کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاره‌نووسی یه‌کێتی دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ به‌ چی ده‌گات ؟؟؟!!!‏

Friday, 31/07/2009, 12:00


له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ساڵی 1999 دا له‌ واشنگن ،   جه‌لال و   مه‌سعود ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کیان مۆرکرد ، به‌ ئاماده‌ بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاتی ئه‌مریکا (ماڵدین ئۆڵبراید) ،بۆ وه‌ستاندنی شه‌ری نه‌گریسی ناوه‌خۆ ، که‌ دوای ساڵانێکی زۆر به‌رده‌وام بوو، که‌ هیچ شتێک نه‌م ئه‌و دوو حیزبه‌ ، به‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کتر نه‌یکه‌ن هه‌ر له‌ ده‌رکردن بۆ ناوچوکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کتر له‌ هه‌ولێر و سلێمانی، گرتن و پڕ کردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌کانی ئاکرێ و قه‌لاچۆلان و ئه‌وانی تر، وه‌ بێ سه‌روشوێن کردنی چه‌ندان لاوی ئه‌م ووڵاته‌ به‌ بیانووی بێ مانا و هیچ، وه‌ چه‌ندان کاره‌ساتی تری جه‌رگ بڕ که‌ تا ئێستاش ئاسه‌واری خراپی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک لانه‌چووه‌، دوای پێکهێنانی کابینه‌ی 4 چواره‌م که‌ به‌ کابینه‌ی چه‌سپاندنی یاسا ناوزه‌ند کرا ،به‌ڵام ته‌نها یاسا نه‌چه‌سپا له‌ سه‌رده‌می ئه‌و کابینه‌یه‌دا، وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ زیاد بوو ، ده‌ست پێکردنی گه‌نده‌ڵی ،،داوێن پیسی کاربه‌ده‌سته‌کان،،، دزی ،،،هتد.

وه‌ له‌ دوای ئه‌مه‌ له‌ ساڵی 2005 دا کابینه‌یه‌کی نوێ پێکهات که‌ به‌ کابینه‌ی یه‌کگرتوو ناوزه‌ند کرا ، ئه‌مه‌ ،تا ئێره‌ ئاساییه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ من نامه‌وێ لێی دووربکه‌ومه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا یه‌کێتی بۆ وای لێهات و دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی به‌سه‌ردێت؟

وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کێتی ده‌ستی کرد به‌ ته‌سفیه‌ کردن و هه‌ڵبژاردنی ستافی نوێ بۆ کۆمیته‌ و مه‌ڵبه‌نده‌کانی خۆی ، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ زیانێکی زۆری به‌ یه‌کێتی و ڕیزه‌کانی گه‌یاند ، له‌ هه‌موو ڕووێکه‌وه‌، وه‌ ئه‌مه‌ وای کرد که‌ ستافێکی ناکارامه‌ و گه‌نده‌ڵ تر له‌وانه‌ی پێشه‌ خۆیان بێنه‌ سه‌ر کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی، له‌ مه‌سئوول کۆمیته‌ و مه‌ڵبه‌ند و ،،،،هتد، وه‌کو (ئه‌رسه‌لان باییز و مه‌لا به‌ختیا رو به‌کر مسته‌فا (به‌کر سه‌لامه‌ت (وه‌ چه‌ندانی تری وه‌کو ئه‌وانه‌ که‌ به‌ڕاستی زه‌ربه‌یه‌کی توندیان به‌ یه‌کێتی گه‌یاند ، سه‌ره‌ڕای بوونی ئازاد جوندیانی و مام جه‌لال که‌ ئه‌وانه‌ له‌ لووتکه‌ی تاوانبارانن سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی یه‌کێتی.

وه‌ له‌ هه‌مووی خراپتر و کاریگه‌ر تر ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌بوو که‌ له‌ نێوان  جه‌لال و  مه‌سعود مۆر کرا ، چونکه‌ که‌سی تر نازانێت چی تێدایه‌ جگه‌ له‌و دوو که‌سه‌، که‌ یه‌کێتی به‌ ته‌واوه‌تی ته‌سلیمی ئیراده‌ و داواکاریه‌کانی پارتی بوو به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک، وه‌ ئه‌وه‌ی بینیمان به‌ بڕیاری پارتی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ،یه‌کێتی ده‌ستی کرد به‌ ته‌سفیه‌ و ده‌رکردن و نان بڕینی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌ ساڵانێکی زۆره‌ خه‌بات ده‌که‌ن له‌ ناو ڕیزه‌کانی ئه‌م حیزبه‌دا، وه‌ ته‌نها تۆسقاڵێک وه‌فا نه‌بوو له‌ لایه‌ن یه‌کێتی یه‌وه‌، وه‌ دوای ته‌واو بوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ده‌بینین که‌ به‌ لێشاو ئه‌ندامانیان له‌ هه‌موو ئاسته‌کان له‌ : ئه‌ندام پۆل، به‌رپرسی پۆل، به‌رپرسی که‌رت، به‌رپرسی کۆمیته‌ ، تا کار گه‌ییشته‌ ئه‌وه‌ی که‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نداکانیش بگرێته‌وه‌ به‌ لام ئه‌وه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نداکان جیاواز له‌ وانی تر ، به‌وه‌ی

که‌ تا 5 ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا کاریان بۆ ده‌کردن و خه‌ڵکیان له‌ خۆیان ده‌کرد به‌ دوژمن ، نمونه‌ش به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووکان (بێستوون سابووراوه‌یی) که‌ هه‌ڵی کوتابووه‌ سه‌ر هاوکارمان کاک گۆران دووکانی ،وه‌ چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی تری ڕاستی، وه‌ هه‌واڵی تڕۆ کردنی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی کۆیه‌ و دووکان ، بڵاو کرایه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ لایه‌ن ئه‌و دوو که‌سه‌ تاوانباره‌ ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ به‌ خۆیان داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌یان کردووه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستی دا مه‌کته‌بی سیاسی پێیانڕاگه‌یاندوون که‌ ئێوه‌ که‌م ته‌رخه‌م بوونه‌ له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ، وه‌ ئه‌وه‌تا ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌بینین که‌ چۆن شکستێکیان هێناوه‌.

وه‌ له‌ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان ،،هه‌ر یه‌که‌ له‌وانه‌ش ئه‌گه‌ری ناردنه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیه‌وه‌ ، ئه‌وانیش (مه‌لا به‌ختیار ووته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی ، چونکه‌ ئه‌وه‌ بۆ دووه‌م جاره‌ که‌ یه‌کێتی ده‌خاته‌ ناو زه‌لکاوی سه‌رشۆڕی و دۆڕانه‌وه‌،یه‌که‌میان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان که‌ وای ڕاگه‌یاند له‌ خانه‌قین و ناوچه‌کانی ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد هاوپه‌یمانی کوردستانی و به‌ تایبه‌تیش یه‌کێتی ده‌نگێکی زۆر ده‌هێنێت ، به‌ڵام دوایی ده‌رکه‌وت که‌ پارتی زۆر زیاتری هێنا له‌وه‌ی که‌ یه‌کێتی هێنای، چونکه‌ ئه‌و ناوچانه‌ نه‌یانده‌زانی پارتی واتای چی ، نه‌یانبینی بوو پارتی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ له‌و شوێنانه‌، وه‌ ئه‌م جاره‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ که‌ وای پیشانی سه‌رانی یه‌کێتی و خه‌ڵکی کوردستان ده‌دا ،که‌ باشترین خزمه‌ت به‌و ناوچانه‌ کراوه‌، که‌چی واش نیه‌ و نه‌بووه‌،،، ئه‌رسه‌لان باییز له‌ دوای ئه‌و دێت، چونکه‌ لێپرسراوی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی یه‌کێتیه‌، ئه‌ویش که‌م ته‌رخه‌م بووه‌ له‌ هۆشیار کردنه‌وه‌ و پاکتاو کردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌ سه‌ر به‌ لیستی گۆڕان بوون له‌ ناو یه‌کێتی، چونکه‌ ئه‌و ده‌رکردنه‌ به‌ پێی به‌رنامه‌ ده‌ڕۆیشت و ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌،،، وه‌ دکتۆر به‌رهه‌م ،هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ هیچ کام له‌ پۆسته‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و حکومه‌تی پێنادرێت، وه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا ده‌رکردنێکه‌ بۆ به‌رهه‌م ساڵح ، وه چونکه‌ ئه‌و ببوو به‌ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی لیستی کوردستانی،وه‌ له‌ دوای ئه‌ویش ئازاد جوندیانی به‌ر پرسی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی، هه‌ر له‌ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌رکردن له‌ ناو ده‌زگا سه‌ره‌کیه‌کانی ڕاگه‌یاندن ده‌ستی پێکرد ،، سه‌ره‌تا سه‌ر نووسه‌ر و جێگره‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ و دوای ئه‌ویش هه‌ر یه‌که‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی گه‌لی کوردستان و ئه‌وانی تریش ده‌ست پێده‌کات،،وه‌ شێخ جه‌عفه‌ر و سه‌عدی پیره‌ و ،،،هتد ده‌گرێته‌وه‌، وه‌ ئه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و لێکترازانه‌ی ئه‌م جاره‌ی یه‌کێتی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌یبینێت ، هیچ کاتێک به‌خۆیه‌وه‌ نه‌یدیوه‌، وه‌ به‌ته‌واوه‌تی ده‌که‌وێته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و بارزانی ، ئه‌م جاره‌ش   جه‌لال بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵنابژێردرێته‌وه‌، چونکه‌ هه‌واڵه‌کان و ئاماژه‌ی ناو به‌ ناوی ڕاگه‌یاندنی لیسته‌کانی تری نه‌و په‌رله‌مانی عێراق خۆی به‌ڵگه‌یه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ نایانه‌وێ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆمار،،،، یه‌کێتی چاره‌نووسێکی ڕه‌ش له‌ چاوه‌ڕوانیدایه‌، وه‌ وای لێدێت که‌ تا ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ی داهاتوو ، یه‌کێتی به‌ شێوه‌ی به‌ شێوه‌ی حیزبی شیوعی ده‌بینین که‌ ماوه‌ی زیتر له‌ 70 ساڵه‌ خه‌بات ده‌کات ،که‌چی له‌ ڕووی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ که‌مه‌ که‌ به‌ نه‌بوون دێته‌ ژماردن، به‌ چاوه‌ڕوانی داهاتوو بین له‌ ماوه‌یه‌کی کورت دا زۆرێک له‌مانه‌ ڕوو ده‌دات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە