کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جووندیانی به‌م قسانه‌ی كێ‌ زه‌وج ئه‌كات ؟!

Wednesday, 25/08/2010, 12:00



وه‌ك هه‌موو ڕۆژێك وویستم به‌ناو سایته‌ كووردییه‌كاندا چاوێك بگێڕم ، هه‌ركه‌چوومه‌ سه‌ر سایته‌ درۆزنه‌كه‌ی كووردستانی نوێ‌ ووتارێكی حه‌وت هه‌شت دێڕی ئازاد جووندیانیم بینی به‌ناوی (مانا سه‌ره‌تاییه‌كانی كوڕه‌كه‌م) له‌م نیو ووتاره‌دا جووندیانی گاڵته‌جاڕی به‌عه‌قڵی خۆی كردووه‌ و ئه‌ڵێت (زۆر جار لەگەڵ کوڕە شانزە ساڵانەکەمدا ناکۆکی دەکەوێتە نێوانمانەوە، ھەندێجار، دوای ھەندێ قڕەو بڕە لەگەڵ خۆمدا دیالۆگ دەکەم و لەخۆم دەپرسم داخۆ تاچەند لەو کێشمە کێشەدا لەسەر ھەقم؟، یان ئەو چەندە لەسەر ھەقە؟، گرنگیش نییە ئەو باسەی لەسەری ناکۆک دەبین چییە؟، چونکە باسەکان خۆیان گرنگ نین بەقەدەر ئەوەی لێک تێنەگەیشتنی نێوانمان گرنگە) ... هه‌ركه‌سێك به‌ ئائقڵانه‌ ته‌ماشای ئه‌م نووسینه‌ بكات له‌وه‌ تێده‌گات كه‌جووندیانی خۆی ئیعتراف به‌خۆی ئه‌كات چ ماهییه‌تێكی هه‌یه‌ چ ماڵێك و چ بێمۆڕاڵێكه‌ گرنگ ئه‌وه‌نییه‌ كه‌جووندیانی باس له‌ناكۆكی نێوان خۆی و كووڕه‌كه‌ی ئه‌كات به‌ڵكوو گرنگی له‌وه‌دایه‌ ‌ئه‌یسه‌لمێنێت چۆن چۆنی و به‌چ مه‌زاجێكه‌وه‌ غه‌دری له‌ده‌یان كارمه‌ند و كادری ڕاگه‌یاندن كردووه‌و ده‌ربه‌ده‌ری كردوون ، ئه‌و له‌گه‌ل كووره‌كه‌ی خۆیدا وا بێت ئه‌ی ئه‌بێت بۆ خه‌ڵكی تر چۆن بێت ؟ جووندیانی خۆی غه‌رقی ناو زه‌لكاوی زه‌عامه‌ت كرددوه‌و له‌و وه‌همه‌دا خۆی تاواندۆته‌وه‌ بێ‌ كه‌م و زیاد خۆی له‌م دێرانه‌دا ناساندووه‌ و پێناسه‌ی بۆخۆی كردووه‌ خه‌ڵقینه‌ كوڕێكی شانزه‌ساڵان ئه‌هێنێت ناكۆكی و سیراعی له‌گه‌ڵ بكه‌یت و خۆت به‌راوورد بكه‌یت به‌عه‌قڵی ئه‌وو له‌گه‌ڵیدا بكه‌ویته‌ ناكۆكییه‌وه‌ سه‌یره‌ جووندیانی ئه‌شڵێت كووڕی خۆمه‌ ! سه‌یر له‌ناو سه‌یردا كابرایه‌ك بۆ وه‌چه‌كه‌ی خۆی وابێت ئاخۆ ده‌بێت چه‌نه‌ها جه‌ریمه‌ی تری ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی تر ئه‌نجام دابێت ئه‌وێك بڕوای به‌وه‌نه‌بێت ئه‌و مناڵه‌و موراهیقه‌ ئه‌وێك نه‌زانێت فه‌لسه‌فه‌ی سایكۆلۆجیه‌تی گه‌نج چۆنه‌ ئه‌وێك نه‌زانێت كێشه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان مناڵ و باووك چییه‌ ئه‌ی قووڕ به‌سه‌ر میلله‌تی كوورد كه‌به‌ته‌مابێت ئازادی علووج ڕزگاری بكات ئازاد ده‌ڵێت باسه‌كان بۆخۆیان گرنگ نین به‌قه‌ده‌رئه‌وه‌ی لێك تێگه‌یشتنی نێوانمان گرنگه‌ !! له‌مه‌یاندا جووندیانی درۆزنه‌! چونكه‌ بێ‌ موناقه‌شه‌كردن ده‌یان كادری ئیعلامی باشی ده‌ركردووه‌و گوێی به‌لێكتێگه‌یشتن نه‌داوه‌ ئه‌سڵه‌ن هه‌رگوێشی لێنه‌گرتووه‌ لێكتێگه‌شتنی نێوان خۆیی و كوڕه‌كه‌شی به‌و مه‌به‌سته‌ باس ده‌كات كه‌داخۆ ئه‌م ئه‌توانێت داواكانی بۆ جێبه‌جێ‌ نه‌كات !! سبه‌ی كه‌گه‌وره‌شی كرد ئه‌یكات به‌بتێك و به‌مه‌سئولیه‌ته‌وه‌ له‌لای خۆی دایده‌مه‌زرێنێ‌ ... پاشان له‌دێڕێكی ترا ئه‌ڵێت (نایشارمەوە دوای ھەموو مشتومڕێکمان لەخۆم دەپرسم داخۆ بۆ وایە؟، دەست بەجێش لێی تێدەگەم کەبۆچی وایە، چونکە مەسەلەکە جیاوازی چۆنیەتی بیرکردنەوەیە) ئه‌ی باشه‌ كه‌ ئازادی علووج له‌سه‌ر جیاوازی چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ ڕاده‌وه‌ستێت و بۆ نێوانی خۆی و كووڕه‌ موڕاهیقه‌كه‌ی به‌ڕه‌وای ده‌زانێ‌ ئه‌ی بۆ بۆ یه‌كێك كه‌مه‌یلی گۆڕان و گۆڕانكاری هه‌بێت به‌ڕه‌وای نازانێ‌ و ده‌ستبه‌جێ‌ نانبڕاوی ئه‌كات ئایا ئه‌ویش هه‌ر مرۆڤ نییه‌ ؟! نه‌خێر له‌مه‌شیاندا كاك ئازاد درۆت فه‌رموو .... پاشان له‌كۆتایی نیوه‌ ووتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت (لەڕاستیدا ئەو رستەیە با لەلایەن ھەراشێکی وەکو ئەویشەوە بووترێ، ھێندە پڕ مانایە، ناچارم دەکا بێدەنگ بم و لەخۆم بپرسمەوە داخۆ لەو ناکۆکییەدا لەسەر ھەقم یان نا؟) نه‌خێر كاك ئازادی بێمۆراڵ تۆ له‌هیچ شتێكدا له‌سه‌ر هه‌ق نیت ئه‌وه‌خۆتیت ئیعتراف ئه‌كه‌یه‌ت كه‌له‌گه‌ڵ كووڕێكی هه‌رزه‌ی موراهیقدا چۆنیت ئه‌وه‌خۆتیت باس له‌ ئه‌خلاقیات و سیاسه‌تی خۆت ئه‌كه‌یت له‌گه‌ڵ ماڵ و مناڵتا ئه‌وه‌ خوودی خۆتیت شیرازه‌ی خێزانی خۆتت تێكداوه‌و ناكۆكی له‌گه‌ڵ كووڕه‌ باڵق نه‌بووه‌كه‌تدا درووست ده‌كه‌یت ئه‌ی ئه‌بێت تێڕوانینت بۆ ئێمه‌ی فه‌وتاوی ژێر ده‌ستی تۆ چۆن بێت !!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە