ئاگاتان لەو گەمە پیسەی پاراستن بێت...
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
پهیامنیری کوردستانپۆست:هاجر داود ئەحمەد کە کچە کادیڕ یان پاراستنێکی پارتیە و ڕۆژانە لەدهۆکەوە دیتە هەولێر .... لە فەیسبوکەکەی لێنکێکی قێزەوەنی سێکسی خۆپیشاندانێکی سلێمانی دانابوو ، لەسەری نوسیبوو کە ئەوە خۆپیشاندەرانی سلێمانین ...
کارێکی قێزەوەند بوو. لە هەمانکاتیشدا دەبووە هۆی ئازاردانی کچیک بەکوشتن یان ئابڕووچوونیی کۆمەلایەتی لەناو کۆمەلگای دواکەوتوی کورددا . خۆشبەختانە ئەو یاریەی پارتی و پاراستن، ئاگاداری کوردستانپۆست کرایەوە ، کە ئەمە هەولێکە تا دەسەڵات هەول بدات
کچان بەشداری خۆپیشاندان نەکەن، وێنەیەکی خراپ بە خۆپێشاندەران نیشان بدەن ..تەنانەت تێبینی ئەوەش هەبوو کە فلیمەکە هی کوردستانیش نەبێت بەلام بەمانشیت نووسیبوی خۆپیشاندانی سلێمانی،
بۆیە کوردستانپۆست ئاگاداری پرۆگرامی یوتۆپی کردەوە کە ئەم کارە دەبێتە هۆی زیانی گەورە بە ژیانی کچێک و ئەگەری ئەوەیە تا ئاستی کوشتنی بەدەست بنەمالەکەیەوە بێت، خۆشبەختانە بەپەلە بەرنامەی یوتۆپ ڤیدیۆ کلیپەکەی لادا و ئاماژە ی بەهۆکارەکەشی کردبوو، فلیمەکەش بریتیی بوو لەوەی کە کوڕێکی هەرزەکار لە دواوە خۆی بە کچێکی موحەجەبەوە دەنووسینێت، بەبێ ئەوەی ئەو کچە بەستەزمانە ئاگای لێ بێت، کەسێکی تریش (ئەگەر راست بێت هی خۆ پیشاندانەکانی سلێمانی بێت) کە دیارە ئەوەی گرتوویەتی سەر بە پارتییە بە موبایلەکەی گرتووەیەتی و داوێتی بە پاراستن و ئەوانیش داویانە بە هاجەر خانی سەر بە دەزگاکەی خۆیان تا لە یوتوبدا دایبنێ.
http://www.youtube.com/watch?v=wMN5wuiLxi8 ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە قسەی لەسەر بکەین دەبێت وریابین دەسەلاتی کورد لەهەموو شتیک داشوراوەتەوە ئامادەیە هەموو ڕیگایەک بگرێتە بەر بۆ ئەوەی بچوکترین ناشرینیی بخاتە ناو خۆپیشاندەرانەوە، یان هەوڵ بدات کەمترین خەڵک بەشداری بکات، لەهەمان کاتدا ئەوانەی کۆمینتاریان لەسەر بابەتەکە نووسی بوو یەکێک بوو کە ناوی ئەڤین فەتاح ئیبراهیمە کە وەک داکۆکیکەریکی مەسەلەی ژنان بەردەوام قسەی زل دەکات و و وتارە فیمینیستەکانی خۆی بە خوێنەر دەفرۆشی کەلەبری ئەوەی هەوڵبدات ڕیگری لەو کرتە ڤیدیۆە بکات، کەچی پێکەنینی پێدێت و کۆمەڵێک کۆمینتاری نووسیە بە راستی مرۆڤ شەرمی لیدەکات باسیشی بکات، بەتایبەتی ئەمە ئاستی ژنێك بێت بەو شێوەیە بیربکاتەوە و بەرگری لە مافی کچ و ژنان بکات لە ناو کۆمەڵگایەکدا کە پارتیی و یەکێتیی بەڕێوەی دەبەن و ئەو حەقڵەی دروست کردووە کە ئەم ژنە فیمینیستانە ئەوا رەفتار لەگەڵ هاورەگەزەکانی خۆیاندا بکەن، . ئەمەش ئەوەنیشان دەدات کە ئەم کچە چەندە درۆزنە لەگەل مافی ئافرەت ، ئەگەرنا چۆن بواری بەبڵاوکردنەوەی وێنەیەک دەدا بڵاو بکرێتەوە کە سوکایەتی بەژن و ئەگەری کوشتنی کچێکی تیابێت !؟
شایەنی باسە لەنیو کۆمینتارەکان جاش قەلەمی پارتیشی تێدابوو، کە هەوڵدەدات پەرە بەکۆمینتارەکان تاببێتە بابەتێکی گەرم
دەقی سەرجەم کۆمینتارەکان لای کوردستانپۆست پاریزراوە و کۆپی کراوە داواش لەخوێنەرانی مالپەرەکەمان دەکەین وریابن لەو گەمە سیاسیانەی پاراستن و هەر زانیارییەکی هاوشێوەیان بینی زوو کوردستانپۆستی لێ ئاگادار بکەنەوە یان یۆتۆپی لێ ئاگادار بکەنەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست