مه‌سعود بارزانی کۆنتڕۆڵی له ده‌ستداوه، هه‌ڕه‌شه له به‌رزانییه‌کان ده‌کات
Monday, 13/04/2009, 12:00
له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا، به‌ڕێز ئه‌یوب بارزانی، که ئامۆزا و مێردی خوشکی مه‌سعود بارزانییه، به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 12 4 2009 سوداد برای مه‌سعود بارزانی، به ڕاسپارده‌ی مه‌سعود ده‌چێته بارزان و به ده‌می نه‌ک به نووسین ڕاسپارده‌که‌ی مه‌سعود به سه‌لام بارزانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ڕاسپارده‌که بریتیی ده‌بێت له هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تووند، که ئاڕاسته‌ی عه‌بدولسه‌لام و عه‌بدولمسور بارزانی ده‌کات و ده‌ڵێت: پێویسته په‌شیمان ببنه‌وه و لیستی سه‌ربه‌خۆ دانه‌به‌زێنن.
ئه‌یوب بارزانی له ته‌له‌فونه‌که‌دا به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که پێش 10 ڕۆژ به‌ر له ئیستا مه‌سعود بارزانی ناردوویه‌تی به شوێن باوه‌ری (عبدولموئمن)دا، که له ڕاستییدا، ئه‌و وه‌کو سیاسی کارناکات، پێی وتووه چۆن ئێوه هاریکاریی نه‌وشیروان ده‌که‌ن و لیستی سه‌ربه‌خۆ دژی ئێمه داده‌به‌زێنن؟
کاتێک ئه‌و هه‌واڵه به عه‌بدولسه‌لام و د. عه‌بدولمسور ده‌گاته‌وه، له وڵامدا ده‌ڵێن: ئه‌و خۆی چه‌ند ساڵ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا دوژمنایه‌تیی یه‌کتریان ده‌کرد و ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان وای کردوه که بوونه‌ته دۆستی یه‌کتر، ئیتر بۆچی ئه‌م کاره بۆ مه‌سعود حه‌ڵاڵه، به‌ڵام بۆ ئێمه به پێچه‌وانه‌وه؟
ئه‌یوب بارزانی وتی: ئیستا ته‌له‌فونه موبایله‌کانی ئه‌م سێ که‌سه خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
پرسیار: ئایا هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌وان هیچ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێت؟وه‌ڵام: نه‌خێر، ئه‌وان هه‌ر له سه‌ر کاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و له ناوچه‌ی بارزان جه‌ماوه‌ری خۆیان هه‌یه.
پرسیار: ئه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌م حاڵه‌ته‌دا چی پێده‌کرێت؟ ئایا هه‌ڕه‌شه‌که‌ی ده‌هێنێته دی؟وه‌ڵام: له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 و هه‌فته‌یه‌ک پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌کوو له بیرتان بێت، پارتی هه‌ڵسا به په‌لاماردانی باره‌گای ئیسلامییه‌کان له دهۆک، ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی نه‌کرد. بۆ ئه‌مه‌یان نازانین که ئایا ئه‌مه‌ریکا گڵۆپی سه‌وزیان بۆ داده‌گیرسێنێت، یان نا، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا، وه‌کوو ئیسلامییه‌کان بۆیان ناچێته سه‌ر.
پرسیار: باشه بۆچی به نامه هه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ نه‌ناردوون؟وه‌ڵام: ئه‌م کاره میتودێکی به‌عسیانه‌یه، نایه‌وێت وه‌کو به‌ڵگه بیدات به ده‌سته‌وه
پرسیار: ئه‌ی تۆ خۆت؟وه‌ڵام: زۆر جار مه‌سعود که باسی من کراوه، وتوویه‌تی ئه‌وه کێشه‌ی خێزانی له‌گه‌ڵماندا هه‌یه، بۆیه وا ده‌کات، به‌ڵام له ڕاستییدا وا نییه، کێشه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌واندا سیاسییه، نه‌ک کێشه‌ی بنه‌ماڵه.
کوردستانپۆست: دوا قسهتانوهڵام: له راستییدا ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی مه‌سعود، زۆر خه‌ته‌ره بۆ ئانده‌ی کورد و بۆ پرۆسه‌ی به دیموکراتییکردن و هه‌ڵبژاردنه‌کان، پێویسته خه‌ڵکی هه‌ڵوێست له باره‌یه‌وه وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر له‌م باره‌یه‌وه کارێک نه‌کرێت، وا بزانم هه‌ڵبژاردن هیچ نرخێکی نابێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه ده‌بێت که به ناوی دیموکراتیی و ئازادییه‌وه ڕه‌وا به ده‌سه‌لاتی خۆیان بده‌ن. ده‌یڵێمه‌وه پێویسته جه‌ماوه‌ری کورد ئه‌مه به ئاسانی وه‌رنه‌گرێت و هه‌ڵوێستی له سه‌ر وه‌ربگرێت.
تێبینی:عبدولسه‌لام، عبدولموئمین و د. عه‌بدولمسور، هه‌رسێکیان بران و کوڕی شێخ سلێمانن، شێخ سلیمانیش برازای مه‌لا مسته‌فایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست