پارتی و یەکیتی کەوتونەتە لەناوبردنی ئەندامانی خۆیان ، بەرەو کوێ دەڕۆن
Friday, 06/12/2013, 12:00
1683 بینراوە
ئەوەی ئیستا پارتی ویەکیتی لەپاکتاوکردنی ئەندامە هەستیار و بەرپرسەکانی خۆیان ئەنجامی دەدەن ،سیگنالێکی هەم مەترسیدار هەم دلخۆشکەرە . ترسناکەکەیلەوەدایە، بەرەو دەسەلاتێکی رەهای دیکتاتۆری لەهاوشیوەی سەدام دەرۆن ، کەبۆ چارەسەرکردنی بچوکترین کیشەیان پەنا بۆ تیرۆرو تۆقاندن دەبەن . دلخۆشیەکەشی لەوەدایە سەرەتای کۆتایی دەسەلاتیان وا دەبینرێ ، کەچۆن کەوتونەتە لەناوبردنی نزیکترین کەسایەتی خۆیان لەبەرپرسە ئەمنی و سیاسیەکانیان . راستی ئەو دوو نمونەش با سەیری هەمان میژویی سەدام و دارو دەستەکەی بکەین . بەهۆی لەخۆبایی سیاسی و گومانی لەچواردەوری سڵی لەهیچ نەدەکردەوە بەرادەیەک(عەدنان خێرولڵا و حسین کامیل و براکانی) بەسیناریۆی جیا جیا لەناوبرد ئەمەجگە لەسەدان و هەزاران بەرپرس و ئەفسەری . بەلام ئەم رەفتارانەی بوە هۆی سەرهەلدانی دەیان کێشە ی تری تا لەکۆتاییدا لەناوچوو . دەسەلاتی کوردیش بەدەر نیە لەو هاوکێشەیە بەتایبەتی کەئیستا رۆژ لەدوای رۆژ بروای بەکەس نامینێ و منالەکانیان خۆیان لەجومگە سیاسیە ئەمنیەکان دادەمەزرێنن
بەنمونە
دەڤەری زەردو دەزگای پاراستن
١/ سالێک لەمەوبەر بەرپرسێکی باڵای دەزگای پاراستن بەناوی عەمید بەختیار لەروداوێکی تەم و مژاوی لەناوبردرا (گوایە تیرۆریستەکان لەناویان بردوە) بەڵام بەپێی ئەو هەوالانەی لەکوردستان پۆست بلاوکرایەوە ئەو ئەندامەی پاراستن زانیاری لەسەر چۆنیەتی تیرۆری شەهید سەردەشت درکاندبوو بۆیە تیرۆریان کرد
٢/ چاودێری کامیرامانەکەی ئاسایشی هەولێر : ئەویش لەروداوێکی تەم ومژاوی لەناوبردرا کەبەپێی هەوالەکانی پارتی گوتیان خۆی کوشتیە ؟ گومانەکەش لەوەدا قول بۆوە کەلەگەرمەی هەوڵە تیرۆریستیەکەی ئاسایشی هەولێر بوو.ئەو تاوانە تیرۆریستیەی کەنێچیرڤان و مەسرور بارزانی هەریەکەی چیرۆکی گیرانەوەکەیان لەیەکتری نەدەچوو
٣/ مردنی (ئەدیب حەمید) لەروداوێکی تەم موژاوی سیاسیدا ، بەلام مەسرور بارزانی دەلێ جەڵتە لێی داوە
دەڤەری سەوز و دەزگای زانیاری
١/ لەناوبردنی پاسەوانە تایبەتیەکەی تالەبانی بەهۆکاری ئەوەی دزەی بە زانیاری لەسەر تەندروستی تالەبانی بردۆتە دەرەوە ، ئەگەر وردیش بینەوە ئەوا ماوەیەکە رۆژنامەی باسی نزیک لەپاراستن هەندێ زانیاری سەیر لەسەر تەندروستی تالەبانی بلاودەکاتەوە ، بەرادەیەک ئاماژە بەوەدەکات کە٩ پاسەوانی تایبەتی تالەبانی لەترسی لەناوبردن ئەوهوتێلەی تالەبانی لێی دەژی لێی نماون . ئەم هەلاتنەش دوای ئەو راپۆرتەی کوردستان پۆست بوو کەبلاوی کردەوە ئەگەر هەیە هەولی لەناوبردنیان بدەن چونکە ئاگاداری ژیانی تالەبانین
٢/ هەولدان بۆلەناوبردنی (شاسوار عەبدولواحید) بەریوبەری کەنالی NRT . کەدەبێ بلیین ئەم کەسایەتیە بەو تەمەنە گەنجیەو و ئەو کەنالە تێڤێیەی ، کەکردۆتەوە جیگای سەرنج و گومانە . بەتایبەتی پەنجەی بونی چەند بەرپرسێکی بالای سیاسی سلێمانی لەپشت ئەوکەسایەتیە و کەنالەکەی باس دەکرێ . بەواتای هەولی لەناوبردنی ، ململانێی نیوان بالەکانی یەکیتیە
ئەمە جگە لە ژەهرخواردن یان شیوەیەک لەشیوەکانی لەناوبردنی هەریەکەی لەو بەرپرسە بالایانەی پارتی ویەکیتی
١/ جەوهەر نامق
٢/ فەلەکەدین کاکەیی
٣/ جەرجیس فەتحوڵا
٤/ جەبار فەرمان
٥/ هیوا ئەحمەد مستەفا (تاوانباری سەرەکی ١٧ شوبات و تیرۆری شەهید سۆرانی مامەحەمە) کە ماوەی سالێک زیاترە وونە ئیتر نازانرێ ئەو هەوالانەی بلاوکراونەوە دروستە کەژەهر خواردکراوە یان پارتی خۆی شاردویەتیەوە
کەلیرەدا دەبێ بلێین رە نگ بێت زۆر کەس بروا بەو شیوە لەناوبردنانە نەکەن بەتایبەتی ژەهر خواردن یان لەناوبردنی ئەو چوارکەسایەتیە
بەلام ئەگەر تەنیا سەیری شیوەی لەناوبردنی کەسایەتیەکی وەک یاسر عەرەفات بکەین بەرونی دەبینین زۆر جار دەبێ لێکۆلینەوە پزیشکیەکان تایبەت و پارەی خەیالی بۆ تەرخان بکرێ تا راستیەکان ئاشکرا بێ ، چونکە خودی عەرەفات تاکەنالی جەزیرەی عەرەبی پارەیەکی خەیالی لێ سەرف نەکرد راستی ژەهر خواردنەکەی ئاشکرا نەبوو
لەکۆتایشدا سەرنج و تێبینمان بۆ ئەو بەرپرسە ئەمنی و سیاسیانەی پارتی ویەکیتی ئەوەیە ، ببینن هەریەک لەوانە چیان بۆ ئەو دەزگا و دوو حزب و بنەمالەیە لە (تاوان و ناپاکی و داکۆکی و خزمەت ... نەکرد کەچی لە لەسەر بچوکترین لادان لەقازاننجی دەسەلاتیان لەناویان بردون . بۆیە هەرچی خزمەتیان بکەن جگە لەنەفرەتی میژوو و شەرمەزارکردنی منالەکانتان کەباوکێکی تاوانبار لەمیژوو بۆ تۆمار دەکەن ، ئەوا لەسەر بچوکترین هەلە یان قازانجی خۆیان لەناوتان دەبەن . بۆیە کۆتایی بەتاوان بهینن و چیرۆکی ئەو تاوانانەی ئەنجامتان داوە و دەیزانن ، بنوسنەوە ، بەمەش دەبێتە بچوکترین خزمەتتان بەخەلک ، تاسبەی بەرلێبوردەیی یان نەفرەت لەمیژوودا بکەون چونکە دلنیابن حوکمی میژوو و رەورەوەکەی بەرەو ئەوە دەروات ئەوشیوە دەسەلاتە ستەمکارانە زو یان درەنگ لەناو دەچن