لەبەرامبەر بەرد..گوللە..لەبەرامبەر خوێن ..پارە... لەبەرامبەر گوڵیش تەنها زەردەخەنە؟
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
ئەمڕۆ مێژوو سەلەنوێ تۆمار ئەکرێتەوە ،لاپەڕەکانی وون دەبن لەناوی سەرکردەکان بەناوی هەموومیللەت ئەنوسرێتەوە،یەکەمین شەهیدی دەسپێکی ڕاپەڕینی ناوچەکە بەرگەکەی بەناوی ئەوو وێنەی عەرەبانەکەی ئەڕازێتەوە شەهیدەکانی تریش بەشەهیدانی شارەکەمانەوە ناویان تۆمار ئەکرێ وبۆ هەتایی دەمێنێتەوە،مێژوویەك بەتاڵ لەگەورەکردن وقارەمانێتی سەرکردەکان،مێژوو بەم شێوەیەو هەریەکەو بەجیا ئاوا دەینوسرێتەوە
گەلی تونس لاوێك خۆی کردە قوربانی وئاگری لەجەستەی خۆی بەردا وبووە یەکەمین شەهیدو خۆری ئازادی بۆمیللەتەکەی هەڵهێنا،میللەتێكی تووڕەو قارەمان بەڵێنیان دا گەر هەمووشیان تیابچن دەبێت ئاواتی شەهیدەکەیان بەدی بهێنن وئاگر لەوکورسیە نەفرەتیەبەربدەن تاڕۆژێ لەڕۆژان کەسێکی تر بەئاگری دەسەڵات نەسووتێ،میللەت بائوات گەیشت ویەکەم شەهیدیش ئاسوودە
گەلی میسر دوافیرعەونیان لەتەختی پادشایەتی هێنایە خوارێ وشەهیدەکانیشیان بوونە هەوێنی ئەو سەرکەوتنە مەزنە
گەلی لیبیا بەرەوڕووی گەورەترین دکتاتۆری ناوچەکە بوونەتەوە،نەوەکانی عمر موختار کۆڵ نادەن وبۆ گەیشتن بەئامانجیان گەورەترین قوربانیاندا لەناوچەکە
گەلانی تریش پێشبڕکێیانە لەسەر لاپەڕەیەکەمەکان بۆ تۆمارکردنی قارەمانێتیان وڕووخاندنی دکتاتۆرەکان وڕزگاربوونیان لەدژی جەوروستەمی دەسەڵات.
گەلی کوردیش لەهەرێمی کوردستان جگە لەناوی شەهیدەکانی بەداخەوە نەتوانرا ناوی گەلەکەی بخرێتە ئەوتۆمارەوە،گەل ڕاپەڕی بەرەوڕووی زۆرداران گەنجان پێشرەوی ڕاپەڕینەکەبوون بەبەرد تووڕەیی خۆیان باراند بەسەر دەسەڵاتداران لەبری گوێگرتن لەپاکی گەنجان گوللە باران کران،ناوی شەهیدەکان تۆمارکران،بەڵام بەداخەوە هەرڕابەرە شۆڕشگێڕەکانیان ساردیان کردنەوەو بەرامبەر خوێنی تەنها شەهیدێکیان بەهەزاران دۆلار کرا بەگیرفانی خێزانیان ئاوانیتریش جگە لەدەستدانی کوڕەجوانەکانیان نەهاتەدیش ئاواتەکانیان بۆیە ببورن شوێنێك نەماوە بۆگەلەکەتان تاتۆماری کەین لەم مێژووەمان،دواتریش خەڵکانی چڵکاوخۆروسیخوری دەسەڵاتە بەدکارەکان کەوتنە ناو خۆپیشاندەران تابیسەلمێنن ئەوان نایانەوێ تێکچوونی ئەزموونەکەمان وڕێڕەوی تووڕەبوونی خەڵکیش لەڕاپەڕینەوە برا بەرەو کەرنەڤاڵی پێش کەش کردنی چەپکە گوڵان بەسەر ئەوچەکدارانەی دەستیان هەبوو لەکوشتنی گەنجەکان
لاپەڕەکانی مێژوو جێگەی ئێمەی گەلی کوردی تیانەبۆوە چونکە یەکەم جار لەبەرامبەر بەرد کردیانین گوللە باران پاشتر لەبری خوێن پڕمان کرد گیرفانمان لەدۆلارەکانی دەسەڵاتداران دواجاریش گوڵمان دانێ تازویر نەبن وبیکەن زەردەخەنەیەك بەڕوومان ،دەك نەفرەت لەمێژووی گەلێك ئاوابێ ڕابردوویان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست