کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پیاوانى هەردوو مافیاكەى كوردستان مەستى شەهوەت بازى بوون

Monday, 02/02/2009, 12:00

1552 بینراوە


كاتێ لە كوردستانپۆست فیلمێكى كورتى 3 خولەكى پارێزگاى دهۆك تەمەر رەمەزان كەوتە پێش چاوم كە چۆن شەوە سوورەكانى لەگەڵ چەند لەش فرۆشێكى كاولی عەرب بە سەر دەبرد ، لە جیاتى ئەوەى پارێزگارى لە خەڵكى شارى دهۆك بكات كەچى مەستى شەراب و ویسكیە لەگەڵ چەند لەش فرۆشێك، لە جیاتى ئەوەى پارێزگارێكى ئەمین ودەستپاك بێت كەچى خیانەت لە هاوسەرى دەكات ، ئیتر پارتى چۆن شەرم ناكات كەسانێكى لەم چەشنە دەم راست و بەرپرسى بێت ، شەرم نیە كەسانى لەم بەرپرسى شارێك بن ، بەداخەوە لە جیاتى كەسانى راستگۆ و پاك ببن بە لێپرسراوانى وڵات خەلكانى نەفس نزم وداوێن پیس بوونەتە كوێخاى وڵات ، كامەیە بەڵێنەكانى مەسعود بارزانى ،كە لەم رۆژانە لەبەر چاوى كامیراكان دەیوت ئەبێت گەندەڵى لە ناوبەرین وگەندەڵكاران بدەرێتە دادگا و دەستنیشانى بكەن بۆمان ، بە چى دەستنیشان بكرێًت ئەوەندە زۆرن مەگەر ئەنفۆنزایەك بێت لەناویان بەرێت ئەگینا باور ناكەم تا هەردوو مافیا حاكم بن لە گوڵ كالتریان پێ ناوترێت ،ئەمە گەورەترین بەڵگەیە ئەگەر بەڵگەتان دەوێت خۆ دڵنیاین رۆژانە سەردانى كوردستانپۆست دەكەن، كە زۆرجار بە بەڵگەوە فایلى فەسادى وەزیرو بەرپرسە باڵاكانى هەردوو حزب دەخاتە ڕوو ، هەمیشە بۆ سەلماندنى هەر راستیەك ئەوە بەڵگە سەنگى مەحەكە خۆ ناتوانن بڵێن ئەوەش هەڵبەستراو سیناریۆیە ، گەندەڵییەكە لەسەرەوە رەگى كوتاوە تاوەكو خۆتان باش نەكەن خوارەوەش هەرگیز باش نابێت ،وەك ئەوە وایە باوكێك شەو رۆژ خەریكى خواردنەوەى ویسكى بێت بە كورەكەى بڵێت كوڕم نەكەى ویسكى بخۆیتەوە ،چونكە زیانى زۆرە ،ئایا قسەى ئەم باوكە لە رووى كردارەوە كاریگەرى دەبێت بۆ ئالودە نەبوونى كوڕەكەى لەم جۆرە رەفتارە ؟ بێگومان نەخێر ، ئێوەش هەر رۆژەو بریارێك دەردەكەن بۆ قڵاچۆكردنى گەندەڵى و دزى كردن ، بەلام ئایا بنەبڕ دەبێت ئەوە وەڵامەكەى لاى هەموو كەسێكە ، ئەگەر باسى دادگا ودادوەران دەكەن ،كامەیە دادگایەكى پاك لە كوردستان؟ كوا لە چى شارێكى كوردستان كاربەدەستانى دز لەسەر دزى و راو ڕووت پەلكێشى دادگا كراوەن ؟ هەمیشە سەرۆك دەڵێت یاسا سەروەرە ، چى سەروەرێكى یاسا ماوە لە كوردستان بە دەست پیاوانى یاسا شكێنى ئێوە ، هەر لەم رۆژانە دا نەبوو دادوەرێكى حیزبەكەى تاڵەبانى كردارى سێكسى لەگەڵ دوو كچى كورد ئەنجام دابوو .هەر لە دەورو بەرى رانیە نەبوو سەرۆكى شارەوانیەك لە پیناو پێدانى پارچە ئەرزەیەك داواى كردارى سێكسى كردبوو لە ژنێك ؟ ئەم كەسانە حەقى شار بەدەر كردن نین ؟ میللەت لە پەناى ئەم جۆرە نا مرۆڤانە دەحەسێتەوەو پارێزراو دەبێت ؟ بەراستى كاتى ئەوەش هاتوە میللەت ئەبێت هۆشیار بێت چیتر كەسانى لەم چەشنە نەكەنە دەم راستى خۆیان ، ئەمە پیشەى دادوەرەكانتان بێت ئیتر ئەوە باسى پیاوە شەهوەتبازەكانتان ناكرێت چەندە شەریفن ، بە چى یاسایەك نێچرەڤان چەندین دەفتەر دۆلار بكاتە دیاریى بۆ گۆرانیبێژێكى فارس ، دڵنیابن رۆژێك لەسەر ئەم بەهەدەر بردنەى داهاتى میللەت خۆتا ن لە ناو قەفەسى دادگا دەبیننەوە ئیتر ئەمرۆ بێت یا ن سبەیی ،هەزارن رۆلەى كورد گیانى خۆى كردە قوربانى بۆ سەربەخۆى وئاسودەیی میللەتەكەى ،نەك بۆ ئەوەى ئێوە ئاوا یارى بە چارەنوسى میللەت بكەن ،لەوەتەى حكومەت دروست بووە كەسێكتان بینى راپێچى زیندان كرا بێت لەسەر گەندەڵى یان پیشەو پلەوپای حیزبى لێ سەندرابێتەوە . بە بینینى ئەم كورتە فیلمە بێزم لە سەرانى شەهوەت بازى ئەو دوو مافیایە دەهاتەوە كە چۆن یارى چارەنوسى كورد دەكەن ، لە پێناو دامركاندنەوەى شەهوەتە قێزەوەنەكانیان .دڵنیا بن ئەوەندە خەڵًك پەست وبێزارە لێتان بە هۆى شەهوەت بازى وداوێن پیسیتان باوەر ناكەم بەرگەى هەڵبژاردنێكى تر بگرن ،چونكە كاتى شەپۆلى توەریی خەڵك هاتوە وەك باو بۆران راتان ماڵێت و كۆشكەكانتان كە تا بێت بەرزدەبێتەوە ببێتە جێی نازى بنەماڵەى شەهیدەكان ، كە مەحروم كراوان لە هەموو شتێك.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)