سه‌را.. دڵی سیاسی كورده
Friday, 25/03/2011, 12:00
ماڕشـی گه‌لـه، ده‌نگی سه‌رای ئــــازادی نێو ســـلـێمانی
بانگی حه‌قه، زه‌نگی تازه‌ی شـاری هــه‌ڵمه‌ت و قوربانی
شاری زانست و هه‌ڵوێستی، ئه‌ی مــــه‌یدانی رۆشنبیری
لانه‌ی شـۆڕش و شاعیران و نـه‌وه‌ی ئاری كورد زوبانی
وا خۆر هه‌ڵات، گزنگی دا، ئاسۆی روونی كـوردایه‌تی
مه‌شخه‌ڵی نوێ، هه‌ڵگیرساوه، بۆ نــــه‌ورۆزی جاویدانی
سه‌را دڵی سیاسی كورده ، گــه‌نج رابه‌ره به ده‌ستی گوڵ
له گــــــۆڕده‌نێ ئه‌هـریمه‌نی دزو جـــــه‌رده‌و گه‌نـده‌ڵانی
سه‌نگه‌ری گــه‌ڵ به بڕوا‌و تین، هیواو دوا رۆژی میلله‌ته
سـه‌رفرازین شـاری بـه‌بـه، چـقلی چـــــــاوی دوژمـنانی
ده‌نگ هه‌ڵبـڕن، شـــــــۆڕشێكه، ده‌نگی گه‌لـه به‌ڕێوه‌یـه
باڵا بـــه‌رزو شـۆڕه سـواره، ســــــــۆرانی یه‌و بـادیـنانی
چـــــاوی هیوای شه‌هیدان و خامه‌ی ده‌سـتی رۆشـنبیران
ئه‌ی مــه‌یدانی ئازادی گـه‌ل، خـــــــۆری تازه‌ی ئـاوه‌دانی
ئاسۆی روونی ده‌نگی دلـێر، تـــه‌ختی زۆردار ده‌هـه‌ژێنێ
مێژووی تازه، ره‌نگی سووری، خوێنی لاو‌و پیرو جوانی
گوڵی سووری ده‌ستی شـه‌قام، ئازادیخوازی ســــه‌نگه‌رن
نه‌وه‌ی تـــــازه، بیری تــــــازه، شــۆڕشـگێڕو نیشــتمانی
ره‌نگی خـاكم خوێنی سووره، ئاڵای به‌رزی ده‌ستی گــه‌له
زامی شـــــــه‌قام ئه‌حیلێنێ، پــــڕ به بـه‌ژنی شــــه‌هـیدانی
بۆ یه‌كسانی هه‌نگاو ده‌نێین، خه‌می خاكمان له ســه‌ر چاوه
ده‌با یه‌ك ده‌ست سه‌نگه‌ربگرین، گه‌رمیانی وهه‌م كوێستانی
چـرۆی هـیوا سـه‌ری هه‌ڵدا، له بـه‌هـاری وه‌رزی نـوێ دا
شـۆڕشێكه ، گــــــڕكانێكه، نـه‌و مـــــه‌شـخه‌ڵی پارتـیزانی
قه‌ت ناڕوخێین، ماندو نابین، كۆڵا ناده‌ین و چاو نه‌ترسین
گیان له‌سه‌ر ده‌ست، روو له‌ئاسۆ، ناگرین رێگه‌ی په‌شیمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست