمەكەی ژمارە تەلەفۆنەكەی كە زانیاری رونترنەداوەو ،زانیاری زیاتر بەئێوەی خوینەردەدەم لەماوەیەكی تردا پشت بەخودا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست