هاوسه‌رۆكی یه‌په‌ده هۆكاری توڕه‌يی پارتی به‌رامبه‌ر خۆرئاوا ئاشكرا ده‌كات
Wednesday, 20/11/2013, 12:00
1325 بینراوە
هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی "په‌یه‌ده" رایگه‌یاند، هۆكاری توڕه‌بوونی پارتی له خۆرئاوا ئه‌وه‌یه، كه داوای نیوه‌ی ئابوری خۆرئاوای كوردستان و دروستكردنی هێزێكی دیكه‌ی سه‌ربازیی كردووه، به‌ڵام په‌یه‌ده قه‌بوڵی نه‌كردوه.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی "په‌یه‌ده"، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی یه‌نی ئوزگور پۆله‌تیكا، باسی له‌وه كردووه، كه هۆكاری توڕه‌بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رامبه‌ر خۆرئاوای كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوای نیوه‌ی ئابوری و دروستكردنی هێزێكی دیكه‌ی سه‌ربازی كردووه له خۆرئاوا، به‌ڵام په‌یه‌ده ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند نه‌كردوه.
ساڵح موسلیم باسی له‌وه‌ش كردووه، په‌یه‌ده پێویستییه‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام حزبه‌كانی نزیك له پارتی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه پێشێل ده‌كه‌ن و حزبه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوریاش له ناوخۆیاندا ناكۆكن، به‌وهۆیه‌وه چون به‌شداری هاوپه‌یمانی سوریا بوون له ئیستانبوڵ.
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ئه‌وه‌شی تووه: پارتی و حزبه‌كانی نزیك له پارتی، ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك له خۆرئاوای كوردستان بكه‌نه دوو به‌شه‌وه، به‌ڵام ئه‌و شتانه هیی گه‌لن و هیچ هێزێكی سیاسی مافی ئه‌وه‌ی نییه بۆ خۆی بیانبات و دابه‌شیان بكات.
به وته‌ی موسلیم، ئه‌و به‌رهه‌مه ئابوریانه‌ی له خۆرئاوای كوردستانن هی خه‌ڵكن و رێگه ناده‌ن هیچ حزبێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاری بهێنێت.
ساڵح موسلیم راشیگه‌یاند: به هۆیه‌وه ئێستا فشارێكی زۆریان له‌سه‌ره، به‌ڵام نه پارتی و نه ئه‌ردۆغان و نه به‌شار ئه‌سه‌دیش ناتوانن رێگه له به‌هێزبوونی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌یان بگرن.
به وته‌ی هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر بڕیاری پێكهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاتیان داوه و سه‌ره‌تاش ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوری پڕۆژه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام كه پلانه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌بوو ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه كردوه.